هەواڵە گەرمەکانی هەفتەی کوردستانپۆست
Saturday, 06/08/2011, 12:00
جەبار یاوەر وەک قسەکەری سوپای پاسداران لێدوان دەداتلەوەتای تۆپبارانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێم بەردەوامە، لێدوانەکانی ئەم زاتەش بە قازانجی ئەم دوو ڕژێمە دژە کوردەش درێژەی هەیە، لەدوا لێدواندا دەڵیت، حکومەتی جمهوری ئیسلامی بنکەی سەربازی نەکردۆتەوە لەناو خاکی هەرێم کوردستان، تا دوێنێ نکوڵێ دەکرد لە هاتنە ناوەوەی سوپای پاسداران و سەر بژاک و پەکەکە، کە گوایە ئەوان بوونەتە هۆی ئەم تۆپ باران و لەشکر کێشیە.
لەدوای ساڵی 1991 من خه‌ڵکی ئەم دەڤەرەی پشدەرو قەندیلەم، بیرمە پێش بوونی پەکەکە وپژاک ئەم تۆپبارانەی ئێران هەر هەبووە، ئۆردوگا نشینەکانی حزبی دیمکراتەکان و کۆمەڵەکان چەند خەیمەکیان هەبوو لە بناری قەندیل و دۆلێ ئاکۆیەتی کەچی تۆپەکانی ئەم ئێرانی دراوسێیەی جەبار یاوەر بە شوێنیانەوە بوو، تەنانەت برادەرانی حزبی دیموکرات کردبوویانە نوکتە و هەموو رۆژێک دەیان ووت دیسان لێیدایەوە لە دەفتەرێ واتە لە مەکتەبی سیاسیەکەیان.
کەواتە بوونی پەکەکە و پژاک پەیوەندی بەم تۆپبارانەوە نییە، تەمەنی ئەم تۆپبارانە بەقەدەر تەمەن و سەروسەودای ئەم دەسەڵاتەیە.
تۆپبباران و لەشکر کێشی بە ڕەزامەندی و هاو ئاهەنگی دەسەڵات و ئەم ڕژێمانە ئەنجام دەدرێت، ئەگەر سەرانی پارتی و یەکێتی خۆیان لەم باسە دەدزنەوە، ئەوە چەندین جارە بەرپرسانی باڵای تورکیا و ئێران ئەو ڕاستییەیان پشت ڕاست کردۆتەوە. ئەوانەشی دەڵین ئێران و تورکیا بۆیە ئەم تۆپباران و لەشکر کێشیە دەکەن تا ئەزمونە کەم وێنەکەی کوردستانی باشور لە بەین بەرن، ئەوە بەهەڵەیەکی گەورەی مێژووییندا چوون، چونکە ئەم ئەزمونە ی دەسەڵات هیچ مەترسیەکی بۆ سەر تورکیا ئیران نییە، بەڵکوو ئەوەی لەسایەی حوکمی ئەم دوو بنەماڵەیە بۆ هەردوو ڕژێمی تورکیا‌و ئێران کراوە لە پێش ڕەوی پارتی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکەو لەگەڵ سوپای تورکیا‌و، لەهێنانی پاسدار بۆ سەر شاری کۆیە لەلایەن یەکێتیەوە و لەکردنەوەی دەیان و بگرە سەدان بارەگای میت و ئیتڵاعات و دەیان دەزگای جاسوسی تر هەر گیز بۆیان نەکراوە.کەواتە بۆچی ئەم دوو ڕژێمە ده‌بێت دژی ئەم ئەزمونە بن؟
لەکۆتایدا دەڵیم حیزبە ئۆردوگا نشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆیان لەچەندین باڵی دیموکرات و کۆمەڵە دەبینەوە چەندین ساڵە بەدەست هەردوو دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی و ئێران ڕاوە دوو دەنرێن، تا ئێستا زیاترلە ٨٠٠ ئەندام و پێشمەرگەیان لە کوردستانی باشور تیرۆر کراوە کەچی ئەوانیش لەخەم تێکچوونی ئەم ئەزمونەن، لەکاتی ناڕەزایی خەڵکی کوردستان لە مانگی شوباتی ڕابوردو بەیاننامەیکیان دەرکرد بۆ پشتیوانی هەردوو بنەماڵە.
نووسه‌ره ده‌ربار و ماستاوچییه‌کانی ده‌سه‌لات کوان، بۆچی ره‌خنه‌یان له‌سه‌ر چوونی نه‌وشیروان بۆ پرسه‌ی حه‌مایل نه‌گرت؟زۆر قسەو باس لەسەر چوونی نەوشیروان کرا بۆ سەرخۆشی دایکی مەسعود، دونیایەک ڕەخنەی لێ گیرا, زۆربه‌ی ڕەخنەکان ئەوه بوون کە بۆچی نەوشیروان چوو بۆ پرسه‌ی حه‌مایل خانی دایکی مه‌سعود و نەچوو بۆ پرسی شەهیدانی 17ی شوبات؟ من لێره‌دا قسه‌ی خۆم ئاڕاسته‌ی چه‌ند نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێکی ده‌که‌م، که تا ئیستا که‌س له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ره‌خنه و سه‌رنجی له‌سه‌ر نه‌نووسیون، هه‌رچه‌نده ئه‌مانه له مێژه گومان و قسه‌یان له‌سه‌ره و ره‌خنه‌گرتنیش له‌سه‌ر ئه‌مانیش بێ مانایه، هه‌ڵبه‌ته نمونه‌ی ئه‌مانه زۆرن، به‌ڵام من ناوی دووان سیانێکیان ده‌هێنم که پێشتر و ئیستاش ره‌خنه‌یان له گۆڕان و خوودی نه‌وشیروان مسته‌فا گرتووه، ره‌خنه‌کانیش بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه نه‌وشیروان ده‌ستی خوێناوییه به کوشتنی شیوعییه‌کان، نمونه‌ش له‌سه‌ر قه‌رناقه و پشتئاشان ده‌هێننه‌وه، ئه‌مانه هه‌رچه‌نده وه‌ک چۆن نه‌عامه‌که سه‌ری له ژێرلمدایه، وا ده‌زانێت راوچی نای بینێت، ئه‌مانه‌ش سه‌ریان له ناوگه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدایه، هه‌رچی بنووسن وه‌ک پیاوی بنه‌ماڵه نابینرێن، که‌چی ده‌شڵێن بێلایه‌نین، نه‌وشیروان هه‌ر جوڵه‌یه‌ک بکات، ئه‌مان له‌سه‌ر ده‌نووسن، ره‌شه‌بایه‌ک له گرده‌که‌ی زه‌ڕگه‌ته‌وه بێت، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، گۆڕانخوازێک ورته‌یه‌کی لیوه بێت، یه‌کسه‌ر په‌لاماریان داوه، هه‌ڵبه‌ته ده‌یڵێمه‌وه له‌م نمونانه زۆرن، من ته‌نها ناوی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و ستیڤان شه‌مزینی و مام ئاوات و کۆمه‌ڵیک له کۆنه شیوعییه‌کان و ... هتد، وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، گوایه که‌سانی حه‌قبێژ و بێلایه‌نن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تیی حیزب و ده‌سه‌ڵات ئه‌م دژایه‌تییه ناکه‌ن. مه‌به‌سته‌که‌ش لیره‌دا روونه، ئێمه له‌سه‌ر چوونی نه‌وشیروان بۆ پرسه‌ی دایکی مه‌سعود ره‌خنه ده‌گرین، ئه‌مانه‌یش بێده‌نگ و فزه ناکه‌ن، چونکه روونه و بۆیان نییه له‌سه‌ر ئه‌مه قسه بکه‌ن، لێره‌دا ته‌کان ناده‌ن بۆ نووسینی ره‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مه، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویستانه‌ی گۆڕان و چوونی نه‌وشیروان بۆ پرسه‌که، به‌ڵام شه‌وانه به ده‌م خواردنه‌وه و ته‌ڕبوونی لێوی مه‌ستییانه‌وه، ورته‌ه‌یکیان لێده‌ێت، مه‌حاڵه که‌س گوێی لێیان بێت گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه بگرن، ئه‌گه‌ر کردیان ده‌بێت ده‌میان به ده‌ستی سه‌رۆک بارزانی و تاله‌بانی بسڕن و داوای لێبوردن بکه‌ن.
ئه‌مه‌یه جیاوازی له نێوان ئه‌وانه‌یه خۆیان و قه‌ڵه‌م و بیروباوه‌ره‌که‌یان ده‌فرۆشن، ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئێمه‌یش، که به ئازادیی به‌سه‌ر هه‌موو تاوان و ناهه‌قیی و خیانه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌فڕین و لییان ناترسین و باسیان ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌ی تامی ئازادیی بچێژێ له به‌رزییه‌وه ده‌فڕێت، ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌مه‌کانیان چه‌ند وشه‌ی کوردی لێ بتکێت، ژاراوییه به فیکر و بیر و هۆش، که‌س لێیان وه‌رناگرن، و به گومانه‌وه تێی ده‌ڕوانن، چونکه بۆ خۆشیان ژاراویین، توخنیان مه‌که‌ون، با بیر و هۆشتان له‌ده‌ست نه‌چێت.
که‌مال که‌رکوکی سووکایه‌تیی و گاڵته به په‌رله‌مانتاره‌کان دهکاتكهمال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی خانه‌نشینكردنی پاسه‌وان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار و زیادكردنی ژماره‌ی پاسه‌وانی په‌رله‌مانتاران ڕایگه‌یاندبوو، گوایه په‌رله‌مانتاری وامان هه‌یه پێشتر ته‌باخ بووه سبه‌ی دوای كاری په‌رله‌مانتاری كه گه‌ڕایه‌وه مه‌تبه‌خ، ده‌بێت دوو پاسه‌وانی له‌به‌رده‌رگا بۆ خانه‌نشین بكرێت له‌گه‌ڵ خۆی .ته‌نها به کورتی به قادر دوبزی ده‌ڵێم، که ئه‌مه ناوی راسته‌قینه خۆیه‌تی: له هیچ وڵاتێکی یاسادا که‌س دوو مووچه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر که‌سێک خانه‌نشین کرا، ده‌بێت دابنیشێت به پاره‌ی خانه‌نشینییه‌که‌ی بژی، ئه‌گه‌ر پاره‌ی خانه‌نشینییه‌که‌ی که‌م بوو، نه‌یتوانی بژیوی ژیانی بدات، ئه‌وا ده‌چێت کارێکی تر ده‌کات و واز له خانه‌نشینییه‌که‌ی ده‌هێنێت، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی وڵاتانی تر، که خانه‌نشین ده‌کرێن، پاسه‌وان و پیاویان بۆ دانانێن، که‌وابوو جه‌نابی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵه‌که له خۆتانه‌وه‌یه، نه‌ک له‌و ته‌باخه‌ی که گاڵته‌ی پیده‌که‌یت و پاسه‌وانیشی بۆ داده‌نێیت. پرسیاری من لێره‌دا له تۆ ئه‌وه‌یه، ئایا تۆش ئه‌گه‌ر خانه‌نشین کرایت، ده‌چیته‌وه ببیته‌وه به برینپێچ و له کاتی تیمارکردنی بریندار و نه‌خۆشیکدا دوو سێ پاسه‌وان له ده‌ورت بگه‌ڕێن، یان به پاره‌ی خانه‌نشینییه‌که سه‌ری خۆت کز ده‌که‌یت و داده‌نیشیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست