سەركەوتنی لیستی كوردستانی و ئازاد كردنی تارق رەمەزان لەھەڵەبجە و گەرمیان پیرۆز بێت!
Tuesday, 09/03/2010, 12:00
بۆ تاقە جارێكیش ھەڵەبجەم نەبینیوە، كەسێكم لە دورو نزیكەوە بەر كیمیایی نەكەوتوە، نە كەسێكم ئەنفال كراوە، بەڵام 19 ساڵە دەسەڵاتی كوردی جەستەم ئەنفال و روحم كیمیا باران دەكات..
لەسەر نوسینەكانم ڕەخنە توندەكانم لە سەرانی كورد، ئاو ھەوای كوردستان‌م لێ حەرامە، كەچی ئەو كەسانەی من بەگریان لێ دەكەم، سوكوو ئاسان دەچن دەنگ دەدەن بە تارق ڕەمەزان و سوڵتان ھاشم و نزار خەزرەجی و وەفیق سامەڕایی و فەتاح بەگی جاف و ھتد...
بەپێی ئه‌نجامه كۆتاییه ناره‌سمییه‌كان، له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه هاوپه‌یمانی 40%ی ده‌نگه‌كان، به پله‌ی یه‌كه‌م دێت‌و یه‌كگروو 24%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه به‌پله‌ی دووه‌م.هه‌روه‌ها گۆڕان و كۆمه‌ڵیش به پله‌ی سێیه‌م‌و چواره‌م هه‌ریه‌كه‌و 18%ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه.
لەبابەتێكی پێشومدا ھێمام بەوە كردبوو ، ئەگەر ئەمجارە لەھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقدا لیستی كوردستانی كە یەكێتی بەشی شێری بەردەكەوێت، وەك چۆن لە تاوانی كیمیا باران كردنی ھەڵەبجە ، پێشرەوی سوپای پاسداران بۆ سەر ھەڵەبجە یەكیەتی بەشی شێری بەركەوت..
كاتێك ئەم لیستە كە لە یەكیەتی و پارتی پێك دێن سەركەوتن بەدەست بھێنن حەق وایە ھەموومان داوای لێبوردن لە تاڵەبانی بكەین لەمەڕ ئازاد كردنی گەورەترین تاوانباری ڕاستەوخۆی كیمیا بارانی ھەڵەبجە..
كاتێ ھەواڵی ئازاد كردنی ئەم فرۆكەوانە لە دادگای باڵای تاوانەكان ئاشكرا كرا ، لەبەدواچونێكی رۆژنامەوانیدا دوای چەند كاتژمێرێك لە لێدوانێك بۆ كوردستان پۆست راستی ئەم ھەواڵەم بەھەموان ڕا گەیاند..كەلەخوارە دەقی ليدوانەكە دەبینن..
دوای چەند ڕۆژێك ھەموو میدیاكانی كوردی كەوتنە ھەواڵ و بابەت نوسین لەسەر ئازاد كردنی تارق ڕەمەزان .. لەكاردانەوەیەكی سەركردایەتی یەكیەتی، مەلا بەختیار كەوتە ھەڕەشەو ووتی، لێپیچینەوە لەگەڵ ئەو لایەن و كەسایەتیانە دەكەین كە لێدوانیان لەسەر ئازاد كردنی فرۆكەوانەكە داوە..
كەچی ھێندەی نەبرد لە ئاوێنە نامەو ئیمزاكەی تاڵەبانی ئاشكرا بوو كەداوای ئازاد كردنی تارق رەمەزانی كردبوو..
شارێك لانی كەم خاوەنی 5000 شەھیدی كیمیاباران بێت ، كەسێكی وەك تاڵەبانی ويرای سوكایەتی كردن بەم شارە.. كەچی لەھەڵبژاردنەكاندا دەنگی یەكەم بھێنت..دەبیت خەڵكی ھەڵەبجە لانی كەم 42% داوای لێ بوردن لە تاڵەبانی بكەن..
كارەساتێكی گەلێك گەورەیە، قوربانیان بە دەردو ئازارەكانیان ئاشنا نەبن...
لەسایەی دەسەڵاتی گەندەڵی كوردیا زیاتر لە 200 برینداری پاشماوەی كیمیا باران گیانیان لەدەستداوە، دەزانن بۆ چونكە پیویستیان بە چارەسەر ھەبوو لەدەروەی وڵات
كەچی خەڵكی ھەڵەبجە ئەوەندە بوێریان تێدا نە بوو برژێنە سەر شەقام ، لانی كەم سنورێك بۆ مەرگی بریندارەكانیان دابنێن...
لەكەلارو كفری و ڕزگاریش لیستی نا كوردستانی یەكەمە، جا كارەسات لەوە گەورەتر چی دەبێت.. لەقوڵایی برینەكانی ئەنفالدا یەكیەتی و پارتی دەنگ بھێنن..
ئەو گەرمیانەی كە لە ھەشتاكانی سەدەی رابوردودا بە نوێژی نیوەڕۆ دەچوونەوە بەگژ دەبابەكانی بەعسدا، كەچی ئەمرۆ تاوانبارێكی وەك فەتاح بەگی جاف لە 14.4.1988 دا لە گوندی ملە سورە زیاتر لە 2200 كەسی ڕادەستی سوپای ئەنفالی سوڵتان ھاشم كرد‌و ئێستاشی لەگەڵدا بێت..كەس ێك نەبوو لە كەسوكاری قوربانیان بەردەم دادگای لێ بگرێت...تەنیا موچەی پاساوانەكانی زیاتر لە 6000 دۆلارە.
***********************
دەقی لێدوانەكەم لە 30.12.2008سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له به‌غدا، به ئه‌ندامی ستاڤی کوردستانپۆست (کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره) ی ڕاگه‌یاند:هه‌رچه‌نده ئاسایش به نامه‌ی فه‌رمی وه‌ڵامی دادگای باڵای تاوانه‌کانی له به‌غدا داوه‌ته‌وه، ئیتر به‌و نامه‌یه ئه‌و کاره‌سه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کرد به ماڵ به‌سه‌ر خۆی، گوایه ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به ناوی (تارقموحه‌مه‌د)، که کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه له ڕێگاوه بۆ خه‌سته‌خانه، هه‌ڵاتووه، پاشانیش هه‌ر خودی وه‌ستا حه‌سه‌نی ساویلکه و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌ش و تاڵه‌بانیی، که ئیستا به‌رپرسیی ئاسایشی سلێمانییه، ووتی: لای ئیمه نییه، باخه‌ڵک خۆی به دوایدا بگه‌ڕێت.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کاک موسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره په‌یوه‌ندیی به‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه کرد له دادگای باڵای تاوانه‌کان، کار ده‌کات، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی: دیارنه‌مانی ئه‌و فڕۆکه‌وانه بۆشاییه‌کی یاسایی دروست ده‌کات، چونکه تاکه تاوانبار، که ئاشکرابووه و بۆ خۆی ددانی به‌ووه‌دا ناوه، که به‌شداری ئه‌م کاره‌ساته‌ی کردووه، فڕۆکه‌وان تارق موحه‌مه‌ده، ئه‌مه له ڕووی سیاسیشه‌وه هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه، که چۆن تاوانبارێک به‌ده‌ستی خۆیان ئازاد ده‌که‌ن، له کاتێکا ئه‌و فڕۆکه‌وانه هه‌زاران که‌سی له کوردی سڤیل شه‌هید کردوه!دوایی سه‌رچاوه‌ش ڕایگه‌یاند ووتی: من بۆ یه‌که‌مجار جار پێتان ده‌ڵیم و لێمی وه‌ربگرن، که ده‌زگای دژه تیرۆر، واته کوڕه‌که‌ی تاڵه‌بانی (پاڤێل تاله‌بانی) لێی به‌رپرسه، ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی باوکی ئه‌م کاره‌ی کردووه.ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی، که‌وا هاتووه، گوایه ڕای کردوه و نه‌خۆش بووه، هه‌مووی دروستکراون و دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌ڵکوو جه‌لال تاله‌بانی خۆی ده‌ستی تێدا هه‌یه، هه‌ر تاڵه‌بانی بۆ خۆی قاچی ئاسایشی سلێمانی خستۆته ناو ئه‌و کاره خیانه‌تکارییه‌وه. سه‌رچاوه‌که، که که‌سێکی عه‌ره‌بی شیعه‌یه، به گاڵته‌پێکردنه‌وه ئه‌وه‌ی وت: هه‌رگیز من له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم، کورد ئه‌وه‌نده گه‌لێکی مردوو بیت و ئه‌م هه‌موو سووکایه‌تییه قبوول بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌وانه، بهاتایه شارێکی عه‌ره‌بی له خوارووی عیراق کیمیاباران بکردایه، سه‌ری جه‌لال و کوڕه‌که‌یمان ده‌خسته گۆڕی بابیانه‌وه و بۆ جه‌هه‌نمان ده‌ناردن، ئێوه‌ی کورد چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن؟ بۆ له گۆڕی بابیان نابه‌ن، چاوه‌ڕین ئێمه بۆتان بکه‌ین؟شایانی باسه ئه‌و فڕۆکه‌وانه ماوه‌یه‌ک له فه‌رمانده‌یی گشتی بووه و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای به‌ناو دژه تیرۆر له‌وێش به‌سه‌فه‌قه‌یکی ژێر به ژێر ئازاد کراوه. ئه‌م کاره‌ساته ئه‌گه‌ر له هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکدا روو بدات، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته ته‌فر و تونا ده‌کرا، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد مێشیش میوانمان نییه.که منداڵ بووین وایان به گوێماندا ئه‌دا، ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی ئازاین، من ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم. کورد ترسنۆکترین و پاره‌په‌رست و خۆپه‌رسترین مه‌خلوقی سه‌ر زه‌وییه.چاوه‌ڕیی زانیاری زیاتر بن له ڕۆژانی داهاتوودا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست