بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئه‌رێ هه‌یاسه‌ له‌ هه‌واڵه‌کان چ باسه‌؟!

Thursday, 23/06/2011, 12:00



1)  مەسرور بارزانی نیچیری  توڕە کرد و، باوکیشی بە درۆخستەوە!

چاوپێکەتنەکەی مەسرور بارزانی زۆر قسە و باس هەڵدەگرێت، کاتێک مەسرور بارزانی ده‌یه‌وێت ببێته‌ سەرۆکی پارتی و سه‌رۆکی هەرێم، ئەمە جگه‌ له‌وه‌ی هەڕەشەیەکه‌ بۆ خەڵکی کوردستان، خەنجەرێکیشە بۆ سەر دڵی نێچیر، چونکە بەپێی عورف و عادەتی عەشایری و بنەماڵەیی، دەبێت نێچیر بارزانی جێگای مەسعود بگرێتەوە نەک مەسرور.
دژایەتیکردنی نێچیر و باڵەکەی لەناو پارتی تا دێت گەورە تر دەبێت ئەم لێدوانەی مەسروریش گورزێکی تازەتر بوو، هەرچەندە ئەمڕۆ لە ڕێگای نووسینگەی مەسرورەوە ڕوونکردنەوەیەک دراوە، گوایە مەبەستی ئەوە نەبووە، بەڵام تازەکار لەکار ترازاوە، قسە و لێدوان هەر ئەوەندە تۆ خاوەنی، که‌ نەتکردووه‌ و نەتووتووه‌.!
لەبەشێکی تری چاو پێکەوتنەکەیدا دەڵێت ئەوان وەک بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ دەوڵەتی کوردی نیین، مەسرور ڕاشکاوانە باوکی بەدرۆ دەخاتەوە، ئەگەر بیرتان بێت لەگەرمەی خۆپێشندانەکانی چەند مانگی ڕابوردوو، مەسعود ترسی دونیای لێ نیشتوبوو، ووتی با خەڵکی کوردستان لەجیاتی تاقیکردنەوەی میسر و تونس، تاقیکرندەوەی خواروی سودان کۆپی بکەن بۆ کوردستان، واتە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.
کاردانەوەی نێچیر هەرچیەک بێت بۆ ئەم لێدوانە ئەوە کاروباری ناو بنەماڵەیە، بەڵام ئەوەی دەبێ بە مەسروربگوترێت ئەوەیە، ئەو کوڕانەی کە جێگای باوکیان دەگرنەوە بۆ درێژه‌پێدانی دەسەڵاتیان، ئەوا دڵنیابە کە هەمان چارەنووسی کوڕەکانی حوسنی موبارەک و ئەسەدیان دەبێت.


2) تاڵەبانی و درۆیەکی شاخدار لەیادی36  ساڵەی یەکێتیدا!

تاڵەبانی تابمێنێت مایەی شەرمەزاریی و سووکایەتییە، نەک هەر بۆ خەڵکی کورد، بەڵکو بۆ ئەندام و لایەنگره‌کانی یه‌کێتیش. ئەم پیاوە کاتێک قسە دەکات، خۆی لە بیر دەچیته‌وه‌، بە دیڕێک 36 ساڵ تەمەنی سیاسی خۆی نەک هەر دەخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکوو زەڕبی سفریشی دەکات.
هەموومان هەواڵی ڕیگرتن لە کاروانی کۆسرەت ڕوسوڵ و پیاوه‌ چه‌کداره‌کانیمان بیست، زۆری لە سەر نووسرا و لێدوانی سەیر و دژ بەیەکیشی لەسەر درا، کە زەقترینیان ئەوە بوو، کۆسرەت روسوڵ دەڵێت پێش ئەوەی ڕێگری لە ئێمە بگرێت لە بازگەی دێگەڵە، ڕیگریی لە عەدنان موفتیش کرابوو، کەچی عەدنانی موفتی دەڵێ شتی ئاوا ڕووی نەداوە، پارتی ڕێگریان لەو نەکردوە! دواتر پارتی ڕاشکاوانە ووتی یەکێتی تازە ئەو باوکەی مرد، کە بەهێزێکەوە بگەڕیتەوە هەولێر، بەڵام ڕاستییەتەکەی وا نەبوو یادی یەکێتی لەهەولێر لەدژی پارتی تەنانەت بەشێکی بەرچاوی ئەندامانی گۆڕانێشی گرتبوویه‌وە زۆر لەسلێمانی گەرم و گوڕتر بوو، بەڵام بۆئەوەی تاڵەبانی بە تەواویی، دڵسۆزی خۆی بۆ مەسعود بسەلمێنێت ووتی: کاتێک تاڵەبانی و هاوڕێکانی شۆڕشێان هەڵگیرساندەوە برایانی پارتیش لەو دیوو بەسەرۆکایەتی جەنابی کاک مەسعود شۆڕشیان هەڵگیرساند، ئەم درۆکردنه‌ پشتیوانیه‌کی گەورە بوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، چونکه‌ لێره‌دا تاله‌بانی 35 ساڵی رابردووی خۆی بەدرۆ خسته‌وه‌!


3)  دیسانەوە دانیشتنی پێنج قۆڵێکه‌ بەبێ ئەنجام کۆتایی هات!

بەسەرهاتی دەسەڵات و ئەم سێ گرۆپە وەک قەرز کوێرێک وایە، کە خاوەن قەرزەکە هەموو جارێک داوای قەرزەکەی دەکات، خاوەن قەرزەکەش بێزار دەبێت لەم دەستی دەستیە دەڵێت تکایه‌ کاتێکم بدەرێ بۆئەوەی بێم بۆ وەرگرتنی قەرزەکەم، پاشان کابرای قەرزکوێر پێی دەڵێت کاکە گیان: شەممە مەیەرەوە، یەک شەممە مەیرەوە دوو شەممە مەیەروە.....هتد
ئه‌گه‌ر بارانیش بوو مەیەرەوە، هەور بوو مەیەرەوە، ساماڵ بوو مەیەرەوە، بای هات مەیەرەوە، گەرم بوو مەیەرەوە فێنک بوو مەیەرەوە.
بەکورتی مەیەرەوە، کابرای خاون قەرزیش ده‌بێت تێبگات، کە تازە قەرزەکەی دەست ناکەوێتەوە، ئەم سێ گروپەش له‌شه‌که‌یان ساغ بێت هێشتا له‌م دانیشتن و دواخستن و قسه‌ پڕوپوچانه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی‌ تێنەگەیشتوون.
دانیشتنی سەرانی دەوڵەتی عەرەبی لەمەڕ کێشەی فەلەستین و باقی کێشەکانی تر، ئەو نوکتە سیاسیەی لێکەوتۆتەوە کە دڵێت، سەرانی عەرەب رێککەوتن، کە چیدی ڕێکنەکەون.
دەسەڵاتی کوردی و ئەم سێ گروپە ڕیککەوتوون بۆ ئه‌وه‌ی درێژە بە کۆبوونەوەکانیان بدەن، دیاره‌ ئه‌مه‌ش بۆ چەواشەکردنی خەڵکی و نەدرکاندنی زانیاریی ناو ژووری کۆبوونەوەکانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە