بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە سەر رووداوەکەی زاخۆ، با خاتری هیچ لایەک نەگرین

Tuesday, 06/12/2011, 12:00


بنەماڵەی بارزانی و پیاوەکانیان لە پاراستن، نادی و قورئان پێکەوە دەسوتێنن!
کەڵەگایکردنی بنەماڵەی پارتی بارزانی ، هەموو سنوور و عورفێکی مرۆڤایەتی و کوردبونی تێپەڕاندووە . من لە چەند ڕووەوە ئەو هاربونەیان بە خێر دەبینم کە لە هەر ڕووداو و هەنگاوێکی وەهادا خۆیان لە مەرگ و کۆتاییان نزیک دەکەنەوە . ئەوەی بنەماڵەی پارتی بارزانی بە گەلی کوردی دەکات ئەو پەندەیە کە دەلێت نانی هاریان گرتووە بەدەمەوە و تەواوکەری ئەو پەندەش بەوە دێت کە (...) هار چل شەو تەمەنیەتی . بۆیە ئەم ڕودانەی دەیخولقێنن سەرەتایەکە بۆ کۆتاییان .

پەندی دیکتاتۆرەکان فێریان ئەوەی سەلماند کە هەموو شتێک لە باریکیدا دەپسێت تەنیا ستەمکاری نەبێت کە لە ئەستوریدا دەپسێت ، ئەوەی لە کوردستاندا دەیبینین پسانی ئەو بەندەئەستورانەی ئەوانە کە قەزافی گەیاند بەو رۆژەی تەنانەت گۆڕەکەشی ون بێت .
پارتی بارزانی لەوەتەی هەن لە تاریکی و ترسنۆکانە ئاشوب دەگێڕن ، لە هەر کەتنێکیاندا سەرەتا خۆیان مات و بێدەنگ دەکەن تا بزانن پەرچەکرداری خەڵک لە ئاستێکدایە ئەوساکە دەکەونە هەڕەشەکردن و هێڕش کردن . بێ گومان هەرگیز لێیان نەوەشاوەتەوە هێرش بکەنە سەر نەیارانی کورد بەڵکە مێژویان پڕە لە هێرش کردن بۆ سەر ماڵ و حاڵی کورد نەک دوژمنانی کورد ، وەک لە چەند مانگی رابردوودا دیمان لە ئێرانەوە هێرش کرایە سەر کورد ، لە تورکیاوە ، لە سنوری ناوچە داگیرکراوەکان و بە تایبەتی جەلەولاوە ئەو پارت و سەرۆکەی نەیانوێرا پەنجەیەکیش ڕاکێشن و دەچونە سەرەخۆشی سەربازە کوژراوەکانی تورک ، بەڵام بۆ ڕوداوەکانی بادینان لە هەموو لایەکەوە کەوتونەتە هەڕەشە و چاوسورکردنەوە لە کورد و دانانی خەتی سوری بارزانی بەسەر خەڵکەوە . ئەمەش بە پێوانی نەبزی دڵی پارت و لایەن و دەستەکانی تر ئەنجام دەدات . پارتی بارزانی لە هەموو ڕەفتار و ئاکارێکی دا شکاو و دۆڕاوە لە یەک ئاستدا نەبێت ئەویش تەنیا خۆ زیندوو کردنەوەیەتی لە ڕێگەی پارتەکانی دیکەوە و ئەم یاریە سیاسیەی پارتی بارزانی لە باوکەوە بە میرات بۆ کوڕەکانیشی ماوەتەوە ، بەڵام سەمەرەکە لەوەدایە هێشتاکە نە یەکیەتی و نە ئۆپزسیۆن دەرکی ئەم یاریە تەقلیدیەی ئەوان ناکەن و هەمیشە لەسەرە مەرگیدا دەچن بە هانایەوە و ڕۆحی دەکەنەوە بەبەردا.

ڕوداوەکانی ١٧ی شوبات عەرشی بارزانی هێنابویە لەرزە ، تەخت و تارجایان کەوتبویە بەر رقی داخ لە دڵانی شەقامی کوردی ، کەچی ئۆپۆزسیۆن نەیانهێشت نە ئەو توڕەییە لە هەولێریش بەرپا بێت ، پشتیان کردە هەولێر تا پارتی بارزانی ببێتە بکوژ و ببڕیان و لەپاش ٦٠ ڕۆژیش پشتیان کردە مەیدانی ئازادیەکان و ئاشبەتاڵیان بە ڕاپەڕینی ١٧ ی شوبات کرد .
چەکوشەکەی کوردستانپۆست نەبێت بەردەوام بەسەر زوحاکەکانی پارتیەوەیە ، هەموو هێزە سیاسیەکانی تر لە کوردستاندا مەسعودیان وەک سەرۆکی شەرعی کوردستان فوتێ دەکرد ، وەک چۆن یەکیەتیەکەی تاڵەبانی لە ١٩٩١ دا پارتی بارزانی زیندوو کردەوە کە تۆزوگەریشیان لە کوردستاندا نەمابوو ، لە پاش ١٧ ی شوباتشەوە ئۆپۆزسیۆن گیانیان کردنەوە بە کەلاکی لقی چواردا و جارێکی تر وەک کەڵەگایەک بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پەسەندیان کردنەوە .

*********************************

**********************************


باجی سوڵحە عەشایرەیەکەی یەکگرتوو

یەکگرتووی ئیسلامی ، لە هەڵەی یەکەمیەوە ، کە خۆی دایە دەست ئیرادەی خێلەکی پارتی بارزانی و لەبەرانبەر سوتانی بارەگاکانیان لە ٢٠٠٥ دا ، لە پشت دادگا و یاساوە تەسلیم بە سوڵحی عەشایەری پارتی بوون ، ئەمڕۆ باجەکەی دەدەن . وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێدا کە چۆن ئەم پارتە هەمیشە لە شکستەکانیدا دەروازەیەک دەبینێتەوە خۆی پی زیندوو بکاتەوە ئاواش هەمیشە دەیەوێت چارەسەری قەیران و کێشەکانی بە سوڵحی عەشایەری بکات . ئەمەشیان جۆرێکی دیکەی سیاسەتی پارتی بارزانیە تا وەکو

یەکەم : هیچ ئیلتزامێکی فەرمی نەدات بەدەستەوە کە پابەندی بکات بەو جۆرە پرۆتۆکۆلەی کە بە ناوی هاوپەیمانی ستراتیژی لەگەڵ یەکیەتیدا مۆری کردووە و بۆ یەکەم جار و دواجاری دەبێت کە لە ئەنجامی فشاری ئێران و ئەمەریکا و بارودۆخەکەی ئەوکاتەی عێراقدا بوو بە ناچاری مل بۆ گرێبەستێی فەرمی بدات .
دووەم : بۆ ئەوەی بواریش نەدات شتێک هەبێت لەسەری بڕیار و خواستی پارتی بنەمالەوە بێت کە سەروەری یاسا و دادگایە . وەک چۆن مەسعود بارزانی لە دهۆکەوە پەیامی خۆی دا کە پارتی بارزانی واتا کوردستان و کوردستانیش واتا پارتی بارزانی ، کە ئەو لێدوانە لێکدانەوەی زۆر هەڵدەگرێت و گرنگترین مانای ئەو پەیامە ئەوەیە کە یان پارتی بارزانی یان فەوتانی هەموو کوردستان و ئەسەد و قەزافی ئاسا ئیعلانی شەڕی (ئەرز مەحورقە) یە و دەیدات بە گوێ ی هەمووماندا و زیف هاتنیشە بە یاسا و ڕێساکانی کوردستان .


ئاردی هەمبانێ و تڕی خۆراسانێ

ڕۆژانی داهاتوو دەری دەخات ئاخۆ یەکگرتووی ئیسلامی سودی لە ئەزموونی ڕابردوو دیوە یان هەمان هەڵەکانی ٢٠٠٥ دووبارە دەکاتەوە ، بەڵام جێ ی سەرنجە کە لەیەکەم کاردانەوەی ئەو پارتە ئایینیەدا بانگەوازی لە ئەندام لایەن گرانی کرد لە سلێمانی بێنە سەرشەقام و پرۆتیستۆی بارەگا سوتانەکەیان بکەن . بەڵام لە هەولێر گرد بونەوە بکەن و بۆ بادینانیش بیدەنگی هەڵبژارد و دایە دەست خودا حەقیان بستێنێت! .

ئەو هەڵوێستە یەکگرتوو ڕێک وەک ئەو پەندە کوردیە وایە کە دەڵێت، ئاردی هەمبانێ و تڕی خوڕاسانێ ، لەزاخۆ هێرش دەکرێتە سەرت لە سلێمانی خۆپێشاندان دەکەیت،ئەمە کەس نازانێ چەندی بەچەندە، لەکاتی ڕوداوەکانی دوای حەڤدەی شوبات، بە پێێ ڕێککەوتنێکی ژێر بە ژێری نێوان پارتی و یەکگرتوو، پارتی بە یەکگرتووی ڕاگەیاند بوو کەلە ناوچەی زەرد نابێت ڕێگا بە ئەندام و لایەنگرانی بدا بەشداری خۆن پێشاندان بکەن، بە ڵام لە سلێمانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی کەیفی خۆیانە، بۆ ڕاستی و دروستی ئەو قسانە سکرتێری یەکگرتوو لە تەلەفزیۆنەکەی خۆیانەوە بانگەشەی بۆ بارزانی و تاڵەبانی دەکرد دەیووت ئێمە ناڵێن ارحل، ئێمە خۆما ن هەڵمان بژاردوون ئەم قسانەی سکرێتری یەککگرتوو لە کاتیكدا کە شەقام جمەی دەهات لە خەڵکی ناڕازیی..
بنەماڵەی پارتی خەڵکانی خۆی هان دەدەات نادی و هۆتێلەکان بسوتێنن، لەو لاشەوە ئەندامان و چەکدارانی پەلاماری بارەگاکانی یەکگرتوو دەدەن کە دەیان قورئان دەسوتێنن،



نادی و قورئان پێکەوە دەسوتێنن

کەواتە بنەماڵەی پارتی ئەم چیرۆکە تراژیدایەی ساڵی ١٩٧٨ی شارۆچکەی شارستێن سەربە مەرگە مان بیر دەهێنێتەوە..

لەساڵی ١٩٧٨ کاتێک شەڕ لە نێوان کۆمەڵێک پێشمەرگەو سەربازانی ڕژێمی بەعس، کۆمەڵەێک سەرباز بە فەرماندەی ئەفسەرێک خەڵکی گوندی شارستێن کۆدەکەنەوە، مەلای ئاوایی بە خۆیی عەبای شۆڕو قورئانێکەوە دەچێت بۆ ئەوەی داوا لە ئەفسەرەکە بکات کە ئازاری خەڵکەکە نەدەن، بەڵام سەد مخابن یەکەم کەس مەلای ئاوایی دەکەوێتە بەردەسترێژی گولەو خۆی و قورئانەکەی دەستی خەڵتانی خوێن دەکرێن
ئەمڕۆ کاتێک بارەگایەکی یاسایی و هەڵبژیراوی خەڵک دەسوتێنرێت بەدەیان قورئانەوە، ئەو پەرێ بەڕ بەڕیەتی بنەماڵەی پارتیمان نیشان دەدات. لەو لاشەوە لایەنەکانی تری ئۆپزسیۆن وەک تەماشەکەرێک دەمێننەوە....
لە کۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بە بیر برا موسڵمانەکانی یەکگرتوو و لایەنە ئاینیەکانی دیکە بهێنمەوە کە لە یادمانە فەتوای کوشتنی چەندین شاعیر و نوسەرتان دەدا کە گوایە لە کۆپلە شیعرێکدا بە مەجازەوە یان لە وتارێکدا پیرۆزی ئاینی ئیسلامیان شکاندووە و خوێنتان حەڵال دەکردن ، ئەدی کوا فەتوایەکتان ، کوا ئیعاز و کەمپینێکتان لە پێناو پیرۆزترین دەق و کتێبی ئیسلام کە قورئانە و سەدان دانەی لە بارەگاکانتان بە دەستی کەڵەگاکانی پارتی بارزانی سوتێنران ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە