تا کات بەسەر نەچووە، شەقێک لە پەرلەمان هەڵدەن
Wednesday, 27/06/2012, 12:00
ئەرسەلان بایز داوای گەردن ئازایی دەکات .. دوای پهسهندكردنی بودجه، ئهرسهلان بایز سهرۆكی پهرلهمان له كۆنفرانسێكی رۆژنامهنووسیدا رایگهیاند، ئۆپۆزسیۆن لهسهر 75%ی پرۆژه یاساییهكه رهزامهندییان دهربڕیووه بۆیه خراوهته دهنگدانهوه، وتی ئۆپۆزسیۆن ههر قسهیهكی ههیه، گهردنیان ئازابێت.
لێرهدا منیش قسهی خۆم دهکهم و دهڵێم: ڕەنگە ئۆپۆزسیۆن گەردنت ئازا بکات، بەڵام خەڵک ڕۆژی خۆی دێت، که خهڵکی گەردنت بکهن بەپەتا!
مرۆڤ که داوی گەردن ئازادیی دەکات، ههندێک جار ئهو کاتانهیه که دهچێت بۆ سەفەرێکی دوور، یان بەرەی جەنگ، یاخود لەسەرەمەرگدا بێت، تۆ بلێی بۆنی مەرگی خۆت و چەپڵە لێدەرەکانی هاوسەنگەرت کردبێ، ئاوا داوای گەردن ئازایی دەکەی؟
دانا سەعید سۆفی هاو حێزبیەکانی شەرمەزار دەکات!دانا سەعید سۆفی پهرلهمانتاری یهكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، رایگهیاند لەگەڵ چەند برگە و مادهیهكی بودجەدا نهبووه بۆیه دەنگی پێنهداوه و ههندێك بڕگه و مادهش بهجێگهی شهرمهزاری ناو دهبات.
دانا سەعید سۆفی بهسایتی هاوڵاتی وت دهنگم بە پرۆژە یاساكە نەدا چونكە بەشێكی زۆری برگەو ماددەكان جێگەی نیگەرانی و شەرمەزارییە بەڵام ئێمە دەنگمان بەهەندێ برگەو یاسادا ئەوانەی كە سوودیان بۆكۆمەڵگەو خەڵكی هەبووە.سۆفی رونیكردهوه لەكاتی پەسەندكردنی بووجەدا رۆیشتوهته دەرەوەی پەرلەمان ئەوەش وەكو هەڵوێستێك لەنارەزایی ئەو بودجەیەی كە هەندێ برگەو ماددە جێبەجێ كران كه جێگەی شەرمەزاری بووە.
قوتابیەکانی قوتابخانەکەی بارزانی هەموویان دەنگیان بە دزیی دا!دەڵین دوو ئەندامی پارتیش دەنگیان نەداوە، بەڵام لەبەر هەڵوێست وەرگرتن نا بەڵکو لەبەر نەخۆشی لە کاتەدا لەوێ نەبوون.
پیاوە ناشیرنەکەی گۆڕان..کە ئیستا ئەندام پەرلەمانی سەربەخۆی پارتیە.كاروان ساڵح پهڕلهمانتاری فڕاكسیۆنی جیاكراوه لهفڕاكسیۆنی گۆڕان كهئێستا وهك پهڕلهمانتاری پارتی کار دەکات دەنگی بەدزی داوە، هەر دوای ئەم هەواڵە هێرشێکی توند لەسەر تۆڕی فەیس بوک دژی ئەم کەسە نا شیرینە دەستی پێکرد..
شانۆگەریی چەند ڕۆژەی پەسەند کردن و تێپەڕاندنی بودجە بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە، ئەو دزانەی ئیمزایان بۆ تێپەڕاندنی کرد، جاشایەتی و کۆیلایەتی خۆیان بۆ حیزب و بنەماڵە دووپات کردەوە..کاتی خۆی بە ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە حیزبی دەسەلاتم ووت، دوای ئەو هەموو ساڵە پێشمەرگایەتی وخەباتەت شەرم ناکەی ئەندامی پەرلەمانێکی کە کەمال کەرکوکی سەرۆکێتی..خوا کردی و ئەو ئەو پێشمەرگە هاوڕێیەم هەر زوو شەقێکی مزری لە کەمال و کورسی و مێزەکانیدا.
ئێمە دەمێکە ووتومانە کە پەرلەمان شوێنی بە یاسایی کردنی دزینی سەروەت و سامان و کەرامەتی خەڵکی کوردستانە، ئەو سیما جوانانەی کەهەمیشە شەڕ دەکەن، دەبێ شوێنی شەڕەکەیان بگوازنەوە..هەر وەبیر هێنانەوە کاتی خۆی پێش ٢٥ی ٧ بەکاک نەوشیروانم ووت، دروست کردنی بزوتنەوەی گۆڕان واتە دەرباز کردنی دەسەڵات لەڕاپەڕین و خۆپێشاندان، ئەویش ووتی ئیستا زەمینەی ڕاپەڕین لەئارادا نیە، منیش ووتم، شەڕی ئەم دەسەڵاتە لەپەرلەمان ناکرێت..ئەویش ووتی کۆمەڵێک گەنج دەنێرمە ناو پەرلەمان ئەم شەڕە بەئەوان دەکەم
هەر من ووتم و ئەو نەیبیست..هەر ئەو ووتی و من هاوڕا نەبووم لەگەڵیدا دوای زیاتر لە نیو سەعاتێک ئەو قسەو باسەمان بەوە کۆتایی پێهێنا کەم داوای سەرکەوتنم بۆیان خواست ئەویش ووتی کە جارێکی تر گەڕایتەوە ئەوەندە هێزمان دەبێ کەبتپارێزین....
ئێستا کەزیاتر لە دوو ساڵ تێپەڕیووە،،کاتی ئەوە هاتوو ئە گەنجە جوانانەی نموونەی عەبدوڵای مەلا نوری شەڕەکەیان لەگەل خەڵکی ناڕازیی بێننە سەر شەقام..ئەم شەڕەمان هەر لە پێشە، درەنگ یان زوو هەر دەبێت بیکەین.چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمێنتارێکم بۆ سیما جوانەکەی ناو پەرلەمان ڕەزا قورسەکە نووسی و پێم ڕاگەیاند، کەشەقێک لە مووچەکەتی هەڵداو بەتەواوی بێت ڕیزی خەڵکی بۆیاغچی و کرێچی و هتد..
بەڵام ئەمڕۆ دەڵیم وەرە و شەقێک لە پەرلەمان هەڵدە و بە هاو گۆڕانەکانیشت بڵێ تا زووە و درەنگ نەبووە. بۆیان چۆڵ بکەن ئەم دیوەخانی حیزب و بنەماڵەیه.. وا کات و ساتی گردبوونەوە دژ بە تێپەڕاندنی بودجە، نزیک دەبێتەوە، هێشتا گۆڕان خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە..
هەرچەند ئێمە یەکلابووینەوە لەسەر ڕاپەڕین و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە، بەڵام هێشتا ئێوە بۆ خۆپێشاندان ماوتانە بڕیار بدەن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست