کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


باوكه‌ڕۆ خۆ پارتی هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كات

Friday, 14/05/2010, 12:00


پارتی دوای ئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی باوکی مه‌سعود بارزانی، دواییش 31ی ئابی 1996 له‌وه‌ به‌دوا تووشی هیچ قه‌یرانێکی وا نه‌بووه‌ که‌ به‌ ئاسانی لێده‌رنه‌چووبێت،  به‌ڵام هیچ کات هێنده‌ی ئه‌مجاره‌ ‌ به‌م شێوه‌یه‌ توشی تێكشكان و ڕیسوا بوون نه‌بووه‌.
به‌كورتی و به‌كوردی ده‌توانین بڵێین پارتی ئه‌و باوكه‌ی جارانی مرد، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌ڵك بكات و به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ خه‌ڵك تیرۆر بكات.
چاوه‌ڕێمان ده‌كرد له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ی داهاتوو شانۆگه‌ریه‌كه‌ی پارتی به‌وه‌ی كۆمه‌ڵێک دز و تیرۆریستی ناو زیندانه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆی بهێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌ ڕوو زه‌رده‌كانیان و ڕای بگه‌یه‌نن كه‌ ئه‌وانه‌ن‌ كاكه‌ سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆر كردوه‌.
من وه‌ك كه‌سێكی نزیك له‌ ڕێگای نووسینه‌كانی كاكه‌ سه‌رده‌شته‌وه‌ به‌ پارتی و به‌ خوێنه‌رانی به‌رێزی كوردستان پۆست ڕاده‌گه‌یه‌نم،،
كه‌ تیرۆر كردنی كاكه‌ سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن پارتی و ده‌زگای به‌دناوی پاراستن بووه ‌و خودی مه‌سرور بارزانی سه‌ر‌په‌رشتی فڕاندن و تیرۆكه‌ی بووه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ داوای زاوایه‌تی له‌ مه‌سعودی باوك كردوه‌.
پارتی به‌م كاره‌ قێزونه‌ی هه‌م تاوانێكی گه‌لێك گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا كه‌ لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی دوا قۆناغی خوێندن له‌ ژیان بێ به‌ش كردو بنه‌ماڵه‌یه‌كیشی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ی تووشی كۆست كه‌وتن كرد..
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌لێك گه‌وره‌ی مێژوویی كرد دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ له‌دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ما‌نی عیراق به‌ده‌ستی هێنا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌زویره‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌له‌ هه‌ولێرو ده‌ڤه‌ری بادینان كرد، ده‌بوایه‌ پارتی سیاسی ترانه‌و ئاقڵانه‌ تر هه‌ڵسو كه‌وتی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ نوسێكی لاو بكردایه‌.
كه‌ تاكه‌ داواكاریه‌كی به‌خه‌ێاڵی خۆی داوای كچه‌ ئه‌فسوناویه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات..
پارتی له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ توڕه‌و خوێناویه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بوایه‌ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی تری بدایه‌ به‌ میدیاكانی كوردستان و بی ووتایه‌..
كه‌ كێشه‌ی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سه‌رده‌شت و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كێشه‌یه‌كی خیزانی و بنه‌ماله‌یه‌
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئه‌و زاوای خۆمان بووه،‌ كه‌س بۆی نیه‌ تێكه‌ڵی ئه‌م كێشه‌ خیزانیه‌ ببێت..
كه‌چی به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی شه‌قامی كوردی ئه‌مڕۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فاو ڕاگه‌یانده‌كان و میدیا ئه‌هلیه‌كان ده‌كات و كۆمه‌ڵێ كه‌یسی كۆنی هێناوه‌ته‌ گۆڕی..
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌ گۆرانه‌وه‌‌، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ خۆیان جێ ده‌هێڵم!!
به‌ڵام بۆ به‌شه‌كه‌ی تری هێر‌شه‌كانیان و ڕاكێشانی ڕۆژنامه‌ نوس و ڕاگه‌یانده‌كانی بۆ به‌رده‌م دادگا..
من ده‌پرسم كامه‌ دادگا، به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و پارتی كامه‌ تاوانبار هێنرایه‌ به‌رده‌م دادگا..
كوا دادگایی كردنی سه‌تار شه‌ر یف و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌وه‌ ده‌یانی تر..
پارتی ده‌بێت تێ بگات كه ‌ئه‌و زه‌مه‌نه‌ تێپه‌ڕی و ئه‌و باوكه‌یان مرد بۆ هه‌تاهه‌تایه‌
ئه‌وه‌تا ده‌یان نووسه‌ر له‌ بڵگۆكه‌ی كوردستان پۆسته‌وه‌ ده‌ڵێن
من كچه‌كه‌ی بارزانیم به‌ فلسێكیش ناوێت
منیش داوای كچه‌كه‌ی بارزانی ده‌كه‌م
ئێمه‌ هه‌موومان زاواتانین سه‌رۆك
له‌دوا ڕاپرسی كورسستان پۆستیشدا 76%) حاشا، نامه‌وێت تێکه‌ڵیان بم

ئه‌م بابه‌تانه‌ درێژه‌یان ده‌بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە