بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سێ دێوزمەکەی تاڵەبانی و بارزانی

Saturday, 19/03/2011, 12:00


١/ کوردستانپۆست
٢/ گردەکە
٣/ سەرای ئازادی

پەیوەندی تەلەفۆنی تاڵەبانی و بارزانی..
- هەلاو کاک مەسعود خۆمم، ماشەڵلا لێمان بوویە هەنارە ترشە هەر وەدەستمان ناکەویت..
- خێرە کاک مام جەلال؟ چی تازەت پێیە لە دەرگەی سەراوە؟
- وەڵڵا کاکە مەسعود گیان چیت لێبشارمەوە، تەکلیفێکی زۆر قۆڕێیان لێ کردووم و ناشزانم و ناوێرم چۆنت عەرز بکەم..
- قەیدی چییە کاکه‌ مام جەلال، بۆ خۆشم بەتەمام نوێنەری خۆم بنێرم بۆ لایان بزانم چییان دەوێت..
- دە کەواتە کاکە مەسعود گیان هەر بە وەفدەکەی جەنابت ڕاسپاردەو ئەمانەتەکەی ئەوانت بۆ دەنێرم، بۆ ئەوەی دڵت لێم نە ڕەنجێت..
- نانا قەیناکە مامە کێ دەڵێت وەفدەکەی من بەمزوانە حازر دەبن، تۆزێکیش دەترسم لەفەرهاد پیرباڵیان خراپتر لی بکەن؟!
- بەخوای کاک مەسعود ئەو خەڵکەی سەرای ئازادی، هێندە بێ شەرمن هەموو شتێکیان لەدەست دێ!
- ئەوەچیە کاکه‌ مام جەلام تۆش وەک ئەوان دەڵێی سەرای ئازادی، کوڕە چی بکەم منیش دەمم ڕاهاتووە، دەنا بەگۆڕی بارزانی دەسەڵاتم بوایە قوڕ قوشمم بە دەمدا دەکردن
- کوڕە بەخوای هەر قسەی هیچتان لەدەست نایە، بزانە لەهەلێر بۆ باڵدارێکیش دەتوانی باسی ئازادی بکات؟! بە چەکدارەکانی خۆم ووتوە نەک هەر خەڵک ، بەڵکو بینیتان باڵدارێکیش بەنەوعێک فڕی بیدەنە بەردەسترێژی گوللە..
- دەستان خۆش بێت ئاگام لێیە، بەگۆڕی خه‌وزورم ئییرەیتان پێ دەبەم، خۆمنیش لێرەوە درێخیم نەکردوە وەک ئاگاداریت هەر یەکەم شەو هاتمەوە بۆ سلێمانی تەفزیۆنی نالیام سوتان، کوژراو بریندارەکانی یەکەم ڕۆژی لقی چوارتان نەبێت، ئەوانی تر هەموی دژە تیرۆر و ئاسایشەکەی من ئەنجامیان داوە، جاری دووەم خەیمەکانم بەسەردا سوتاندن، هەر دوێنی کە وەڵامم دانەوە چەند دەبە تێزابێکیش بەسەردا کردن ..
وەزعەکەش لێرە وەک هەولێر نیە، بەخوای کە دێمەوە سلێمانی یەک دەقەش چیە خەوم لێ ناکەوێت، دەڵێم ئێستا نا تۆزێکی تر بەردەگامان لێ دەگرن ..
تازە من دەستم لە سلێمانی بەتەواوی شوشتو، ئەو چەقە چەقەشی دەیکەم تۆ و هێرۆ پێم دەکەن .. دەناهەتا زووە، دەگەڕیمەوە بەغدا
ماڵت نەشێوێت کاک مەسعود خەریکە بیرم بەریتەوە، بۆچی تەلەفۆنم بۆ کردی
دوێنێش زۆر هەوڵم دا کەچی جەنابی کاک فوئاد حسین هەردەیگوت، سەرۆک مەشغولە سەرۆک مەشغولە ئاخیر جار تەلەفۆنەکەی بەسەردا داخستم، خۆ لێی ناگرم بەکاک فوئادیش بڵێ مامی خۆی داوای لێ بوردنی لێ دەکات دەزانم چەند سەرت قاڵە.
بەهەر حاڵ، کاکە مەسعود گیان، وەک ئاگات لێیە، 13 شاعیرو نوسەری لای خۆم نامەیەکیان بۆ نوسیم داوای لێ کردبووم شتێک بڵیم و تەداخول بکەم، لەڕاستیدا دەبوایە نامەکە بۆ جەنابت بوایە، چونکە تۆ سەرۆکی شەرعی هەرێمی، بەڵام لێیان مەگرە هەڵەیان کردبوو هیوادارم لێیان لە دڵ نەگریت.. هیشتا وەڵامی ئەو کەڵە نووسەرانەم نەدابۆوە لە کورستانپۆست لێان کردنەو هەرا و حەیاو ئابرویان بردن، لە هەمووشی خراپتر بە 13 فەرهاد پیر باڵەکەی لای خۆت ناوزوندیان کردبوون.
مەگەر بەمردن نەجاتمان بێت لەدەست ئەو جنێو فرۆشانەی کوردستانپۆست ، باوه‌ڕ بکە تۆ چەندە ڕقت لە گردەکەیە من دە ئەوەندە زیاتر لەو سەگبابانەی کوردستانپۆسته‌..
یەکەمجار مەلا بەختیار وەڵامی دانەوە، بەڵام دواتر خۆشم هاتمە سەر خەت
کەچی لەشەرمی نووسەرانی کوردستانپۆست نەیان وێرا وەڵامەکی منیش وەر بگرنەوە، بەڵام خێری پێوە بوو، ئێستا وازیان لەبەردەرکی سەرا هێناوە.
- ماڵت نەشێوێ مام جەلال شتەکەت هەر پێ نەگووتم.
- بەخودای بڵێم چی، بەس داوات لێ دەکەم بە دڵێکی ڕیازییەوە وەری بگریت
- بە گۆڕی بارزانی ئاساییە هەرچیەک بێت.
- وەڵا  ئیمزاکان بۆ دەست لەکار کێشانەوەتیان داوه‌ به‌ من ، دەمێکە په‌نجا هەزارەکەی تێپەڕاندوە، بەلام کەس ناوێرێت بۆت بهێنێت، خۆ ماڵت ئاوا بێت سەیتەرەکانی هەولێرت وا قایم کردوە تەنانەت ڕێگای ئەندام پەرلەمانەکانیش نادەن بێنە ناو هەولێر، بم زانیبا قەت نەم دەهێشت سەهووی ئاوا بکەی بڵێی 50 هەزار کەس ئیمزای بکا واز دەهێنم بۆ نه‌تگووت 45 ملیۆن کوردی هه‌موو کوردستان، خۆ تۆ  له‌ هه‌ولێر پێت ده‌ڵێن سه‌رۆکی کوردستان.
- دەزانی مام جەلال حەز ناکەم باسی ئەو ئیمزاو شتانە بکەی، هەمووی تەزویرە
لە هەڵبژارنەکانی لای خۆمان خراپترە، زانیاری وردمان لایە، نەفەر هەیە دەجار ئیمزای کردوە، جاتوخوا ئەوە تەزویر و پێ شێلکاری مافی سەرۆک نییە؟
واز لەو قسانە بهێنە با بۆخۆیان هەر سیر بخۆن و زوڕنا لێ بدەن.
کەیفیشم لێ بێت هەر بەیان ئەمر دەردەکەم 200 هەزار ئیمزا بۆ مانەوەم کۆدەکەمەوە.
ئەگەر داواشیان لێ کردیەوە وەڵامیان مەدەرەوەو، بڵی جەنابی سەرۆک حەزی لەو گاڵتانە نییە، لێیان بکە بە فشقیات، خۆتۆ دەستێکی باڵات هەیە لەو جۆره‌ موجامەلە و نوکتانه‌.
- وایە کاک مەسعود بەڵام بەخودای ئەوە سەردەمە بەسەر چوو.
ئێمەش گڵۆڵەمان کەوتۆتە لێژی..من خەمی خۆمانمان نییە، ئێمە دامان نابوو پشتاو پشت حوکمیان بکەین، بەڵام ئەو سەردەمە گوزەشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە