به‌رهه‌م سالح به‌په‌له برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی گه‌یانده ده‌ره‌وه‌ی وڵات
Sunday, 08/11/2009, 12:00
دوای لێدوانه‌کانی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ هێنانی پاسدار بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و پاشان کییمیایی باران کردنی، بۆ سپی کهدنهوهی ڕووی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ به‌شدار ڕاسته‌وخۆی سه‌رانی کورد، که یه‌کێیه‌تی ئه‌وسا پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت.
به‌په‌له وه‌ک سه‌رۆکی تازه‌ی حکومه‌ت سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد‌و ، هه‌ر ئه‌و مابوو سوکایه‌تی به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکات.
لێره یه‌ک پرسیا له به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئاخۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێویستیان به پاریزگا کردنی شاره‌که‌یانه گه‌رچی ناشی که‌ن یان چاره‌سه‌ر کردنی ئه 200 برینداره‌یه که‌تا ئێشتاش به‌برینه کۆنه‌کانیانه‌وه هه‌ژده ساڵه ده‌ناڵێنن، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه پێویستی به نه‌خۆشخانه‌یه‌کی مۆدیرین و پێشکه‌و توو هه‌یه تا کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساته‌یان هیچ نه‌بێ له‌سه‌ر که‌م بکرێته‌وه؟
له‌ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی به‌رهه‌مه‌کاندا زیاتر له 188 بریندار له‌به‌ر بێ چاره‌سه‌ری وه‌رده ورده هه‌ر ڕۆژه‌ی یه‌کێکیان وه‌ک گه‌ڵای دره‌خته‌کان ههڵوریوون.
له‌لێدوانێکی جه‌مال عه‌بدوڵای کۆنه وته بێژی عومه‌ر فه‌تاح منه‌تی 2000 دۆلار به‌سه‌ر چه‌ند بریندارێک هه‌له‌بجه ده‌کات که‌گوایه ڕه‌وانه‌ی تارانی پایته‌ختی ئێرانیان کردوون ، ئاخر جه‌مال عه‌بدوڵڵا نه‌ک مرۆڤ گوی درێژیکیش ده‌زانی چاره‌سه‌ری بریندارانی کیمیایی له‌تاران ناکرێت.
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه پێویستیان به دادگایی کردنی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته هه‌یه یان درۆ‌و واده‌ی چه‌واشه‌کارانه؟
ئه‌وه‌تا عه‌لی کیمیایی تا ئێستاش له‌گه‌ڵ سوڵتان هاشمی ئه‌ستێره‌که‌ی تاڵه‌بانی زڕو زیندوه‌و فیکه‌ی سمێڵی دێت، ده‌زانن بۆ چونکه له‌کاتی ده‌رچونی سزای سێداره به‌سه‌ر سوڵتان هاشم هاوکارانی، تاڵه‌بانی یه‌که‌م که‌س بوو به‌رگری لێکرد له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش یه‌که‌م ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی بوو له پرسێکی ئاوا گه‌وره‌ی دادگای باڵای تاوه‌نه‌کانی عێراق.
ئه‌رێ به‌ڕاست هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک نه‌بوو بپرسێ و بڵێ دکتور گیان چاره‌نووسی تارق ڕه‌مه‌زانی فرۆکه‌وان چی به‌سه‌ر هات؟
خهکڵی هه‌ڵه‌بجه پێویستان بهقیرتاو کردنی شه‌قام و کۆڵانهکانیانه تا هاوینان سینگه بریندار کون کونه‌که‌یان ته‌پوتۆز هێنده‌ی تر کون کونی نه‌کات!
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه پێوستیان به قیرتاوی شه‌قامه‌کانیان تا زستانان مناڵه‌کانیان له قوڕ نه‌چه‌قن
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه سه‌دان پێویستی هه‌نوکه‌یی تریان تریان هه‌یه.. نه‌ک بهپارێگاری کردنی شاره‌که‌یان
خۆئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دکتور به‌رهه‌م ڕاست ده‌رچوو، ئه‌وا من پێشنیار ده‌که‌م جه‌مال عه‌بدوڵا بکاته پارێزگار، ئه‌و ده‌توانی خزمه‌تی گه‌وره به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکات.
لینکی سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ڵه‌بجه
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=5208
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست