کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


كوڕ و نه‌وه‌كانی بار‌زانی به‌حه‌ق تیرۆریستن

Friday, 07/05/2010, 12:00


هێشتا كفنه‌كه‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ خوێنی لێ ده‌تكێت،هێشتا دایك و خوشكی سۆران جله‌ ڕه‌شه‌كانیان فڕی نه‌داوه‌، هێشتا بكوژانی سۆران له‌ نێوان سه‌ری سوور و كه‌ركوك به‌ ئازادیی و به‌ ئوتۆمۆبیله‌ بێ ژماره‌كانی ده‌زگا به‌دناوه‌كه‌ی پاراستن دێن و ده‌چن..
له ‌هه‌ولێری تاپۆکراوی بنه‌ماڵه‌دا، به‌به‌رچاوی پۆلیس و پاسه‌وان و زریڤانه‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌كانی پارتی، قوتابیه‌كی ڕۆژنامه‌ نووس ، به ‌به‌ر چاوی ده‌یان كه‌سه‌وه‌ پاش لێدان، به‌زۆره‌ملێ سواری ئۆتۆمۆبیلیكی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت هیچ بڵێت ..
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك مه‌سینجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه‌، ناوێكی نامۆم بینی كه‌ ویستوویه‌تی لای خۆم ئادی بكه‌م، یه‌كسه‌ر لای خۆم ئادم كرد و چه‌ند خوله‌كێكی نه‌برد هاته‌ سه‌ر هێڵی په‌یوه‌ندیی و كه‌وتینه‌ بیرو ڕا گۆڕینه‌وه‌.
هه‌ڵبه‌ته‌ دیار بوو ئه‌و له‌ ڕێگای نووسینه‌كانمه‌وه‌ منی ده‌ناسی، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتین، كه له‌مه‌‌ولا په‌یوندیمان هه‌بێت، بابه‌ته‌كانی له‌ ڕێگای منه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ كوردستانپۆست، له‌وساوه‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییمان هه‌بوو، زۆر جاریش تا دره‌نگانێک باسی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردییمان ده‌كرد، به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ تیرۆریسته‌كه‌ی سه‌ری ڕه‌ش... دوا بابه‌ت كه‌ بۆی ناردین هه‌واڵێك بوو له‌سه‌ر شێرزاد مه‌سیحی كه‌ پیاوێكی بێ گوناهی تیرۆر كردو‌وه‌.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی بابه‌تی (سه‌ر‌ده‌می شكسته‌كانی كۆسره‌ت ده‌ستی پێكرد)..سه‌رده‌می ڕفاند و شه‌هید كردنی ئه‌ویش واده‌ی هات.
له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ پرسیاری ئه‌وه‌م له‌ پارتی كرد، كه ‌دوای ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن، بوونی هه‌زاره‌ها چه‌كدار له‌ ژێر ده‌یان ناودا، بوونی سه‌دان ملێۆن دۆلار له‌ بانكه‌كانی جیهان، له‌ سه‌ر ڕاپۆرتێك و بابه‌تێك قه‌ڵه‌مێك خه‌ڵتانی خوێن ده‌كه‌ن، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ لاوێكی ڕۆژنامه‌ نووستان نیه‌؟
شه‌هید كردنی سه‌رده‌شتیش گه‌رچی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر بابه‌تێك نییه‌ كه‌ خه‌نجه‌ری له‌ بارزانی ده‌رهێنا بێت، به‌ڵكوو ویستیان به‌م كاره‌ تیرۆریسته‌یان دوو ئامانج بپێكن..
یه‌كه‌م قه‌ڵه‌مێكی بوێر خه‌ڵتانی خوێن بكه‌ن، دووم به‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی كۆسره‌ت، كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر نووسینی بابه‌تێك كه‌ ڕه‌خنه‌ ئاراسته‌ی كۆسره‌ت كراوه‌، واته‌ ‌ پیاوه‌كانی كۆسره‌ت ئه‌م كاره‌یان كردوه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تۆزقاڵێك شاره‌زای هه‌ولێر بێت، ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌زانێت، كه‌ پیاوه‌كانی كۆسره‌ت خۆیان له‌ خۆیان ده‌ترسن تا پاراستن نه‌یانفڕێنێ، نه‌ك ئه‌وان خه‌ڵك بفرێین..
كۆسره‌‌تیش ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌می نییه‌ كه‌ بابه‌تی له‌ كوردستانپۆست له‌سه‌ر بڵاوده‌بێته‌وه ‌و ،بابه‌ته‌كه‌ش هیچ سوكایه‌تیه‌كی تێدانه‌بوو، به‌ڵكو بابه‌تێكی شیكاری به‌هێزه‌ و جێگای هه‌موو ده‌ست خۆشیه‌كه‌.
مێژووی كۆسره‌تیش دووره‌ له‌م جۆره‌ تیرۆرانه‌.
جاش تیرۆریسته‌كانی بارزانی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كرد، مه‌رگی سه‌ری ڕه‌شیان هێنده‌ی تر نزیك كرده‌وه‌، سه‌رباری ڕیسوابوونیان له‌ ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

له‌ كۆتایدا ده‌ڵێم..
بارزانی باوك وه‌جاخی ڕوونه‌ نه‌وه‌یه‌كی له‌ نموونه‌ی خۆی بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ خستووینه‌ته‌وه‌‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی ده‌بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە