هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت موزایه‌دە بەسەر کوردستانپۆستەوە بکات !
Friday, 25/02/2011, 12:00
ئەمڕۆ ڕۆژی هەشتەمین ڕاپەرێن و شٶڕشی ئەمجارەی کوردستانی باشور بوو، هەر ڕۆژه و چرکە ساتێک ڕووداوی تازە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ڕاگەیاندنێکی چیرۆکنوس خالید کاکە سور و دلۆڤان حەمە سەرسپی کە لە سایتە بەگوڵ چنراوەکەی سبەی بۆ دەسەڵاتی مافیای کوردی بڵاوکرابووە، بۆ من جێگای سەرنج بوو، وەک چۆن ئەمڕۆ لە ژێر هەر بڕو بەهانەیەکدا بێت، پەیامی کوردستانپۆست لە مەیدانی ئازادیی سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی کۆمیۆنیسته‌وه که له‌و لیژنه‌یه‌دا کار ده‌که‌ن، سانسۆر کرا، بەهەمان شێوەش ئاگادارییەک لەلایەن دوو کەسەوە کە بەدرێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌م دوانه قسه‌یه‌کی خراپیان دژی ئه‌و ناپاکانه بۆ لەکەدار کردنی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە نه‌وتووه، که‌چی هاتوون داوا لە خەڵکی شەرافەتمەندی هەولێر دەکەن، تا ڕاپەڕن. ئەوان واتە خالید کاکە سوری چیرۆک‌نووس و دلۆڤان حەمە سەرسپی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت به‌م داواکارییه له پاشه‌ڕۆژدا پێمان بفرۆشنه‌وه و وه‌کو جاشه‌کانی سه‌رده‌می سه‌ددام که دوایی ده‌یان وتن ئێمه له ژێره‌وه په‌یوه‌ندییمان به شۆڕشه‌وه هه‌بووه، ئه‌مانیش جاشئاسا، ده‌یانه‌وێت به‌و چه‌ند دێره ببنه جۆکهرههڵوێست و وه‌سڵی هه‌ڵوێستی ناشرینی خۆیان ده‌ربکه‌ن، پاشانیش هەر بەوە نەوستاون، دوای ئەوەی کە هەمان ڕاگەیاندن بەداخەوە کە بەسەر کوردستانپۆستا تێپەڕیووە، لای ئێمەش بڵاوبۆتەوە، کەچی ئەم دوو کەڵە نوسەرە داوا لە کوردستانپۆست دەکەن بابەته‌که لابەرن و دەشڵێن ئەوان خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته نیین و ئەوان بۆ کوردستانپۆستیان نەناردوە، ناڵێن ناوێرین ئێمە بابەت لە کوردستانپۆست بلاو بکەینەوە نەوەک دەسەڵات لێمان بڕەنجێت، به‌ڵام هه‌مان بابه‌ت له سایتی سبه‌ی بڵاویان کردۆته‌وه و لێی بێده‌نگن.
منیش لە وەڵامدا دەڵێم سەکۆ بەرزەکەی کوردستانپۆست هەرگیز جێگای قەڵەمنزمی وەکوو ئێوەی تێدا نابێتەوە، دەشپرسم ئەی ئێوە چەندین ساڵە لە کوێ بوون، کاتێک دەسەڵاتی کوردی بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی ئەو هەموو سوکایەتییەی بە کەسوکارتان دەکرد لە هەولێر؟ ئێستا کە دەزانن سەرکەوتنی شۆڕش لە ئان و ساتدایە، کوردستانپۆست بەشی شێری بەردەکەوێت، هاتوون بانگەشە بۆ خەڵکی هەوڵیر دەکەن
ئەزیزانم ئێوە زۆر درەنگ هاتن، به داخه‌وه له نمونه‌ی که‌سانی هه‌لپه‌رستی وه‌کو ئێوه‌ش له ناو کورددا زۆرن، وەک چۆم ئەمڕٶش داوای پاکانە لە پارتی دەکەن، گوایە ئێوە چۆن ئەو ڕاگەیاندنەتان لە کوردستانپۆست بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵکو لە دەستە خوشکی دەسەڵات سایتی سبەی بڵاو کردۆتەوە، حەق وایە شەرم لە خۆتان بکەن و ئەم ڕوون کردنەوه و پاکانەیە بۆ دەسەڵاتی کوردی کە لە گیانەڵادایە نەنووسن!
وەک چۆن ئەمڕٶش ڕیگا بە شاعیرە گەندەڵەکەی دەزگای سەردەم درا شیعر بخوێنێتەوە، لەکاتێکدا بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتی کوردی ئەم کەڵە شاعیرەی کورد گەندەڵی لێدەتکێ و هەموو مانگێک ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، دەیان هەزار دۆلار لە سکرتاریەتی تاڵەبانی وەردەگرێت، ئه‌ویش هات و له به‌ر ده‌رکی سه‌را نمایشی خۆی کرد و حیسابی بۆ پاسهڕۆژ و چاره‌نووسی خۆی کرد.
کاتی ئه‌وه هاتووه، ئێمه‌ی کوردیش وه‌کو میسرییه‌کان هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ندا سووک و ریسوا بکه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵیی، خیانه‌ت، جاشایه‌تیی و دوو فاقه‌یی له بیرکردنه‌وه و هه‌ڵویست و ره‌فتاردا، با ئه‌و که‌لتوره ناشرینه‌ی که له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌یگوێزینه‌وه، لێره به‌دواوه نهیدهینهوه به شانماندا و له دوای نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فڕێی بده‌ین.
کاتی سەرکەوتن نزیک بۆتەوە، ڕێویەکانی دوێنێ خەریکە دەبنە شێری ئەمڕۆ و سبه‌ینێ، بەڵام هەیهات، سەردەم گۆڕاوە ئەمڕۆ دونیا ، دونیای تەکنەلۆژیا و ئینتەرنێت و فەیس بوک و کوردستانپۆسته.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست