دیسانەوە مەسعود هەڕەشەمان لێ دەکات!!
Saturday, 26/02/2011, 12:00
جاکەی ئەم بۆرە پیاوە هەڕەشەی نەکردووە، بەڵام داخۆ ئەمجارە بۆی دەچێتە سەر یان خۆیی و هەڕەشەکانی دەخرێنە زبڵدانی مێژوو؟
ئەم پرسەو دەیانی تر ڕەوشی بەرو پێش چوونی خۆپێشاندانەکان دەسیلەمێنێت..
پێش ئەوەی بچمە ناو ناوەرۆکی هەڕەشەکانی بارزانیەوە، سەرەتا پێی دەڵیم تۆ خۆت جاری بگەڕێرەوە کوردستان، ئەوسا قسەیەکی لێ دەکەین، دەنا لەو دورەو هەڕەشەکانت زۆر جێگای ئیعتبار نین، هەر چەندە چەتە چەکدارەکانت لە پیاوانی لق و ناوچەو پاراستن و زێرەڤانی خواهەڵناگرێت لەم چەند ڕۆژەی دوایی هیچ درێغێکیان نەکردوەو لە جیاتی هەر بەردێکی مێرد مناڵێکی خێر لەخۆ نەدویو ئەم وڵاتە دەیان گوولەیان تەقاندوە..
ئایا دەزانیت نرخی شکاندنی چەند پەنجەریەکی لقی چوارتان لە ماوەی کەمتر لە دە خولەک شەهێدێک و ٥٧ بریندار بوو..
دیارە هیوای ئەحمەد مستەفای کۆنە بەرپرسی لق، بە هەڵەو گێڕاوی هەواڵەکەی پێ ڕاگەیاندووی ووتویەتی بەسەری کاک مەسعود ٥٧ ئەندامی لقیان لێ بریندار کردم یەکێکیشیان هەر بەبەرد کوشت، ئێمەش هیچمان نەکرد، تەنانەت تەقەشمان بە ئاسامنیشدا نەکرد، ئەو فلیمانەشی کە دەیبینی هەمووی دەست کردە بڕوایان پێ مەکە، دەشزانم جەنابت هێندە متمانەت بەمنە بڕوا بەهیچ کەسوو لایەنێک ناکەیت، تەنیا من نەبێت!!
گوایە سەرۆک نازانێت، ئێستا بۆ شوێنە وونی پیاوەکانی پاراستن دەخاتە ناو ئاپۆرەی خەڵکەوە هەرکاتێک پۆلیس و ئاسایش تەقەیان دەست پێ کرد، پیاوە قارەمانەکانی پەروەردی قوتابخانەی بارزانی لەناو خەڵکەوە تەقە لەخەڵک دەکەن، زیندوو ترین نموونەش ئەوەی ئەمڕۆی بەر مزگەوتی گەورەو، ئەوە جگە هەریەکە لە شەهید شیرزادو سورکێو کەلە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە تەقەیان لێ‌کرا، هەمان ئەو کەسانە بوون، وێنەو فلیمەکانیش ڕاستی ئەو قسانەمان دەسەلمێنێت..
گوایە بارزانی نازانێت، کە تائێستا ٤ شەهید لە سلیمانی و یەكێک لە کەلارو یەکێکی تر لە چەمچەمال، هەمووشیان بە فیشەکی غەدرو خیانەتی
بارزانی لەناوچوون...
ئایا بارزانی نازانێت دوێنێ پێش ڕاپەڕین خەڵکی هەولێر لە پێش کۆبوونەوەی لاوەکان سەدان لە پیاوانی دەزگای زانیاری لەوێ ئامادە بوون هەرکەسێکیان بەردەست کەوتوو بردویانەو تا ئیستا هیچ سەرو سۆراغێکیان نیە؟؟
بارزانی هەڕەشە دەکاو لەدورەوە وەک ورچێكی بریندا دەقروسکێنێت
بزانین کە گەڕایەوە کوردستان چۆن ئەم دەڤەرە خەڵتانی خوێن دەکات
تۆبڵێی ئەویش وەک فەرهاد پیرباڵ بێت خۆی بێ عەقڵ بکات داوای خوێندنەوەی وتار بکات لە مەیدانی ئازادی..
ئای دەبێت چەند هەزار پێڵاو‌و بوتڵی بەتاڵ ببنە میوانی جامانە سورەکەی!!
فەرموون لەگەڵ دەقی هەڕەشەکەی بارزانی..
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن له‌كوردستان جێیان نابێته‌وه.
بارزانی رایگه‌یاندووه "ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به بێتاقه‌تیه‌كی زۆره‌وه سه‌یری رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌كات، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك. من وه‌كو خۆم گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌م هه‌رێمه‌ماندا به تراژیدیاكی ناپه‌سه‌ندو قهبووڵنهكراو داده‌نێم".
هه‌روه‌ها وتی "پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه وه‌كو كۆمه‌ڵگا هاوده‌نگ بین و دژی كرده‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی ڕادیكهڵ بین. ئه‌وانه‌ی كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئارام هیچ شوێنێكیان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نیه. ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵه میدیاییه‌كان بسوتێنن یان هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان كه تێڕوانینێكی جیاوازیان هه‌یه یان موڵك و باره‌گای حزبێك بڕوخێنن یان پۆلیسێك بكوژن له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دیموكراتدا جێیان نابێته‌وه كه له لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه ده‌برێت".
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "په‌یامی من بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كوردستانیان خۆش ده‌وێت ئه‌مه‌یه. ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پشتگیری له ئاشتی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ منن. هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت كاری توندوتیژی بكات یان مافی كه‌سانی دیكه پێشێل ده‌كات له كوردستاندا جێی نابێته‌وه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست