لە هەولێر پێشوازی گەرم لە قاسماغای کۆیە دەکرێت لە سلێمانیش کەسوکاری ئەنفال زیندانی دەکرێت!!
Monday, 30/08/2010, 12:00
ئێمە وەک کەسووکاری قوربانیان ، لەکارەساتی ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجەو پێشمەرگەی شەهید، تاقی کردنەویەکی تاڵمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کوردی هەیە، هەر لە داڵدەدانی جاش و ئەنفالچی و موستەشارو بەرگری کردن لە سوڵتان هاشم و وەفیق سامەڕایی و نزار خەزرەجی و ئازاد کردنی تاریق ڕەمەزانی فڕۆکەوان هتد..
کابینەی پێنجەمی بەناو حکومەتی هەرێم و وەزیری شەهیدانی پێشوو شاهیدی دەیان ناڕەزایی و گلەیی ئێمە بوو..
لەسەرەتای دەست بەکار بوونی دکتۆر مەجید وەزیری شەهیدانی کابینەی شەشەمی حکومەتە ساوا پیرەکەی هەرێم، بەهۆی کۆمەڵێك لێدوان و کاری سەرەتایی ، پەنجەرەی ئومێدێکی ترمان کردوە بۆ کەمکردنەوەی موعاناتەکانمان، بەڵام وا دەرکەوت لێدوانەکانی بەرێزیشی هەرک وەک بەرپرسانی تر هەر وادی بێ بەڵێنە لە پرسی دادگایی جاش و ئەنفالچیە کوردەکان، هێنانەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان، تەنانەت پاک کردنەوەی لیستی شەهیدەکانمان لە لە ناوی جاش و بکوژەکانیان.
کەچی ئەم داواکاریە سەرەتایانەمان نەک هەر جێ بەجێ نەکرا بەڵکوو لەم چەند ڕۆژەی دوایی وەک هەموو لایەک ئاگادارن کەسوکارکەشمان دادگایی و زیندانی کرا! ئەگەرچی ئەو بۆ ١٩ ساڵ دەچێت تا ئێستا جاشێک و سیخوڕئک و ئەنفالچیەک دادگایی نەکراوە لە دادگاکانی کوردستان.
بۆیە لێروە دەنگی نارەزایی هەڵدەبرین و سەرەتا داوای هەلوێستێکی جدی لە وەزیری شەهیدان دەکەین، وە ئەگەرنا بادەست لەکار بکێشێتەوە..
تێبینی:
قاسماغای کۆیە جگە لە شەهید کردنی سەدان پێشمەرگە، دەشتی کۆیەشی ئەنفال کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست