کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بارزانی دکتۆری ئەڵمانی دەهێنێت بۆ حەیوانە کێویەکانی بارزان!!

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


بەپێی هەواڵێک کەلە سایتی هەواڵی پەیامنێری سەر پارتی بڵاو بۆتەوە، گوایە ماوەیەکە حەیوانە کێویەکانی ناوچەی بارزان لەخۆیانەو دەمرن، بۆ ئەم مەبەستەش بارزانی ڕای سپاردوە کە کۆمەڵیک دکتۆرو پسپۆری بواری نەخۆشی ئاژەڵان لە ئەڵمانیاوە بهێنن، پشکنینیان بۆ بکرێت و چارەسەر بکرێن..
تا ئێرە هەواڵەکە ئاساییەو حەیوانەکانی کوردستان دەبێت لە مەترسی مردن و لەناو چوون بپارێزرێن، بەڵام لەکاتێکدا هەزاران کەس پێویستیان بە چارەسەرو داو دەرمانی سەردەمیانەو دکتۆری باش هەیە، کەچی بارزانی ، بەتایبەت دکتۆر لە ئەڵمانیاوە دەهێنێت بۆ حەیوانەکانی نەک لەبەر خۆشەویستی بۆ حەیوانەکان بەڵکو لەبەر ئەوەی لە ناوچەی بارزانن..
حەب و دەرمانی ئێکس پایەریش دەهێنن بۆ خەڵکی کوردستان!!
حەق وایە لەبارزانی بپرسین، تا ئێستاش ٢٠٠ برینداری هەڵەبجە چاوەڕێی لوتفی دەسەڵاتن کە چارەسەریان لە دەروەی وڵات بۆ بکرێت
ناو بەناو یەکێک لەبریندارەکان ژیان لەدەست دەدات، ماڵ ئاوایی لەچاوەڕوانی چەندین ساڵەی چارسەری دەکات!!
ئایا ئەم ٢٠٠ بریندارەی هەڵەبجە گرنگترن یان حەیوانە کێویەکانی ئێوە، ئەوە لەلایەک لەلایەکی تریشەوە..
کەسووکاری ئەنفالەکان نەک سەدان بگرە زوربەی زۆریان لە ژیانێکی کولە مەرگی دەژین لە کۆمەڵگاکانی ڕزگاری شۆڕش و گوندە وێران بووەکانی گەرمیان ئایا ئاوڕ دانەوە لەوان گرنگترە یان حەیوانەکانی ئێوە..
گریمان بڵێێت ئەوە گەرمیان و هەڵەبجەیەو لەژێر ڕەحمەتی خزمەت گوزاری پارتی و بارزانیدا نیە؟! ئێمەش دەڵێین ئەی بۆ؟ بۆ کوشتوو کوشتاری خەڵکی ئەم دەڤەرە چەکدارەکانت نەک بەچەکی سوک ئەوەتا بیکەیسیش بەکارد دەهێنن لەبەرامبەر بەرد هاوێشتنی چەند مێر منداڵێک لەکاتی خۆپێشاندانەکانی ئێستای کوردستان..
لەکاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی لیستی کوردستانی لە ناو شاری هەلەبجە، ڕەخنەیەکم لەخەڵکی هەڵەبجە گرت کە بۆچی دەنگیان بەپارتی و یەکێتی داوە پاش ئەو ناعەدالەتی و سوکایەتیە پێیان کراوە لەلایەن هەردو حیزبی دەسەڵاتدار، کەچی جاشە قەڵەمەکانی دەسەڵات لەسایتی مەلا بەختیارو تەنانەت سایتی هەڵەبجەش خراپ پەلاماریان دام..
یەکێک لەو جاش قەڵەمانە کە ئێستا لەدەزگا ئاسۆی دکتۆر بەرهەمی بێ بەرهەم دەنوسێت کۆنە شوعیەکی سەر لێشێواو بوو بەناوی خالید،
دەڵین لەم ڕۆژانە لەمەیدانی ئازادیی سەرای سلێمانی ووتاری خوێندۆتەوە..
دەشڵین عەدنان کەریم گۆرانی بێژ، پەیامی ئاشتی پێیەو ئەو کوشتارەی ١٧ی شوباتی سلێمانی پێ قبوڵ نیە، منیش لەوەڵامدا دەڵیم ماوەیەک لەمەو بەر خەڵاتی پارتیت لەلایەن بەرپرسی لقی چواری پارتی پێدرا، پێش پەیامەکەت داوای لێ بوردن لە گوێگرەکانت بکەو مەدالیەکە فڕی بدە ناو زبڵ ئەسا گوێ لە پەیامەکەت دەگرین!!
دکتۆر مەحمود سۆرانیش دوای تەمەنێک سیاسەت کردن دەڵیت، ئەوانەی تەقەیان لە خۆپێشاندەران کردوە دەبێ دادگایی بکرێن، بەڵام لەبەر دڵی پارتیش خیراتر دەڵێت ئەوانەی بەردیشیان هاویشتوە دەبێ دادگایی بکرێن کەواتە دختۆر گیان هیچمان بەهیچ نەکرد، منیش دەڵیم پیرە سیاسیە خەڵەفاوەکە بڕۆ خۆت خانەنشین بکە لەو حاڵەت ئێستات باشترە!!
هێشتا هیچ نەبووە، قەڵەمەکانی دەربار کەوتوونە خۆیان بۆ پاکانەو پاک بوونەوە، بەلام وەک چۆن لە میسر دوای سەرکەوتنی شۆڕش لیستی ڕەشیان بۆ هونەرمەندانی سەر بە موبارەک دروست کرد، ئێمەش بە دڵنیایەوە ئەو کارە دەکەین..ئەوسا خالیدەکان و کۆنە شوعیەکانی تری ناو پارتی لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایە ناتوانن بەووشەیەکیش باس لە ئازادی مرۆڤەکان بکەن..
فەرموون لەگەڵ دەقی هەواڵەکەی چارەسەرکردنی حەیوانە کێویەکانی بارزانی و دەڤەری بارزان.
http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=225407


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە