کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی هەفتەی کوردستانپۆست..

Sunday, 06/06/2010, 12:00


یەکەم : یادی خومەینی لە هەولێرو تۆپبارانی جمهوری سێدارەی ئێران
ساڵی پار هەمان تاس و هەمان حەمام لەگەرمەی لە سێدارەدانی لاوانی کوردو تۆپ بارانی هەموو ڕۆژەی دراوسێ گیانی بەگیانیەکەی دەسەڵاتی سوک و چروکی کوردی یادی خومەینیان کردوە..
ئەمساڵیش بەهەمان شێوە لە کاتێکدا کەکەمتر لەمانگێک ٥ چالاکوانی سیاسی لە سێدارە دران دەیان نارەزایی ناوچەو ناوخۆی کوردستان جیهانی لێکەوتەوە، کەچی ئەم دەسەڵاتە سوکەی لای خۆمان وەک نەبای دیبێت و نەباران جارێکی تر لە هەولێری بەناو پایتەختی کوردستان یادی خومەینی دەکرێتەوە لەکاتێکدا سەدان بنەماڵەی سەر سنورە دەستکردکانی نێوان باشورو ڕۆژهەڵات ئاوارە بوون، جگە لە زەرەرو زیانی مادی زۆر شەهید بوونی کچێکی ١٤ ساڵە
لەدەڤەری چۆمان، بەدوای نارەزایی خەڵکی دەڤەری چۆمان لەمەڕ هاتنە ناوەوەی سوپای داگیرکەری پاسداران، کەچێ قایمقامەکەی چۆمان ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە دەڵێ تا ئیشتا سوپای هاوسێمان سنوری هەرێمی کوردستانی نەبەزاندوە، پاشانیش وەزیری پێشمەرگە قایم مەقای چۆمانی بەدرۆ خستەوە لە لێدوانێکدا ووتی سوپای ئێران دوو کیلۆمەتر هاتونەتە قوڵایی هەرێمەوە خوابکەم زیاتر نەبێت باشە..
لێدوانەکانی سوپای ئیڕانیش دەڵی بەپێی هاو ئاهەنگەیەک لەگەڵ سوپای تورکیا دەىێت هەردولا کە ڕۆژهەڵاتو باکوری کوردستانەوە لەکاتو شوێنێکی دیاری کروادا دێنە ناو خاكی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهٶی تێکشکانەکانی سوپای تورکیا لەبەرامبەر کوڕو کچە گەریکانی باکور، سوپای تورکیا نەیتوانیوە وەک پێویست پێشرەوی بکەن...

دووەم : سەفەرەکەی بارزانی بۆ تورکیاو ئیحراج نەبوونی میدیای پارتی..
فوئاد حسێن دەفەرموێ بارزانی بۆ یەکەمجار وەک سەرۆکی هەریم لەلایەن تورکیاوە داوەت کراوە، بەڵام وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵی وەک خێزانێکی ناوداری عێراقی نەک خێزانێکی ناوداری کوردستان بارزانیمان داوەت کردوە، بپێی ئەو زانیارانەی لەم لینکەی خوارەوە دەیبینن
بارزانی ئیحراج بوو لەبەرامبەر پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک کاتێک پرسیاری نەبوونی ئاڵای عێراقی لێ دەکەن، تاڵەبانی کاتێک وەک سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تورکیای کرد بەڵام تورکیا ئامادە نەبوو فەرشی سوری بۆ ڕابخا، تاڵەبانێس لەم هەڵوێستە زۆر توڕەبوو لە بەردەم میداکانی تورکیا ووتی دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە ..
ئەمجارەش ئەو ئاڵا سورو گەشەی تورکیا لە پشت بارزانی دەشەکایەوەو، کەچی میدیا زەردەکانی پارتی نکۆڵی لە ئیحراج بوونی بارزانی دەکەن!!
ئەوەی لێرە جێگای سەرنجە ئایا بارزانی چەند دەتوانێت پیلانەکانی تورکیا جێ بە جێ بکات..
هەڵبەتە ئەو زەمان و دەورانە بەسەر چوو کەئەوان جارێکی پێشرەوی سوپای تورکیا بکەن بۆ سەر بارگەو بنکەکانی پەکەکە، کەواتە دەتوانین بڵێین سەردانەکەی بارزانی ئەو گرنگیە نیە کە میدیاکانی پارتی گەورەی دەکەنەوە لێمان.
فەرمون لەگەڵ لینکی ڤیدیۆکەی ئاوڕدانەوەکەی بارزانی..



سێهەم : کەسایەتی سەردەشت عوسمان هەموو سنورەکانی تێپەڕاند..
سەرچاوەیەک لەشارەوانی هەولێر بە کوردسات پۆستی ڕاگەیاند، کە تا ئێستا دەیان کۆمپانیاو دوکان و بازرگان پەیوندیان کردوە بە شێرەوانی هەولێر بۆ وەرگرتنی ناوی شەهیدی قەڵەم سەردەشت عوسمان، کە ئەو هەوڵ و داواکاریانە بۆتە کێشەو سەرقاڵی بۆ شارەوانی هەولێر، چونکە بەپێی یاسای مۆڵەت وەرگرتن دەبێ تەنیا یەک کۆمپانیا یان شوێنێک ئەو ناوە بەکار بهێنێت، تاکوو ئێستا لە ١٢ کۆمپانیای جیاوەزەوە داوای هەمان ناویان لە شارەوانی کردوە و تا ئێستا شارەوانی بڕیاری ئەوەی نەداوە ئەم ناوو شەرەفە گەرەیە بەر کێ دەکەوێت؟
ئەوە خۆێ لەخۆیدا گەورەیی کەسایەتی شەهید سەردەشت دەردەخا کە چەندە لای خەڵک خۆشەوێست بوە، ڕاستە لەدەست دانی شەهید سەردەشت خەسارەتێکی گەلێک گەورە بوو بۆ بنەماڵەو هاوڕێکانی بەڵام وەرچەرخانێکی گەورەش بوو لە مێژووی کوردستاندامەرگی ئاوا سەبەرزی و بوێرانر دەست كێ دەکەوێت
ئەوەی شایەنی باسە لەهەموو شارەکانی کوردستان ناوی سەردەشت بۆتە ناوێکی پیرۆز لە کەرکوکیش بەهەمان شێوە، خەڵک لەهەوڵی ئەوەدان ناوی سەردەشت بکەنە ناو ناونیشنای کۆمپانیاو شوێنەکانیان..
هەرشاد ىێ گیانە نەبەردەکەت، مردن و ڕیسوا بوون بۆ بکوژانت سەرکوت گەرانی بیرو قەڵەمی ئازاد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە