مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تەمەنی سەردەشت تەنیا ٤ مانگ بوو

Wednesday, 16/06/2010, 12:00


لەئاشق بوونەوە بۆ لێدانی زەنگی مردن و بۆ تیرۆرو بۆ نەمری..
پارتی دەڵێت دوو کەسمان دەستگیر کردوە، سێهەم وا لە سلێمانیەو بەدوایدا دەگەڕێین،ڕەنگە مەبەستیان یەکێکی گۆڕان بێت، منیش دەڵێم چوارەم وا لەسەفەرە لەگەڵ بارزانی..
ئەرێ بەڕاست ئەم دوو کەسەی پارتی گرتبوونی چیان بەسەرهات؟ کەس ناپرسێت بڵێت ئەم دوو نەگبەتە کێ بوون خەیک بوون بیانهێنە سەر تەلەفزیۆن و پێشانی خەڵكی بدەن!!
پارتی لەم شانۆگەریەی سەرەوە بۆ شانۆگەری لیژنەکەی، بەڵام کەس نیە ئەمڕۆ نەزانێت کە سەردەشت بۆچی و کێ تیرۆری کردوە، بەم خۆڵ کردنە چاوی خەڵکیشەوە هیچیان پێ ناکرێت جگە لە ڕیسوایی زیاتریان..
بکوژانی سەردەشت دەبێت لە دادگایەکەی بێ لایەن و بەسەرپەرشتی دەزگایەکی نێو دەوڵەتی دادگایی بکرێن، نەک نوێنەری لایەنێکی نێو دەوڵەتی وەک میوان بەشداری بکات، هەرچەند ئەوە بۆ هەموو کەس ڕوونە، کەپارتی کاری ئاوا ناکات، چونکە لەدوا زانیاری ئەو لیژنە چەواشەکاریە، کاری ئەو لیژنەیە گەڕان و چاو سورکردنەوەیە لەوکەسایەتی و رۆژنامەوانانەی کە بەشیوەیەک لە شێوەکان هەڵوێستێکیان نواندوە..لەمەڕ شەهید کردنی سەردەشت، نەک گەڕان بەدوای تاوانبارەوە
یەکێک لەو کەسانەی کەلەناو لیژنەکەدان بەڕیوەبەری پۆلیسی هەولێرە، خۆ سەردەشت بەپێی خۆی هات بۆلاتوو داوای یارمەتی لێکردیت، ووتت هەولێر ئامینەوە شتی ئاوا ڕونادات، ئەی کە ڕوویدا تۆ لەجیاتی واز هێنان لەکارەکەت دەبیتە لیژنەی لێکۆڵینەوە..خۆ هەر ماوەیەک لەمەوبەر بەڕیوەبەری پۆلیسی هەولێر بوو لە سەری ڕەش لە ژێر دارکاری بنەماڵەدا دەیناڵاند؟؟
هەر لیژنەیەک پێک بێت، دەبێت دور بێت لەدەستی پارتی ئەوە کاری جەماوەرو بنەمەڵای سەردەشت و ئۆپزسێۆنە ئەگەر ئۆپزسیۆن بیەوێت بەڕاست لەپشت کاری تیرۆرکردنی سەردەشتەوە بێت دەبێت کاری داهاتووی بێت بەهاوکاری هەموو لایەک..
من نەک باوەڕم بەم لێژنە کارتۆنیەی پارتی نیە ، بەڵکو سەرتاپا وەک شانۆگەریەکی قێزون و دروست کراو بۆ چاو بەستنی جەماوەرو ڕای گشتی دەبینم ، بەڵام خۆشبەختانە هەموو لایەک ئە ڕاستیە دەزانن..
کە پارتی بەرپرسی یەکەم و کۆتاییە لە تاوانی تیرۆر کردنی سەردەشتدا
پارتی ئەمە تیرۆر کردنەی هەروا بە ئاسانی بۆ ناچێتە سەر، ئەمڕۆ یان سبەی دەبێ باجەکەی بدا، هەر ڕۆژێکیش کە تیدەپەڕێت شک و گۆمانی هەموو لایەک سەد ئەوەندە دەبێت..
چەند سەردێرێکی پێویست بۆ شانۆگەری تیرۆری سەردەشت
١.لەکاتی بڵاو بوونەوەی بابەتێک لەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ، هەڵبژاردنی ئەو کاتە بۆ ئەوەی کۆسرەت تێوە بگلێنن، خۆیان وەک بەرزەکی بانان بۆ دەی دەربچن..
٢ شیوەی فڕاندنەکەی، شیوەی کوشنەکەی، سەرەتا بێ دەنگی پارتیو دەزگا ڕاگەیاندنەکەی..
٣ لێدوانی لیژنە کارتۆنیەکەیان، هەڕەشەکانی پارتی لە سێ بۆنەی جیاواز بۆ سەر ڕۆژنامە نوس و میدیای ئازاد..
٤ ناو نەهێنانی سەردەشت وەک ڕۆژنامە نووس..
٥ لێداونی درۆ لەسەر شیوەی شەهید کردنەکەی شوێنی فیشەکەکان، پاشماوەی ئازاردان لەسەر جەستەی سەردەشت شکی یەقینمان یەقین تر دەکات..
هەموو ئەوانەو دەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر شایەدی ئەم تاوانە گەورەیەن دەرحەق بەلاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کرا لەسەر بابەتێک ، کە موعاناتی هەزاران لاوی ئەم کوردستانەی لە خۆ گرتبوو..
لەکۆتایدا دەڵێم
ئەگەر تا دوێنی سەردەشت تەنیا کوڕی ئەوان بووە
ئەمڕۆ سیمبوڵی ئازادی هەموو خەڵکی کوردستانە
ئێستا و بۆ هەتاهەتایە سەردەشت میوانی هەموو کات و ساتی ئێمەیە
سەردەشت بۆتە وێردی سەرزمانی هەموومان..
خەڵک لەمەولا مناڵانی خۆیان بەناوی سەردەشت دەکەن
خەڵکی کوردستان ئەم تاوانە لە بیرناکەن..
سڵاو لەو دایک و باوکەی کوڕی ئاوا پەروەردە دەکەن..

مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە