کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خەوەکەی پارتی و میتی تورکی نەهاتە دی ، کوبانی سەرکەوت!

Saturday, 18/10/2014, 12:00


پارتی یان راستترە بڵیین ئەو حیزبەیە کە خووی بە خیانەتەوە گرتووە، بنەماڵەی مەلا مستەفا ئەو بنەماڵە فرچک گرتووەیە کە هەر دەبێت خیانەت لە کورد بکات، لەهەر پارچەیەکی نیشتیمانە داگیر کراوەکەمان بێت .ئەمجارەش لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕسی خۆرئاوای کوردستان، کەوتە دژایەتیکردنی ئەم شۆڕشە و هەر لە هاندانی جاشەکان و پڕ چەک کردن و هاندانیان بۆ دژایەتی "پەیەدە " تا داخستنی سنورە دەست کردەکەی باشور و خۆر ئاوا.. ڕێگە گرتن و خەندەقلێدان لە هاتوو چۆی خەڵکی و گەیاندنی کۆمەک بۆیان.
بەرخۆدانی شەرڤانانی " یەپەگە و یەپەژە" هەموو سنورەکانی تێپەڕاند و خەونی نەزۆکی دەوڵەتی فاشستی تورکیا و پارتی و پاراستنی نۆکەری سەرو ژێر کرد.
ئێستا دوای ئەم سەرکەوتنە کەم وێنەیە کە هەموو دونیای هەژاند، بەجێی ئەوەی داوای لێبوردن لە خەڵکی خۆرئاوا و شۆڕشەکەی بکەن، هیچ نەبێ تەنیا جارێک شەرم بیانگرێت و بەسیاسەتی خیانەتکارانەی خۆیاندا بچنەوە، وا دیسان جارێکی تر کەتوونەتە پیلان گێران و بە بیانوی بەشداری پێکردنی حیزب و حیزبۆکەنای تر کە زوربەیان دەستکردی پارتی و بنەماڵەی بارزانین و لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی هەولێری داگیرکراو لێدوانی چەواشەکارانە ئەدەن، ماوەیەک هەر لەم هۆتێلانە لەسەر قووتی خەڵکی باشوری کوردستان سەرانی داعش و کۆنە بەعسیەکان هەمان لێدوانیان دژی حکومەی بەغدا ئەدا، تەنانەت دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بریندارەکانی داعش پێش ئەوەی ڕەوانەی تورکیا بکرێن، لە هەولێر چارەسەر دەکرێن.
ئێستا پارتی و مەسعود بارزانی کەوتونەتە گفتوگۆ، داوای نیوەی هیزی سەربازی شۆڕشی خەڵکی خۆر ئاوای کوردستان دەکەن، کە تا دوێنێ نەک هەر دژایەتیان کردووە، بەڵکو شان بەشانی تورکیای ئاغایان بۆ یەک ساتیش لە پیلانگێران نەکەوتوون، بینیشیمان لەکاتی چۆڵککردنی پارتی لەشەنگال هێزەکانی پەکەکە و پەیدە بوون فریای خەڵکی ئەو ناوچەیە کەوتن.
ئیستا پارتی و بنەماڵەکەی لە قەیرانێکی قوڵی دارایی وسیاسی دان، بەڵام نەیارەکانی لە باشور نەک هەر هیچ نین، بەڵکوو دەبنە کۆڵەکەی فریاد رەس و شانیان بۆ داداوە، بەتایبەت گوڕان و نەوشیروان مستەفا، لەولاشەوە یەکێتیش لەجیاتی ئەوەی ئاوڕێک لە کێشە ناوخۆیەکانی حیزبەکەی بداتەوە، دێن باس لە هاوپەیمانی ستراتیژی دەکەنەوە، گوایە پێدا چوونەوەی بۆ دەکەن، ئەمجارە بەنیازن بیکەن بە هاوپەیمانی ستراتیژی سێ قۆڵی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە