بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خۆپێشاندان لە پێناو چاکسازی و مفاوەزاتی حیزبەکان بەرەو کوێ؟؟

Thursday, 03/03/2011, 12:00


دەسەڵاتی کوردی قێزەونترین نموونەی گەندەڵی ونا عەدالەتیە لە ناوچەکەو بگرە جیهانیشدا! تەنیا بە ڕاپەڕین و ڕاماڵینی کەرامەتی ئینسانی و نەتەوەیی دەگەڕیتەوە بۆ تاکی کورد.
هێشتا بەڕوونی بۆ کەس ڕوون نیە، کێ لەکۆتاییدا خۆی دەکاتە خاوەنی ڕاپەڕین و، ڕاپەڕین بەرەو چ ئاقارێکدا دەڕوات..
بەڵام هەر کەسوو لایەنێک بەتەمای چاکسازبێت جگە لە درێژ کردنەوەی تەمەنی گەندەڵی ئەم دەسەڵاتەو زیاد کردنی نەگبەتی و نەهامەتی بۆکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هیچی دەست کەوتێکی تری نابێت..
پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت، جام کەپڕ بوو لێی دەڕژێت، بەڵام بەپێی قسەی شێتێک بێت، دەڵێ دەسەڵاتی کوردی تەوافەی لێ بەستوە واتە هەرگیز ئەو جامە لەسەری ناڕژێت..
پێشینانیش دەڵێن قسەی ڕاست یان لە منداڵ یان لە شێت ببیستە!!
هەرکاتێکیش تەوافەکەی خەریکی شکان بێت، ئەوا لایەن و حیزبە بەناو ئۆپسیۆنەکان فریای دەکەون و دەکەونە کۆبوونەوەی سێ قٶڵی، دوو قۆڵی، پێنج قۆڵی هتد..
دوای ئەوش دەکەونە پێش کەش کردنی پرۆژەو خاڵ بەندی..
لەو چەند ڕۆژەی دوایی کە بەهۆی خۆپێشاندانی لاوانی توڕەی کوردستانەوە بارێکی دەروونی شێت ئاسا بۆ هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار دروست بووە، جارێک پەنا بۆ کوشتن، جارێک گرتنی شەوانەو بێ سەرو شوێن کردنی خەڵکی ئازادی خوازو بەشدار بوو لە ڕاپەڕین..
جارێک کۆکردنەوەی هێز بەناوی بەرگری لەکەرکوک و خانەقین، جارێک شانۆگەری تەقینەوەو کوشتنی پێنج کەس بەناوی ئەندامانی سەر بە قایدە.. دەیان شانۆگەری تریش
بەڵام سەڕای هەموو ئەو هەوڵانەش، هێشتا ڕاپەڕین بۆتە کارێکی حەتمی و لە گۆڕنانی ئەم دەسەڵاتە بۆتە خواستی زوربەی زۆری خەڵکی کوردستان..
مەیدانی ئازادی لەلایەک شەڕە لەسەر مایک گرتن و وتار دان، ئەوانیش خەریکە بەدردی حیزبکەنی وەک گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگتروو دەچن. خەریکی پرۆژ پێشکەش کردنن بۆ پەرلەمان، ئەنجومەنی کاتی سەرای ئازادی چاک دەزانن کە هیچ کێشییەک لەم دیواخانەی کەمال کەرکوکیدا یەک لا نابێتەوە..
ئەگەر برادەرانی بەردەرکی سەرا نەکەونە خۆیان و ئەم سەرای ئازدایە لەهەموو شارو شارۆچکەکان دروست نەکرێت
ئەوا هیچ دورنیە ئەو هەوڵە زێرێنە لەبار بچێت...
لەکۆتیادا هەر ئەوەندە ماوە بڵێم، خەڵکی تونس دوای ٢٣ ساڵ حوکمی بنەماڵەیەک بە ٢٣ رۆژ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
لە میسر لەمەیدانی ئازادی ١٥٠ لاوو بوونە ٢٠٠ بوونە ١٠٠٠ بوونە ملیۆن بوونە چەندین ملیۆن و تا دواجار بەروە کۆشکی کۆماری ملیان نەنا، موبارەک نەڕۆیی..
دەبێت سەرای ئازادی لە قۆناغی بەرگری کردن بێتە دەر، ناکرێت هەرکەسێک بابەتێكو ووتەیەکی پێش کەش کرد دوای چەند کاتژمێرێک بفڕێنریت، یاخود هەڕەشەی کوشتنی لێ بکرێت.. دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا سلێمانی ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی پریشکی ئازادی هەموو کوردستان بگرێتەوە..
بادوا شەڕیشمان شەڕی تێکڕمانی کۆشکەکانی ترس و تۆقاندنی سەری ڕەش بێت..
مستەفای حەسەنە گەروە..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە