گۆڤارێكی بێ به‌ڵگه و جهمالێكی بێ مۆڕاڵ
Sunday, 11/04/2010, 12:00
له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا، قێزوهتین نموونه عومه‌ر فه‌تاحه، به دزترین به‌رپرس و گهندێل ترین یه‌كیه‌تی ناو زه‌ند ده‌كرێت، هه‌ڵبه‌ته زۆری له‌سه‌ر نوسراوه‌و وتراوه، به‌ڵام تاكه كاریگه‌ریه‌ك كه هه‌بوو بێت
یه‌كیه‌تی له ڕوویان نایه بۆ هیچ ڕێ‌و ڕه‌سمی حزبی و حكومی نیشانی بده‌ن.
یه‌كێك له‌و شاهید حاڵانه‌ی ناو دوا شانۆگه‌ری پلینێۆمی یه‌كیه‌تی ووتی. كاك عومه‌ر ته‌نیا دانیشتبوو كه‌س نه‌ده‌چوو به‌ڵایه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێیان شه‌رم بێ سڵاوێكیشی لێ بكه‌ن .
ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه ماوه ته‌نیا خاتوو هێرۆیه، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه توند‌و تۆڵه‌ی به‌ینی كافیه خان و داده هێرۆ ده‌نا هیچ پشت‌و په‌نایه‌كی نه‌ماوه ئه‌م پیاوه گه‌نده‌ڵه.
لێره‌دا مه‌به‌ست حه‌زره‌تی عومه‌ر نیه بهڵكووكۆنه زورنا ژه‌نه سوكهكهیهتی جه‌نابی جه‌مال عه‌بدوڵلا.
هونه‌رمه‌رندی گۆرانی بێژی میللی سه‌ید عه‌لی سه‌رده‌شتی له كاسێتی به‌یتی ئاسۆسدا نوكته‌یه‌كی خۆش ده‌گێڕێته‌وه كه گوندێكی بناری پشده‌ر میوانی ماڵێك ده‌بێ سه‌ید عه‌لی خۆی ده‌كاته مه‌لا، ماڵه‌كه‌ش كوڕێكیان ده‌بێت داواله سه‌ید عه‌لی ده‌كات كه ده‌رسی دینی پێ بڵێت سه‌ید عه‌لیش هیچ نازانێ ده‌ڵێ ئه‌م كوڕه‌تان لای كێ ده‌رس ده خوێنێت دایكی مناڵه‌كه‌ش وه‌ڵلا قوربانت بم مامۆستا كوڕه‌كه‌مان لای كۆلكه مه‌لایه‌ك ده‌رس ده‌خوێنێت، ئه‌ویش ده‌ڵێ جا ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه‌تان لای كۆلكه مه‌لایه‌ك ده‌رس بخوێنێت ئه‌وا پوشكه مه‌لای لێ درهدهچێت.
جه‌مال عه‌بدوڵلاش پوشكه دزی لێ ده‌رچوه‌وه، نه‌ك هه‌ر دزی سه‌روه‌توو سامانی خه‌ڵك به‌ڵكو دزی به‌ڵگه‌و ته‌زویركردنی به‌ڵگه بۆ گۆڤاره بێ به‌ڵگه‌كه‌ی.
ته‌مه‌نی جه‌مال عهبوڵلای كۆنه زورناژه‌نی عومه‌ر مورتاح به‌كۆمه‌ڵێ لێداوان وه‌ك قسه‌كه‌ری حكمومه‌تی هه‌رێم جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه.
یه‌كه‌م: له‌گه‌رمه‌ی هێرشه هه‌وایی و تۆپبارانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل گه‌ریلاكانی شۆڕشی باكور ، حكومه‌ته گهندهڵهكی باشور ئابڵۆقه‌ی ڕاگه‌یاندن و ئابوری خستبۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه، له لێداوانێكی لێوان لێو له‌شه‌رمه‌زاری دا جه‌مال عه‌بدوڵلای بێ مۆڕاڵ ووتی شكاندی ئابوقهی سه‌ر قه‌ندیل شكاندنی په‌یمانی حكومه‌تی هه‌رێمه..كام په‌یمان، كام ڕێكه‌وتنی ژێر به ژێری ئاغاكانی جهمالهكان هه‌ر ده‌بێ خۆیان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
دووه‌م: كاتێك له‌سه‌ر مردنی له‌سه‌ر خۆی بریندارانی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، چاودێری كوردۆ ساید داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد ، كه بۆچی ناتوانن نزیكه‌ی ٢٠٠ بریندارێك له‌مه‌رگی چاوه‌ڕوانكراو ڕزگار بكه‌ن، باشتر ئه‌وه‌یه ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه.
جه‌مال هاته وه‌ڵام له‌ڕێگای به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆ نه‌وادا ووتی من له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناوه‌ندی چاك، ناوه‌ندی چاك شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م، جه‌مال عه‌بدوڵڵاو ئاغاكانی پێێان شه‌مه‌زاری نه‌بوو برینداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌ڵام پێیان شه‌رمه‌زاری بوو داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان بكرێت.
جه‌مال زیاتر له‌وه‌ش ڕۆیشتوو منه‌تی ٢٠٠٠ هه‌زار دۆلاری ئاغاكانی بۆ چه‌ند بریندارێكی هه‌ڵبجه ده‌كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
سێهه‌م: به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، جه‌مال كه‌وته فایل دروست كردن و ته‌زویر كردنی به‌ڵگه‌كان بۆ ئه‌ندامان سه‌رانی گۆڕان، مه‌گه‌ر جه‌مال كوێرایی داهاتووه گهندڵیهكانی عومه‌رو نێچیری ئاغای نابینێت..كه‌چۆن سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌م كوردستانه‌یان تاڵان كردوه.
چواره‌م: بۆ جاری دوومه گۆڤاره بێ به‌ڵگه‌كه‌ی جه‌مالی عومه‌ر فه‌تاح به شێوه‌یه‌كی ناشرستانی وگاڵته پێ كردن به هۆنراوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ هێرش ده‌كاته سیمای بوێر‌و كه‌سایه‌تی به‌ڕیزی چاودێری كوردۆ ساید كاك قادر نادر، من بۆ وه‌ڵامی ئه‌م دوو هۆنراوه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، پێڵاوه قوڕاوی و تۆزاویه‌كانی هه‌موو ڕۆژه‌ی قادر نادركهله ڕێگای خۆپێشاندان پاڕانه‌وه له‌به‌ر فڵانه حزب و ڕێكراوی سوێدی بۆ به ژینۆساید ناساندنی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال زۆر له‌سه‌ری ئاغا گهندهڵهكانت شه‌ریف ترن.
ئه‌وه قادرهكانن له ئه‌وروپاو وڵاتانی تر بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ تاكی كورد خه‌بات ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: دوا چالاكی جه‌مال ته‌زویركردنی بهڵگهێهك له‌سه‌ر ڕۆژنامه نوس كاوه گه‌رمیانی.. بوو
كاوه‌كانی گه‌رمیان و گه‌ریلاكانی قه‌ندیل ئه‌و ڕۆژانه‌یان له‌بیر ناچێ..ئه‌وه مێژوه مێژوو.. تۆ مێژووی عومه‌ره‌كان دهنوسیتهوهو ئێمه‌ش مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ئه‌وكاته‌شی كه‌ماڵ و سهروتوو سامانی ئاغاكانت كه‌وته به‌ر هێرشی توڕه‌یی خه‌ڵك، تۆش جێگات نا بێته‌وه
باشتر ئه‌وه‌یه هه‌تا زووه‌و دره‌نگ نه‌بووه خۆت و گۆڤاره بێ بێ به‌ڵگه‌كه‌ت هه‌ر له ئێستاوه بارگه بپێچنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست