بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


زۆر بەکورتی...

Wednesday, 05/02/2014, 12:00




یەکەم:
کاوە گیان تۆزی ڕێگاکەشت نەبووین....
دروشمی ئێمە هەموومان کاوە گەرمیانین...نەک بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت بەڵکوو هێدی هیدی وا خەریکە لەبیری دەکەین...
ئێمە خەڵکانیکی سادەو بێ پلان و بەرنامەی کارکردن و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانین ،هەرچیەک دەبێت لە ڕووی سۆزەوە قسەی لەسەر دەکەین و هەڵدەچین و دواتر...وردە ، وردە هێواش ..هیواش دەبینەوە...
کەدەڵیم ئێمە..مەبەستم هەموو لایەکە(خەڵکی ناڕازیی،ڕۆشنبیرو میدیاکاران، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بڵندگۆکانی ئۆپۆزسیۆن)..سەرەتا بەبێ دادنانی هیچ بەرنامەیەک هەر یەکە لەبەر خۆیەوە دەڵێت وا دەکەین، بێ دەنگ نابین...هتد
پاشان هەر یەکە بەلایەکداو هەرکەسە بۆ ماڵی خۆیی و هەر ئەندامە بۆ بارەگای حیزبەکەی کەواتە کورتوو کرمانجی دەبێ چاوەڕێی قوربانیەکی تر بکەین..
چۆن ئێـمە سیناریۆکانی دەسەڵات هەر لەسەرەتاوە شرۆڤە دەکەین ، ئەوانیش هێزو پلانەکانی ئێـمە شرۆڤە دەکەن ، دەسەڵات باش دەزانێت کە نارەزایەتیەکان هەر چەند ڕۆژەو کۆتاییان پێ دێت..هەردوولامان تاقی کردنەوەیەکی تاڵمان هەیە لەگەڵ یەکتری...بەداخەوە هیزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆنیش بۆ ماوەیەک دێنە قسەو تا ئەوشوێنەی بەبەرژەوەندی هەڵبژاردنەکان و بزوتنەوەکەیان دەشکێتەوە پاشێن ئەوان پێش هەرکەسێک بەخشکەیی پاشەکشەی لێدەکەن..
لەم دەڤەرەی ئێمە نەک هەر دەسەڵات بەڵکوو ئۆپۆزسیۆنیش لە ژێر پرسیارێکی گەورە دایە!!
بۆیە دەسەڵات سڵ ناکاتەوە لە دووبارە بوونەوەی ئەوم ڕوداوە هاوشێوانە (دەسەڵاتێک باکی ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی خۆی نەبێت) .دەسەڵاتێک کە تائێستا دوای ٢٣ ساڵ لە حوکمڕانیەکی کەم وێنە لە گەندەڵی و ناحەقی و ناعەدالەتی.. نەتوانێت،، ووشە بە ووشەو بەرد بە بەرد وەڵام داتەوە..لەهەر چاو ترۆکانێكدا ئامادەبێت لولەی چەکەکانی بکاتە سنگی ئێمـە دەبێت چاوەڕوانی چیمان لێێ هەبێت؟
کەواتە ئێمە نە کەسمان کاوە گەرمیانی بووین و نە کاوەش دواهەمین دەبێت.

دووەم:
باجی هەڵەکانی ٣٠ حوزەیران..
لەیەکەم چرکە ساتی درێژکردنەوەی بارزانی بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە بێ هیچ بنەمایەکی سیاسی و ئاسایی و ئەخلاقی..هەر ئەوەندەم لەدەست هات بڵیم..خیانەت هەر ٣١ی ئاب نیە!
ئێستا ڕۆژەکان تێدەپەڕن و ..هێدی هیدی ئەنجامەکان و بێ هەڵوێستی پارتی دەردەکەویت بەرامبەر ئەو کودەتایەی لەخەڵکی کوردستانیان کرد و بە تەنیا هەر یەکێیەتی لێی بەرپرسیار نیە بەڵکوو بی هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنیش کاریگەری خۆی هەبوو...هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەروشیانەوە سەرانی گۆڕان ئاگادار بوون و ڕیزامەندیان دەربڕیبوو بۆ ئەو کودەتایە..ئەوەشی ڕویدا لەناو هۆڵی پەرلەمان..ئەندام پەرلەمانەکانی گۆران بەبێ گەڕانەوە بۆ بزووتنەوەکەیان لەە ڕووی ئەخلاقیەوە ئەم هەڵوێستە کەم وێنەو جوامێرانەیان نواند.
یەکێیەتی لەهەمووان زیاتر باجەکەی دا و کۆتایشی نەهاتووە...
لەدوا سیناریۆی پێکهێنانی کابینە بنکە فراوانەکەدا.کەکەس نازانێت ئەم کەشگیە شکاوەی نێچیر کەی بەڕێ دەکەوێت. پارتی پێشنیاری کردوە کە بەبێ یەکێیەتی
حکومەت پێکبهێن و بەپێی ئەم ١٨ کورسیە وەزارەتەکانی بۆ دابنێن ، بەوەکالەت تا کێشە ناو خۆیەکانی یەکلایی دەبێتەوە..
کەواتە لەلایەک بارودۆخی ناوخۆی یەکێیەتی بەم جۆرەیە کە دەیبینین و لەلایەکی ترەوە پارتە هاوپەیمانەکەی پشتی تێدەکات..کورد ووتەنە مەگەر هەر خوا ڕەحم بکات!!
چاوەڕێ بن باجی هەڵەکان و شکستەکان کێ دەیدات..ئەمە حوکمی مێژووە..ئەمڕۆ یان سبەی درەنگ یان زوو ڕاستیەکان خۆیان نیشژان دەدەن.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە