بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەگەرەکانی دوای هەڵبژردن (بەشی یەکەم)

Sunday, 29/09/2013, 12:00


سەرەتایەکی کورت:
ئەگەر دیموکراسی بوون تەنیا چونە سەر سندوقی هەڵبژاردن بێت بەم حاڵەی ئیستای باشووری کوردستانەوە..ئەوە دیارە خەلکانێکی زۆر لینگاو قوچ لە دیموکراسی حاڵی بوون.
لە وڵاتێکی دیموکراسیدا
مردوەکان دەنگ نادان!
پێناس و ڕەگەزنامە بۆ ئاوارەکانی شەڕ دروست ناکرێت!
حزبێک نایەت بەرگی سەربازی بکاتە بەر ئەندام و لایەنگرانی و قوتابی زانکۆ و دەنگی تایبەتیان پێ بدات و چەند بنکەیەکیان پێ بکات!!
لە وڵاتێکی دیموکراسیدا سەیارەیەکی هەڵگری دەیان سندوق دوای دیار نەمانی و ٢٠ سەعات دواتر ناگەرێتەوە شوێنی سندوقەکانی دەنگ دان!
لەوڵاتێکی دیموکراسیدا حیزبێک نایەت ئەندامەکانی ناچار بکات دەنگ بە حیزبی تورکمانی و مەسیحی بدەن...
لەوڵاتێکی دیموکراسیدا، حیزب نایەت حیزبی سێبەر دروست بکات!!
لەوڵاتێکی دیموکراسیدا حیزبێکی وەکو پارتی نەک هەموو جارێک دەیان دەنگ زیاد ناکات، بەڵکوو بوونیشی نابێت!
کەواتە کورتو کرمانجی دەتوانین بڵێن پارتی و دیموکراسی کوجا مەرحەبا،یاخود لە هەرێمێکدا پارتی حاکم بێت دیموکراسی بوون لە کونجی ماڵەوە نایەتە دەرەوە.
ئەگەر تاکە تولە ڕێگای دەستاو دەست کردنی دەسەڵات لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە بێت، ئەوا وەک ئەوەیە بەسواری کیسەڵ بڕۆین بۆ قەندیل.
سیناریۆکانی دوای هەڵبژاردن..
پارتی......
پارتی وەک براوەی یەکەم بە پێی یاسا دەتوانیت لەماوەی مانگێک حکومەتی داهاتوو پێک بهێنێت، خۆ ئەگەر نەیتوانی ئەوا جارێکی تر لەماوەی درێژکراوەی یاسایی کە ١٥ ڕۆژە هەوڵ دەدات..دواتر حیزبی دووەم کە گۆڕانە دەتوانێت لەگەڵ حیزب و کوتەلەکانی تر زۆرینە پێک بهێنن و حکومەت تەنانەت بە بێ پارتیش پێک بهینن..لێرەدا بەزمەکە خۆش دەبێت .ئەگەرچی ئەم حاڵەتە هەم یاساییەو هەم لەزۆر شوێنی دونیا پیادە کراوە ، بەڵام پارتی هەر لە ئیستاوە بە کودەتای لەقەڵەم دەدات دژ بە حیزبەکەیان...
ئەم ئەگەرە قورسە بەڵام مەحاڵ نیە، چونکە هەم هێزەکانی بەرەی دژ بە پارتی ئەو هێزە ڕادیکاڵ و بوێرە نین،هەمیش قبوڵیان نابێت لە ژێر سایەی گۆراندا ئەمە بکەن.
یەكیتی و گۆڕان
ئەگەری لێک نزیک بوونەوەی ئەم دوو ئامۆزا کۆنە تادێت کەمتر دەبێت، بەتایبەت کە تائێستاش شەری ڕاگەیاندیان نەوەستاندەوە بە تایبەت لەهەر دوو کەناڵی (KNN گەلی کوردستان) کە کاریكی نەشیاو ناشارستانی دەکەن، گریمان کەناڵی گەلی کورستان وەک زمانحاڵی دەسەڵات و یەکێتی بەڵام دەبوایە کەناڵەکەی زمانحاڵی گۆڕان بەرپرسیارانە تر مامەڵەی لەگەڵ ئەم بارو دۆخە بکردایە بەتایبەت قۆناغی دوای هەڵبژاردن.
دەکرا کاک نەوشیروان ئەو موبادەرەیەی بکردایە لەجیاتی بارزانی خۆی بکات بە کۆبونەوەی مەکتەب سیاسی و (وەک چۆن لەدوای نەخۆش کەوتنی تاڵەبانی بینیمان). دەبوایە ئەمجارە پیاوە خاکیەکە ئەمەی بکردایە، لاپەڕەیەکی تازە هەڵدابایەوەو گەر هیچ ئەنجامێکیشی نەبوایە..کارێکی بوێرانەو دەست پێشخەریەکی مێژووی دەبوو، هەرچەند پێشنیاری ئەوەشی بۆ کراوە بەڵام بۆ نەیکردوە نازانم...هیوادارم بیکات.
یەکێیەتی..
هیشتا ئەم ‌هێزە کە چاوەڕوانی ئەم ئەنجامەی نەدەکرد تاساوەو جارێ سەرگەرمی ئەوەن کەچۆن قبوڵی بکەن، کێ بەپرسیارە لەم ئەنجامە...
کادیرەکانی ناوەڕاست و خوارەوەش و بەشێکیش لەسەرکردایەتیان هەموو ئۆباڵەکە دەخەنە مل مەکەتب سیاسی و یاخود بەشێک لە ئەنداماکەنیان، تەنانەت داوای دەست لەکار کێشانەوەشیان لێ دەکەن، بەڵام بەڕای من ئەمە هەر کەف و کوڵی چەند ڕۆژێکەو پێشتریش لەکاتی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیران ئەو ناڕەزایانەمان بینی و بە سڕ کردنی ئارێز عەبدوڵا و بێ دەنگ کردنی عادل موراد کۆتایی پێهات.
کارەساتی شکستی ئەمجارەی یەكیتی هەر لە ٣٠ حوزەیران دەستی پێ نەکرد، بەڵکو سیاسەتی ٤ ساڵەی حوکم ڕانیان و لەوەش گرنگتر پاشکۆ بوونی پارتی، خۆ ئەگەر بێتوو یەكێیەتی بەم حاڵەی ئێستاوە جارێکی تر تەنیا حکومەت لەگەڵ پارتی پێک بهێنیت..ئەوا بێ گومان کارێکی خۆ کوژی دەکات. چونکە لە چوار ساڵی ڕابوردو هیچ ئەجندایەکی جیاوازی لە پارتی پێ نەبووە، پارتیش دەیەوێت ئەم کارە بکات ڕەنگە دەیان ئیمتیازی باشی ماددی پێبدات..
حەقە ئەندامەکانی مەکتەب سیاسی لە خۆیان بپرسن ؟ کردنەوەی بارزانی بە نایاسی بە سەرۆک بۆ ماوەی دو ساڵی تر لەسەر دەستی (ئەرسەلان بایز) لە پەرلەمان و پاشان کپ کردنی دەنگە ناڕازیەکانی ناوخۆ و دانانی ئەرسەلان بایزیش بە سەرۆکی لیستی یەكیتی سیاسەتێکی گەلێک گەوجانە بوو!!
ئەگەرەکانی بەردەم یەکێیەتی هیچیان ئاسان نین، بەڵام مەحاڵ نین..هەر کامیکیان هەڵبژێریت دەبێت تازووە کۆنگر ببەستن و چارەنوسی مان و نەمانی تاڵەبانی ئاوا بە هەڵوسراوی نەهێڵنەوە!
ماویەتی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە