کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەری ڕەش چۆڵ بکەن... خەڵک ڕاپەڕی..

Thursday, 17/02/2011, 12:00



ئۆخەی بەری ڕەنجی نوسین و شەونخونیەکانمان لەکوردستانپۆست بە فێڕۆ نەچوو، ئەمجارەو بۆ دوا جار کۆتایی بەم دەسەڵاتە مافیایە دێت..
چەند ساڵە بۆ ئەم رۆژە دەنوسین، قەڵای زۆرداری و گەندەڵیان بن هەڵۆڵ دەکەین..
سڵاو لەو کۆمەڵە لاوەی کە دوێنی یەکەم مەشخەڵێ ڕاپەرێنیان لەبەردەرکی سەرای سلێمانی بەرز کردەوە..
لەکاتی سەرکەوتنیش ڕێگا مەدەن هیچ کەس حاکم بێ بەسەرتانەوە، ئەمە شۆڕشی لاوانە، ئەوی کە ڕادەپەڕێت، دەبێ ئەویش سود مەند بێت
نابێ تاقی کردنەوەکەی ڕاپەڕینی ١٩٩١ دوبارە بێتەوە..
ڕێگا مەدەن بەرەیەکی تری کوردستانی لێ بوردن بۆ دزو مافیاکانی دەسەڵات دەر بکات، ئەمجارە خۆتان حوکم بکەن..
لە بەروای ١١ ئەم مانگە لە بابەتێکمدا پێشنیاری بەردەرکی سەرام کردبوو بۆ خاڵی دەست پێ کردنی ڕاپەرین، کردنی بە گۆڕەپانی تەحریر
ئێرە ساحەی تەحریرە موبارەکتان لەبیرە
هەولێریش بەردەرکی کۆنە پارێزگای هەولێر نەوزاد هادی..
ڕووداوەکان هێندە زوو تێ دەپەڕن فریایان ناکەوین، ئەو کەسەی تا کاتژمێرێک لەمەو پێش سەرۆکێکی دیکتا تۆر بووە، ئێستا دەڵیین سەرۆکی هەڵاتوو..بۆ نموونە هێشتا نەمان وتووە بیسم للە سەرۆک ڕای کرد
ئاخۆ سەرۆکە تەزویرچیەکەی هەرێم فریای گەڕانەوە بۆ کوردستان دەکەوێت؟؟
لەمڕۆژانە خوێنەرێکی کوردستسانپۆست بەتەلەفۆن پێی ووتم، مانشێتێکی بەهێزم پێیە کە بیکەیتە نوسنێک، ووتم چیە ..
ووتی..
بارزانی ئەگەر تۆ لەسەری ڕەش نایەیتە خوارەوە ئێمە بۆت سەردەکەوین..
کەچی هێشتا هیچ نە بووە، بارزانی قوچاندویەتی..
بەعس بەهەموو دڕەندەیی خۆیەوە، هێشتا سەری ڕەش و پیرمامی لە خەڵکی کوردستان داگیر نەکردبوو، جێگا سەیرانگای خەڵک بوو..
سەرەتا دەبێ دوای شۆڕشی ئەمجارە، من پێشنیار دەکەم کە پەیکەری سەردەشت عوسمان لەسەری ڕەش دابنرێت نەک هەولێر وەک هێمایەک کە بەدەستی ئەم بنەماڵە تیرۆریستە شەهید کرا، ئەگەر تا دوێنێ نەوزادی هادی شەریکی قاسم ئاغا نەیدەهێشت لەهەولێر پەیەکەرە خوێناویەکەی دابنرێت، ئەوا سبەی لەسەری ڕەش دەیکەینە چقڵی چاویان..
لەشەڕی نیوان بارزانی باوک و حکومەتی ئەوسای عێراق زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لە هەردوولا بوونە قوربانی، ئەنجامەکەشی ئاش بەتاڵێکی میژوویی بوو، کەچی بەعس مووچەی بۆ ئەوانەش بڕیەوە کە لەشەڕی دژ بەئەویش کورژرا بوون، بەڵام یەکێتی و پارتی ئامادە نین چارەنوسی بێ سەرو شوێنەکانی شەری ناوخۆش ئاشکرا بکەن..
دەپێم بڵێن بۆ بەعس باشتر نەبوو لە ئێوە؟ ژمارەی قوربانیەکانی هەڵەبجە ٥٠٠٠ شەهیدە کە نیوەی ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئێوەیە، کەچی ژمارە ی قوربانیەکانی شەڕی ناوخۆ دوو ئەوەندەش زیاترە..
بۆ بەعس باشتر نەبوو لە ئێوە، ئەوەتا دوای بیست ساڵ نەتانتوانیوە کارەبا بۆ خەڵک دابین بکەن، کەسەرەتایی ترین مافی خەڵکە..
دەڵین باخوێن نەڕژێ،لەوەتای ئەم دوو بنەماڵەیە هەیە شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن خوێنی ڕۆڵەکانی گەل دەڕێژن، هەر لەشستەکانی سەدەی ڕابوردوە
نەک خوێنی رۆڵەی کوردستانی باشور بەڵکوو ڕۆژهەڵاتوو باکوریش!!
کەواتە بارکەن بڕۆن، بۆ هەتا هەتا یە، ئەو بەرپرسەشی کاتژمێرێک زووتر دێتەوە بەری گەل باشترە ، دەنا دەکەوێتە بەر توڕیی ئەمجارەی ڕاپەرین..
ئۆباڵی هەر خوێن ڕشتن و توندو تیژیەک لە ئەستۆی سەرانی کوردەوەیە..
ئەمجارە دونیای تەکنەلۆجیایە، هەر پۆلیسێک و بەناو ئاسایشێک توندوو تیژی بنوێنێت، بەسەدان کامیرای مۆبایلەکان وێنەتان دەگیرێت.

مستەفای حەسەنە گەورە
دووەم ڕۆژی ڕاپەڕین

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە