بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کۆنگرەی هەولێر لە ژێر سایەی ئاڵای تورکی وجامانە سورەکەی بارزانی!!

Sunday, 04/08/2013, 12:00








گۆرانی بێژێکی ئەمریکی بەناوی( (PINKلەسەر ناحەقی و نا عەدالەتی لە ئەمریکا، بە گۆرانیەک داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت وەرە سەرۆک پیاسەیەک بکەین و ببین ژیان و گۆزەرانی خەڵک چۆنە...(ژیان و گوزەرانی تاکی کوردو تاکێکی ئەمریکی و کەسایەتیو کەرامەتی تاکێکی کورد و کەسێکی ئەمریکی قسە و باسێکە لێرە جیگای باسکردنیان نیە)
کاتی خۆی ئەم گۆرانیە ژێر نوسی کوردی بۆ دانرا بوو..وێنەکانی هەر یەکە لە تاڵەبانی و بارزانی بۆ دانرابوو.. بەڵام دوای ماوەیەک گۆرانەیەکە بەم ژێر نوسی کوردی و وێنەی سەرۆکەکانمان لە یوتۆب سڕایەوە..من لێرەوە جارێکی تر لینکی گۆرانیەکە دادەنێمەوە هیوادارم کەسێک بتوانێت بیکاتە کوردی .

https://www.youtube.com/watch?v=9eDJ3cuXKV4

کە زیاتر ١٧ ملیۆن کلیکی لەسەر کراوە...

کاتێک گۆرانی بێژێک لە ئەمریکا لەسەر ناحەقی دێتە دەنگ کە بەراورد بە ئەو دەڤەرەی لای خۆمان بە ٧٠٠ ئاو شۆراوەتەوە.. ئەدی دەبێت ئێمەی نوسەر یاخود گەر گۆرانی بێژێکی بوێرمان هەبێت ڕوو لە بارزانی بکات و چی پێ بڵێت.
من لێرەوە ڕوو دەکەمە بارزانی دەڵیم هەڵبەتە من پێی ناڵیم سەرۆک هەرگیزاو هەر گیز بەسەرۆکی خۆمی نازانم ڕۆژی سەدان جار بێز لە کورد بوونی خۆم دەکەمەوە کەئەمە سەرۆکی بێت . بەڵکوو وەک دراما هیندیەکەی کە ئێستا پەخش دەکرێت دەڵیم"
هێی بارزانی
(پێچی سوری مێزەرەکەت هەمووی هەر نەگبەتی و نەهامەتیە بۆ ئێمەی کورد، کامە پارچەی کوردستان هەیە پریشکی خیانەتوو خوێن ڕشتنی بەناحەقی ئێوەی بەر نەکەو تبێت).

لەمەڕ کۆنگرە نانەتەوەیەکەی هەولێریش دەڵیم بارزانی نەک هەرنابێت سەرۆک بێت بەڵکو دەبێ بۆشی نەبێت بەشداری کۆنگرەیەکی ئاوا بکات.

ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانیکی قووڵە ئەوەیە کە پەکەکە چۆن چۆتە ژیر باری ئەوە..ئەگەر ئەمە ناو بنێن سیاسەت،دەبێت "مەرجی بەشداری کردنیان ؛ کردنەوەی سنورەکانی ڕۆژ ئاوای کوردستان بێت، دەبێت مەرجێکی تریان وەدەرنانی سەربازگەکانی تورکیا بێت لە بادینان، دەبێ مەرجێکی تریان ئاشکرا کردنی چارەنوسی ئەو٧٠ کەسەی کەلەساڵی ١٩٩٧ پارتی بە سەرپەرشتی(جەمال مۆرتک) بێ سەرو شوێنی کردن، تا ئێستاش تەنانەت تەرمەکانیشیان نادەنەوە کەسوکاریان...دەبێو دەبێ سەدان مەرجی تر هەنکە بەشداربوانی ئەو کۆنگریە پێدا داگری لەسەر بکەن.
دەبێ هەڤاڵانی پەکە بپرسن لە پارتی و بڵێن چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان کوشتنی بە کۆمەڵی ژن و مناڵەکانمان لە ڕۆژ ئاوای کوردستان لەلایەن گروپە توند ڕەوە ئیسسلامیەکان..
کاتێک ئیسلامیە توند ڕەوەکان خوێنی کورد حەڵال دەکەن پارتیش ڕەوایی بەوە دەدات سنورەکان دادەخات، هەڵبەتە کەس ناتوانێت نکوڵی لەوە بکات کە بەبێ هاوکاری تورکیاو پارتی ئەمە ناکرێت. ئەوان بەخێرایی و بەفیشەک ئێوە بە مەرگی هیواش و داخستنی سنورەکان بە ڕویاندا لەناویان دەبەن.. سنورەکانی بۆ تیرۆریستە ئیسلامیەکان نەک کراوە بەڵکو هاوکاریش دەکرین... گرنگ ئەوەیە کورد یاخود (پەیەدە) لەوێ باڵا دەست نەبێت.
پارتیش پشکی سیاسی و ئیداری هەبێت . بەڵام سەد مخابن نەک هەر هیچ ناڵین ئەوەتا باڵێکی تری پەکەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان(پژاک) شەڕیانە لەگەڵ حیزبۆبەکانی ڕۆژهەڵات وەک دیموکراتو کۆمەڵە بۆ بەشداری کردن.. ڕۆژ گارێکی سەیرە گوڵم..ئەمانە باس لە چارەنوسی نەتەوەیەک دەکەن!!
لە کۆتایدا هەر ئەوە ماوە بیڵیم.. کۆنگرەیەک لە هەولێرو لەژێر سایەی بارزانی و ئاڵا خوێناویەکەی تورکیا ببەسترێت، کەسێک سەرۆکی بێت کە خیانەتی ٣١ی ئابی ئەنجام دابێت قسەکەرەکەشی کۆنە فایل دارێکی سەردەمی بەعس بوو بێت، دەبێت چ کۆنگرەیەک بێتوو خودایە دەبێت ئێمە چ نەتەوەیەک بین!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە