بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە ڕێگای کەناڵی NRT ەوە دەیانەوێت قاسم ئاغا بهێننە ناو ماڵەکانمان!

Sunday, 23/03/2014, 12:00


لە مێژووی جوڵانەو شۆڕش و ڕاپەڕینی هیچ گەلێک و وڵاتێکدا نەبوە ..خیانەتکارو جاشوو جاسووس ئازاد و سەربەست بسوڕێنەوە بەبەرچاوی کەسوکاری قوربانیان و جەماوەردا ، جگە لەم دەڤەری ئێمە!
جاش و ئەنفالچیەکنی دەسەڵات بەنموونە یاخود ڕونتر بڵێن کوڕانی بارزانی وەک دەستپێکی باسەکەو...قاسم ئاغای کۆیەی حازری..کە ماوەیەکە کەناڵی ناو براو ڕیکلامی بۆ دەکات و چوا پێکەوتنێکیان لەگەڵیدا ئەنجام داوە.
من لێرە دەا باسەکەم بەکورتی لەچەند خاڵیکدا کورت دەکەمەوە
یەکەم: کاتی چاوپێکەوتنەکە گونجاو نیە.. یادی کارەساتی ئەنفالەو قاسم ئاغای کۆیەش دەورێکی بەرچاوی بووە لە ئەنفال کردنی دەشتی کۆیەو دۆڵی جافایەتی.
دووەم: پرسیارەکان چەن بەهێزو کاریگەر بن..هیچ لە پرسی ئێـمەی کەسووکاری قوربانیان ناگۆڕێت، هەموو خەڵکی کوردستان قاسم ئاغاکانی کۆنی بەعس و ئێستای دەسەڵات دەناسێت!
سێهەم: بە بیانووی ئازادی و گوایە هەر کەسێک بۆی هەیە قسە بکات..ڕێگا بەم تاوانبارانی ئەنفال دەدرێت کە ناو بەناو لە ڕێگای کەناڵە جیاکانی ڕاگەیاندنەوە بەتایبەت ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە میدیای ئازا د یاخود ئەهلی.، دێن قسەی دڵی خۆیان دەکەن و زۆر جاریش خۆیان وەک پاڵەوان وێنا دەکەن.
بۆیە من لێرە ڕاشکاوانە دەڵیم STOP ئێوەش مەبن بەشێک لە سیاسەتە چەوتەکانی دەسەڵات.....ئەوان کاتێک مافی قسەکردنیان هەیە
کە دەستگیر دەکرێن و لەبەردەم دادگا هەم زانیاریان لێ وەر دەگیرێت..هەم دەتوانن پاکانە بۆ تاوانەکانیان بکەن کە (هیج پاکانەیەک نیە بۆ قڕ کردنی گەلەکەی خۆیان)
نەک ئێستا کە ئازادو سەربەست لەژێر لوتفی دەسەڵاتدا دەسوڕێنەوە ...قسەکانیان و تەنانەت دەرکەوتنی ڕوخسارە نەگریسەکەیان دەبێتە مایەی نیگەرانی خەڵک...
هەرچەند بەشێک لە چالاکوانی بواری ئەنفال و خۆشم هەوڵم دا هەم لە ڕێگای فەیس بوک هەم لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە هیچ نەبێت ئەم چاو پێکەوتنە ڕابگرن وەک چۆن کاتی چەندین چاو پێکەوتنی تر لەبەر خاتری دەسەڵات ڕاگیراوە...کەدواتر لە بابەتێکی تردا دێمە سەریان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە