بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی کوردستانپۆست

Thursday, 22/12/2011, 12:00


دەزگاکانی تری ڕاگەیاندن لە کوردستان، تەنیا وەک کامیرایەک وێنەی ڕووداوەکان دەگرن و پیشانی دەدەن، بەڵام لەم مینبەرەی کوردستانپۆستەوە، نەک هەر وێنەی ڕووداوەکان، بەڵکو لیداون لەسەر نهێنیە شاراوەکانی پشتی پەردەش باس دەکات و  قسەشی لەسەر دەکات، قسەکان بۆ وشیارکردنەوەیەی خەڵکییە، ئەو بەشەی کە پەیوەندیی بە دەسەڵاتەوە هەیە، بۆ ناساندنی ئەوانەیە کە خۆیان کردۆتە نوێنەری ئەو خەڵکە، بە تایبەتی ئەوانەی کە بەرەو روو بە جۆرێک قسە بۆ راگەیاندنەکان دەکەن لە ژێریشەوە بە پێچەوانەوە کار دەکەن، دروست بزووتنەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفا بەو عەقلەوە ئیستا گۆڕان دەکەن، ئەویش شەلەلپێکردنی ئۆپۆزیسیۆن و بێ ئەرزشکردنێتی، نەوشیروان ئەزموونی تێکشکاندنی کۆمەڵەی لەناو گۆڕاندا دووبارە دەکاتەوە، ئەو پێی وایە ئەمجارەش وەک ساڵانی هەشتاکان دەتوانێت لە خزمەتی جەلالیزمدا دەنگی نارازیی خەڵکی و ئۆپۆزیسیۆن نەهێڵیت. لێ نەیزانی سەردەمی تەکنیک و دنیای ئینتەرنێت رێگا لە سەرکەوتنی پلانی تێکشکاندنی ئۆپۆزیسیۆن دەگرێت، سەرەنجامەکەیان بینییەوە، وا  ئیستا رۆژ بە ڕۆژ وەک دەبینن، گۆڕانخوازەکان  وەک جلی شۆراو دەچێتەوە یەک، هاکا بە بەر گردەکەشدا ناچوو.
ئەوەی لە دنیای سیاسەت و فرتوفێڵ گەیشتبێت و تەماشای مێژووی بزووتنەوەی گۆڕان بکات لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا هەست دەکات، نێوانی جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا ئوگوە تاڵەموویەک بێت، بەلام لە یەکتر دوور نەکەوتۆنەتەوە، با کەسانی وەکو مەلا بەختیار، شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوی ... هتد کە لەم نهینییە  و پەیوەندی نێوان تالەبانی و نەوشیروان نازانن،  با چاک بزانن کە فڕیان بەسەر سیاسەتەوە نییە با سیری خۆیان بخۆن و زوڕنا لێبدەن،  با ئێمە لەوەش بگەڕێن کە ماوەیەک قسە بە یەکتر دەڵێن، ئەوە سیاسەتە، بۆ چەواشەکاریی و رازیکردنی ئەو خەڵکە ساویلکانەیە، هەڵبەتە سیاسەت کردن ئەم جۆرە شەڕ و هەڵایەی لێدەکەوێتەوە، زۆر جار دیکتاتۆرەکان لە منداڵەکانی خۆشیان سڵدەکەنەوە، رووی داوە کوڕێک کودەتای بەسەر باوکی خۆیدا کردووە، تاڵەبانی ئەگەر گومان لە قوباد و پاڤێل بکات، هەرگیز گومان لە نەوشیروان مستەفا ناکات، ئاخر ڕێی تێناچیت، لە شاخ ئەو هەموو سەرکردە دڵسۆز و رێکو پێکە، کە تالەبانی لێیان ترساوە، دوایی بە پلانێک لە ناوی بردوون، کەچی تالەبانی دەستی بۆ نەوشیروان نەبردووە و پلانی لە ناوبردنی بۆ دانەناوە. تالەبانی و نەوشیروان، تەواوکەریی مێژوویەکن لە شاخ و لە شار، نەمانی تالەبانی، نەمانی نەوشیروانیشە، هەروەک چۆن دڵ لە لێدان بکەوێت، ئەندامەکانی دیکەی لەش لە کار دەکەون، ئاواش نەوشیروان مستەفا بەرگریی لەو لەشە دەکات، کە خۆی بەشێکە لە پێکهاتەکانی، لەشی جەلال لەناو دەسەڵاتدایە، ئەمڕۆ دەسەڵات، هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تالەبانییە با ئەوەندە ساویلکە نەبین و پێمان سەیر بێت مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە کەی ئێن ئێن دەکات، کەسی وریا دەبێت کۆدەکان بخوێنێتەوە، ئەوەی نایخوێنێتەوە نەخوێنەوار و نەزانە. ئەگەر تالەبانی بەیانی کۆچی دوایی بکات، گومانم پەیدا دەکەم، ئەگەر کاک نەوشیروان پێشنیار نەکات هێرۆ، یان یەکێک لە کورەکانی تالەبانی وەک بە سکرتێری یەکێتیی دەستنیشان نەکات  و خۆشی نەچێتەوە ناویان.
با سەرتان نەیەشێنم و دەست بە خوێندەوەی هەواڵەکان بکەین:






مەسعود بارزانی سەرەخۆشی یان دەستخۆشی لە کەناڵی KNN دەکات!

سەرۆکی هەموو کوردستان و هەموو پارچە دابڕاو و داگیرکراوەکانی کوردستان کاک مەسعود بارزانی بەبۆنەی تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر دەست بەکار بوونی کەناڵی گردەکە پیرۆزباییەکی گەرمیان لێداکات و هیواش دەخوازێت ساڵی داهاتوو ساڵی زیاتر پاشەکشە بە دەنگی خەڵک بێت. تا ئەو ڕادەیەی، دڵی بارزانی ئەوەندە نەرم بووە، ئامادەیە بە پارەی بودجەی خەڵکی کوردستان بۆ مەسرەفی بەڕیوەبردنی ئەو کەناڵە بگرێتە ئەستۆ. بە مەرجێک زوو زوو کاک ئاری هەرسین بە جامانەی سوورەوە بانگ بکەن و قسە بۆ بینەرە خۆشەویست و گۆڕانخوازەکان بکات.

فەرموو لەگەڵ دەقی پیرۆزباییەکەی بارزانی.
http://www.nrttv.com/K_Direje.aspx?Jimare=11683






گەڕانەوە بۆ کەناڵی کەی ئێن ئێن لە رۆژی ٢٥ ی ٧

دوای ڕاگەیاندنی یەکەمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، شار خرۆشا بوو، تا ئەو ڕادەیەی خەڵکی ناڕازیی خۆیان ئامدەکردبوو پەلاماری ماڵی بەرپرس و دامودەزگاکانی دەسەڵات بدەن، ژنێکی توڕەی گۆڕانخواز بەو پەڕی توڕەییەوە دڵخۆشی خۆی دەردەبڕی لە مایکە تۆزاوییەکەی گردەکەوە، کە هوشیار عەبدوڵلا بەرپرسی ئیستای کەی ئێن ئێنە و ڕوماڵی ڕووداوەکانی دەکرد. ژنەکە دوای پیرۆزبایی لە گۆڕان، ویستی درێژە بەڵیداوەنەکەی بدات و بڵێت ئەمە کۆتایی گەندەڵکاران دەبێت، کەچی هەر زوو کاک هوشیار قسەکانی پێ بڕیو قسەکانی ئەم خانمە گۆڕانخوازەی نەگەیاند..
دوای سێ ساڵ لە ئەدای کەی ئێن ئێن دەرکەوت کە ئەم دەزگایە و بزوتنەوەکەیان، کارەکانیان سنوردارە، دەنگی خەڵکی ناڕزای نین، بەڵکو کپکردنی دەنگی ناڕازییە، ئەوەتا هەر دوێنێ بوو باوک و کوڕ پاراستن واتە (ئاری هەرسینی) قسەکەری پارتییان هێنا بوو سەر شاشە و ئەویش بەشان و باڵی ئەم کەناڵەیدا هەڵدەدا.
کەواتە لەگەڵ فاتیحاکە بۆ دایکی بارزانی، بەدرەزەن فایحایان بەسەر گردەکەدا کرد. بێ هەڵوێسی ئەم دوایەی گۆڕانیش لەهەمبەر ڕووداوەکانی بادینان ڕاستی ئەم قسانەمان دەسەلمێنێت، کە گۆڕان وەک تەماشەکەرێکی ترسنۆک وابوو، هەر نزیک بوونەوەیەکیش لە پارتی بەڵگەیە بۆ دورکەتنەوە لە خەڵکی.




٣٠٠٠ جاش بارزانییە فیداییەکەی فازیل میرانی چی دەگەیەنێت!
هەڵبەتە من خاتری فازیل میرانی و پارتیم گرتووو و سفرێکم بۆ لابردون و سی هەزار جاش بارزانیم کردۆتە سی هەزار کە رەنگە ئەمانە بە دڵ و بە گیان لەگەڵ ئەم بنەماڵەیەدا بن و بەرگرییان لێبکەن، بەڵام هەڕەشەکردن لە خەڵکی کوردستان لەلایەن پارتییەوە بۆ ئێمە شتێکی تازە نییە، مەسعود بارزنی چەندین جار ئەوەی بە گوێی خەڵکی کوردستاندا چرپاندەوە، کە ئێمە بە خوێن هاتووین بە خوێنیش دەڕۆین.
ئەم شەڕە و ئەم خوێنڕشتنە بنەماڵەی بارزانی هەڕشەی پێدەکەن هەر دێتە دێ، بەڵام بە دڵنییایەوە بە نەمانی دەسەڵاتی ڕەشی ئەوان کۆتایی دێت.
ئەدهەم بارزانی باسی بارزانی وەک تەریقەت دەکرد، ئەویش باسی هەزار دروێشی خۆکوژی بارزانی دەکات.
لە دوونموونەی زۆر زەقدا دەتوانین هەڕەشەکان کورت بکەینەوە و ڕووی پرسیاریشمان لە دەروێش و سەربازەکانیان بکەین، بڵێین:
سەدام نەک سێ هەزار فیدایی یەک ملیۆن سەربازی هەبوو، جگە لەمانەش هێزی گاردی کۆماریی کە هەزاران کەسیان کرد بە فیداییەکانی سەدام و بەجل ڕەشەکان ناسراوبوون، چەکی کیمیایشی بوو، هەڕەشەی ئەوەی کرد، نەک هەر عێراق بەڵکوو ناوچەکەش دەسوتێنێت! کەچی هەموو بینیمان بەتاقی تەنیا لە کۆنێکدا خۆی شاردبوویەوە، پەلکێشیان کرد!
هێشتا چەند مانگێک بەسەر قەزافی دا تێپەڕ نەبووە، هەڕەشەکانی قەزافی بۆ سەر خەڵکی لیبیا زۆر زیاتر بوون، جگە لە بوونی ئەو هەموو هێز و تانک و تۆپ و فرۆکە و ڕۆکیتی سکۆد، بینیمان چۆن شۆڕشگێرەکان بە چ سوکایەتییەک کوشتیان!
مەسعود بارزانی لەجیاتی مەرگی ئەو دیکتاتۆرانە ببینێت و پەندو عیبرەتی لیوەربگرێت، کەچی بەهەمان میتۆد دێن و هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن. ئەوان پێیان وایە خەڵکی ئەوەندە وەکو سەرانی گردەکە بێگیرەتن و لە رێگای ئەمانەوە هەڕەشەکانی جێگای خۆی دەگرێت.
هەرشەکانتان ئەوپەڕی ئیفلاسبوون و کۆتاییاتانە، گرنگ کەی نییە، بەڵکو چۆنە؟




محەدئەمین پێنجوێنی لەجیاتی داوای لێبورد لە بەعسبوونەکەی بکات، دەبێت دەمڕاستی پەکەکە!

ئایا هەڤاڵانی پەکەکەو کەنەکەو سایتی چەتر پرێس نازانن کە محەد ئەمین پێنجوێنی چ بەعسیەکی عەیار ٢٤ بوو، نەگبەتیەکەی ئەم سایتەش وەک هەر سایتێکی حزبی و حکومی ئەم کۆنە بەعسیە بە کەسایەتی هەفتە ناو دەبات..
فەرموون لەگەڵ قسەکانی ئەم کۆنە بەعسیەو ئەو ئەندامەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد

http://chatrpress.com/Detail.aspx?id=6800&LinkID=7





مەسعود لەبەردەم گێژاوی تورک و فارسدا
هێزەکانی ئەمەریکا چەندەها پرۆتۆکۆلی ژێر بەژێری بە عێراقی و ئێرانی و تورک و سعودیە مۆر کردووە لەبەرانبەر کشانەوەیدا، یەک لەو مەرجانەی هێشتنەوەی ١٧ هەزار فەرمانبەری سەفارەتی ئەمەریکا بێت لە عێراقدا.. یەکەم بۆشایی سیاسیی ئەمەریکا لەیەکەم ڕۆژی کشانەوەیدا دەرکەوت کە هەیمەنە و دەستەكاتی ئێران دەسلەمێنێت بەسەر سونە و میحوەری تورکیا و سعودیە و پارتیدا کە بڕیاری دەستگیرکردنی تاریق هاشمیە . هاشمی نوێنەری سیاسەتی تورکیایە لە عێراقدا هەر بۆیە لە بەشار ئەسەد هەڵگەڕانەوە کە ساڵانێک چەک و پارەیان بۆ پشێوی عێراق لێوەردەگرت ، بەڵام بە ئەمری تورکیا و سعودیە ئێستا پشتگیری لە شۆڕشی سوری دەکەن ، مالیکیش بە فەرمانی تاران لایەنگری بەشارئەسەدە ، بەغدا لەو وەزعە سیاسیە ئاڵوزەدا هاشمیان وەک بۆمبێکی تەوقیت کراوی نێوان ئێران و تورکیا خستە هەولێرەوە و مام جەلالیش هەر زوو خۆی لە ئاگرە سوورە لە خۆم بەدوورە پاراست و مەسعودیان کرد بەڵاکەوە و ڕۆژانی داهاتوو نهێنی زۆرمان دەردەخات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە