کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جەنابی سەرۆکی پەرلەمان، بە قسەی گەلەکەت بکە، نەک نەوشیروان مستەفا

Sunday, 07/09/2014, 12:00


هەرچەندە لە باشووردا ، پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێراوی حیزبە، پەرلەمەنتارەکان پشت لە گەلی خۆیان دەکەن و فەرمانی سەرۆکەکانیان بەجێ دەهێنن، بۆ خۆیان دەژین و بۆ بەرژەوەندیی خۆشیان دەم دەکەنەوە، لێ وەک دەگوترێت پەرلەمان هەڵبژێراوی خەڵکە، گوایە چاودێری ئەرکەکانی حکومەتە، لە کاتێكدا حکومەت و پەرلەمان سەر بەهەمان بنەماڵە و حیزب و دارو دەستەن، ئیتر نازانم چ مەودایەک بۆ چاودێری و ئەو شتە گاڵتە جاڕیانە دەمێنێتەوە کە ڕۆژانە بە دەهۆڵی دەنگ ناسازی حکومەتی بنکەفروانی، بێ مووچەیی و نائارامی و گرانی بەنزین و هتد گۆێ و دڵ و مێشکمان پڕ دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا لەم داواکارییە بچوکەمدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی دەکەم، هەر بۆ مێژوو ، بۆ ئاسوودە کردنی ویژدانی خۆم ئەم کورتە نامەیەی بۆ دەنووسم.

لەم ڕۆژانە لە پەرلەمانی بەغدا، ئەو بەغدایەی کە بریار وابوو بەقسەی سەرۆک بارزانی بۆی نەگەڕینەوە، لەچاو ترۆکانێدا لەبەر دەم شاشەی تیڤیەکان مادەی ١٤٠ کۆتایی پێهات، وەک ئێستا جەنابت و هەموومان دەیبینین، کەخەریکی گفتۆگۆی پێکهێنانی حکومەت بەغدان ، جارێکی تر یەکێک لە داواکارەیانتان جێ بەجێ کردنی مادەی ١٤٠.
پرسی دواکەوتنی موچەو گرانکردنی بەنزین هەموو ئەو شتانە بووە قوربانی حکومەتی بنکە فراوانەکەتان ، بەڵام ناکرێت و ناگونجێت لەبەر هەر هۆیەک بێت بێ دەنگ بیت لەبەرامبەر پرسی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و کوردانی شەنگال و چۆڵکردنی ئەو شارە و دەوربەری.. بردن و فرۆشتنی هەزار کچ و ژن و ئاوارە بوونی هەزارانی تر.
دەکرێت هیچ نەبێت تەنیا جارێک لە دژ بە هاوپەیمانێتی نەوشیروان مستەفا و مەسعود بارزانی بوەستیتەوە وەک چۆن لە پەرلەمانی ئێراق لیژنەی لێ کۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵکوژیەکەی(بنکەی سپایکەر) پێکهات..
کە هیزەکانی داعش زیاتر ١٧٠٠ قوتابی کۆلێژی سەربازیان کووشت، گومان دەکرێت کە لەناو ڕیزەکانی سوپا دەستی داعش هەبوو بێت.
دەبێ هەمان هەنگاویش بنرێت بۆ لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوە لەگەڵ ئەوانەی تە شەنگالیان چۆڵ کرد و رادەستی داعشیان کرد، ناکرێت جارێکی تر بارزانی لیژنەیەکی گاڵتەجاری وەک ئەوانی پێشوو رابگەیەنێت و دوای ماوەیەک لە بیر خەڵکی بباتەوە، هەر وەک کەیسی تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی ١٧ی شوباتی بەردەم لقی ٤ و ڕۆژانی، کە خودی خۆیی و حیزبەکەی بەپرسی یەکەمن لەم کارەساتە مرۆییە گەورەیە.
ئەگەر ئێوە خۆتان وەک سەرۆکی پەرلەمان بە خاوەن دەسەڵاتێک دەزانن، پرسی کۆمەڵکوژی کوردە یەزیدییەکان وەک پرسی ژینۆ ساید بناسێنن، نەک خۆتان لەو ئەرکە مێژووییە بدزنەوە!
هەڵبەتە دەیانپرسی تری وەک گەڕانەوە دەستور لەبەردەم جەنابتاندا هەیە و فەراامۆش کراوە، بەڵام باجارێ لەوە دەست پێبکەین، ئەگەر ئەمە نەکەیت، ئەوا تۆش وەک سەرۆک پەرلەمانەکانی تر دەکەویتە بەر نەفرەتی گەل و ئەوانە دەنگیان پێداویت،
بۆ ئەوەی کارێک بکەیت لەوانی تر جیابێت، بەقسەی داخوازی گەلەکەت بکە، نەک نەوشیروان مستەفا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە