کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵه‌بانی پێش نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌ قێزونه‌کانی، چه‌ند شه‌کرێکی شکاند

Saturday, 07/11/2009, 12:00


لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌ پلینیۆم له‌سه‌ر نه‌وشیروان ، ده‌رگای ده‌یان په‌نجه‌ره‌ی خسته‌ سه‌ر پشت، که‌مکردنه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی یه‌کێیه‌تی هێنانی پاسدار بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌، گوناهێکی بچوکه‌ هه‌ر به‌ ئاوی ده‌ست نوێژ پاک ده‌بێته‌وه‌..5000 هه‌زار قوربانی سه‌دان بریندار سه‌دان ئاواره‌ بوو
پاشان بازرگانی کردنی به‌ دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ سواڵکردن به‌ناوی کیمیایی بارانه‌وه‌ دزینی ئه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ که‌ وه‌ک کۆمه‌ک له‌لایه‌ن وڵاتانی بیانی و ڕێکخراوه‌ خێر خوازه‌کان پێش که‌ش به‌م شاره‌ کراوه‌
بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی ئافره‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ئومستیله‌ زێڕه‌که‌ی، هه‌ڵبڕینی گوێ بۆ گواره‌کانیان..
دزینی یه‌ک ملێۆن دۆلار له‌لا‌یه‌ن تاڵه‌‌بانیه‌وه‌ له‌کاتی سه‌ردانی یه‌که‌می برێمه‌ر له‌ساڵی 2003 دا.
به‌رگری کردن له‌ نزار خه‌زره‌جی به‌ دوو نامه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن خودی تاڵه‌بانی و پیاوه‌ په‌مبه‌که‌ی یه‌کێیه‌تی ڕێزدار فواد مه‌عسود به‌نامه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ساڵی 2002 بۆ دادگای باڵای تاوانه‌کانی دانیمارک، که‌ ناوه‌رۆکی هه‌ر‌دوک نامه‌که‌ پاکانه‌یه‌کی زه‌لیلانه‌و قێزه‌ونن له‌ گه‌وره‌ترین تۆمه‌تباری کیمیا باران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا..
دوا چالاکی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بوو..
ئه‌گه‌ر بێتوو خوا بیکات باڵه‌که‌ی کۆسره‌تیش له‌ تاڵه‌بانی جیابێته‌وه‌ ئه‌وا ئۆباڵی ئازاد کردنه‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و..
که‌واته‌ به‌کوردی وه‌ به‌کورتی تاڵه‌بانی نه‌ سه‌لکی سیرو نه‌ قنچکی پیازه‌، ئه‌ی ئه‌م پیاوه‌ پیره‌ نه‌خۆشه‌ ئه‌و هه‌موو سام و هه‌یبه‌ته‌ی له‌ کوێ بوو ؟ یه‌کێیه‌تی ئاوا ڕاگرتوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ یه‌کێیه‌تی هه‌ر به‌ناو ماوه‌..
سێ کوچکه‌ی تاڵه‌بانی و مه‌لابه‌ختیارو ئازاد جوندیانی هه‌موو سه‌روتوو سامانی یه‌کێیه‌تیان ده‌ست به‌سه‌را گرتوه‌ به‌ قاعیده‌و قه‌واعیده‌وه‌..
تاڵه‌بانی هه‌موو هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانی خسته‌ ئه‌ستۆی نه‌وشیروان، خۆشی فریشته‌یه‌کی پاک، نه‌وشیروانیش پێم وانیه‌ نکۆڵی له‌وه‌ بکات، خۆشی له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێ ئێمه‌ شه‌ریکین به‌ڵام ئاخۆ مه‌به‌ستی هه‌ر سه‌روه‌تو سامانه‌که‌یه‌ یان هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانیش ده‌رحه‌ق به‌ دۆزی کورد ئه‌نجام دراوه‌
ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم گوێ بیستی بوو بم. نه‌وشیروان له‌کاتی گفتۆگۆی 1984 له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس ڕاشکاوانه‌ ووتی ئه‌گه‌ر گفتۆگۆکه‌مان سه‌ر نه‌گرێت ، ئه‌وا پاسدار ده‌هێنینه‌ سه‌ر که‌رکوک، فیعله‌ن پاسداریان هێنایه‌ سه‌ر که‌رکوک چه‌ند کاتیۆشایه‌کیان نا به‌ چاڵه‌ نه‌وته‌کانی که‌رکوکه‌وه‌ ، که‌زیانێکی یه‌کجار که‌میان به‌ر که‌وت ، به‌ڵام بۆ به‌یانیه‌که‌ی کۆپته‌ره‌کانی به‌عس کوتنه‌ ویزه‌ی خه‌ڵکی گه‌رمیان و ناوچه‌ی شوان ده‌یان که‌س بوونه‌ قوربانی.
ئه‌گه‌ر هێنانی پاسدار بۆ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ کیمیابارانی لی که‌وتبێته‌وه‌، ئه‌وا هێنانی پاسداریش بۆ سه‌ر که‌رکوک ئه‌نفالی لێ که‌وته‌وه‌..به‌ڵام داخۆ تاڵه‌بانی ئۆباڵه‌که‌ی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی کێ؟
ماویه‌تی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە