کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


داوای دادگایی تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و مه‌سعود بارزانییش له‌ بیر ده‌كه‌ن!

Friday, 12/03/2010, 12:00


په‌یامێك بۆ گۆڕانخوازان و هه‌ندێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیران پێیان وایه‌ ، که‌ به‌ڕاستیی گۆڕان بزوته‌نه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه‌، منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بوایه‌، ته‌نیا دژایه‌تییه‌که‌ی له‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كێتی چڕ نه‌ده‌بووه‌وه‌.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر له‌ وتارێكی عه‌دنان عوسمان په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له‌ ژێر ناونیشانی (كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ تاڵه‌بانی دادگایی بكرێت)، دواجاریش ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌ وتارێكی تردا سێ خاڵی ڕیز به‌ند كردووه‌ ده‌ڵێت: ته‌نیا به‌ هۆێ ئه‌م سێ خاڵه‌ ، خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن تاڵه‌بانی دادگایی بكه‌ن.
له‌ وه‌ڵامدا بۆ عه‌دنان عوسمان ده‌ڵێم: ئه‌وكاته‌ی به‌ڕێزتان سه‌رنوسه‌ری هاوڵاتی بوو، منیش وه‌ك نوێنه‌ر‌ی ناوه‌ندی چاك بووم بۆ دادگاییکردنی جاش و ئه‌نفالچیه‌كان له‌ كوردستان، پێکه‌وه‌ قسه‌ و باسێكمان كرد ده‌رباره‌ی دادگایی جاشه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێكه‌وتین، که‌وا پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هاوڵاتی كه‌ خۆی سه‌رپه‌رشتی بكات و له‌لایه‌ن چاكیشه‌وه‌ من سه‌رپه‌رشتی بكه‌م، كاك عه‌دنان زۆر جه‌ختی له‌ دادگایی كردنی فه‌تاح به‌گی جاف كردووه‌. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كاك عه‌دنان به‌ دێڕیكیش باسی له‌فه‌تاح به‌گ نه‌كرد.
كاتێك كه‌سێك ناوه‌ندێك تاكو ئیستا نه‌یتوانیبێت جاشێك و ئه‌نفاچیه‌ك دادگایی بكات چۆن ده‌توانێت سه‌رۆكی وڵاتێك و سكرتێری حزبێك دادگایی بكات؟
ئایا كۆمه‌ڵگای كوردیی ئه‌وه‌نده‌ وشیار و به‌ئاگایه‌ كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ بكات؟ من به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم نا، ئه‌گینا پێش سێ ساڵ ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی چاك نه‌ك به‌ وتار و بابه‌ت، به‌ڵکو به‌ره‌سمی داوای یاسایمان له‌سه‌ر تاڵه‌بانی تۆمار كرد له‌سه‌ر به‌رگریكردنی تاڵه‌بانی له‌ سوڵتان هاشم.
ئه‌مڕۆ که‌ کاک عه‌دنان عوسمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی گۆڕانه‌ ڕه‌نگه‌ ئاسایی بێت داوای دادگایی تاڵه‌بانی بكات. به‌ڵام له‌م كێشمه‌ كێشمه‌ دوایی که‌ له‌ نێوان بارزانی و عه‌دنان عوسمان ڕووی دا، له‌سه‌ر ناو بردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ میلیشیا بوو، سه‌رۆكی هه‌رێم که‌ ئه‌ویش یه‌کێکه‌ له‌ تاوانباراکان و ده‌بێت گه‌لی کورد دادگایی ئه‌میش بکات، که‌چی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی عه‌دنانی له‌ كوردستانیش لێكرد، ده‌بوو لێره‌وه‌ عه‌دنان عوسمانه‌كان داوای دادگایی له‌سه‌ر بارزانیی بکات، ئایا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كرد؟
مه‌سعود بارزانی هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هێڵی سوری بۆ هه‌موو بزوتنه‌وه‌ گۆڕان دانا. له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی نه‌وشیروان له‌ ئه‌دای حكومه‌ت هه‌رێم له‌ ناوچه‌ ناكۆكه‌كان وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و هتد.
من پێموایه‌ که‌ گۆڕان و گۆڕانخوازه‌كان هه‌نگاوێكی گه‌لێك مه‌زنیان ناوه‌ و جێگای ده‌ست خۆشی و پێزانینه‌ و پشتیوانییان لیده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان هه‌ر بۆ دژایه‌تی یه‌كیتی و تاڵه‌بانی دروست بوه ‌و دژایه‌تی پارتی ناكات ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی ده‌كات و لێبوردنیشی نابێت.
ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌حه‌ق بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماره‌یه‌، جه‌ماوه‌ر چه‌ند له‌ تاڵه‌بانی توڕه‌ن، ئه‌وه‌ ده‌بێت بزانن، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ش‌ له‌ بارزانی تووڕه‌ن.
ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ییش سێ خاڵ ڕیز ده‌كات بۆ داگایی تاڵه‌بانی ئه‌وا منیش ته‌نیا 10 خاڵ ڕیز ده‌كه‌م بۆ داگایی بارزانی.
1) بردنی 15 ملیۆن دۆلاری سه‌رده‌می ئاشبه‌تاڵی باوك له‌ساڵی 1974 هه‌موو ئه‌و پاره‌ و كۆمه‌كانه‌ بۆ به‌ناوی یارمه‌تیی بۆ شۆڕشه‌كه‌ی ئه‌یلول هاتبوو له‌لایه‌ن شای ئێرانه‌وه‌ له‌ ڕێگای عیسا پژمانی ساواکه‌وه‌.
2) دژایه‌تیكردنی پێشمه‌ر‌گه‌كانی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌، شه‌هیدكردنی ده‌یان تێكۆشه‌ر بۆ ڕازییکردنی سوپای پاسدارانی خومه‌ینی.
3) شه‌هیدكردنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی له‌كاره‌ساتی هه‌كاریی، كه‌ خودی نه‌شیروان له‌ نامیلكه‌كه‌یدا باسی له‌م تاوانه‌ گه‌وره‌ كردووه‌..
4) شه‌ری ناوخۆ كه‌ نیوه‌ی ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ێته‌ ئه‌ستۆی بارزانی
5) هێنانی ده‌یانجار سوپای داگیركه‌ری توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ و شه‌هیدبوونی ده‌یان گه‌ر‌یلا و سه‌دان پێشمه‌ر‌گه‌ی پارتی.
6) ده‌ست به‌سه‌رگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی داهاتی گومرگی برایم خه‌لیل كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.
7) هێنانه‌وه‌ی سوپای به‌عس بۆ هه‌ولێر له‌ 31 ی ئابی 1996 دا.
8) داگیركردنی سه‌ری ڕه‌ش و هاوینه‌واری گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ددام و دارو ده‌سته‌كه‌ی به‌و ‌هه‌موو دڕه‌نده‌یی خۆیانه‌وه‌ ئه‌و هاوینه‌ هه‌واره‌یان له‌ خه‌لك داگیرنه‌كردبوو.
9) پاوانكردنی ناوچه‌ی بادینان و نه‌هێشتنی ده‌نگی نارازیی و ئازاردانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌.
10) سه‌ر شه‌هید كردنی سۆرانی مامه‌ و که‌سانی تر پلان دانان بۆ تیرۆرکردنی ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژانامه‌نووسی دیکه‌، له‌ کوردستان، به‌تایبه‌تیی له‌ كه‌ركوك.
ماوه‌ به‌ برایانی گۆڕانخواز بڵێم:
ئه‌مڕۆ، که‌ یه‌کێتیی به‌ره‌وه‌ نه‌مان ده‌چێت، نیوه‌ی یه‌كێتیی چوونه‌ پاڵ گۆڕان، ئه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كیتی ماوه‌ له‌ نیوان دووباڵی ناكۆكی ململانێی نێوان كۆسره‌ت و تاڵه‌بانیدا جێگای مه‌ترسی نین بۆ بارزانیی.
تاڵه‌بانییه‌كی پیرو نه‌خۆش، ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێریته‌وه‌ ئه‌وا هیچ دوور نییه‌، كاره‌ساتێكی ناخۆشی لێبكه‌وێته‌وه‌
مه‌ترسی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر کورد، ئه‌مڕۆکه‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌ بۆ نه‌ك یه‌كیتی.
ئێوه‌ی گۆڕانخواز، ده‌ڵێن:
گۆڕیومانه‌ و ده‌یگۆڕین
منیش ده‌ڵێـ:
جارێ خۆتان بگۆڕن ئینجا كۆمه‌ڵگا.
ده‌نا ته‌ڕی ناگۆڕن ئاوا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە