بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نە هەولێر بە فەیس بووک دێتە سەر شەقام، نە سلێمانیش بەم حاڵە یەکلا دەبێتەوە!

Thursday, 16/02/2012, 12:00







17ی شوبات شکست بوو یان شۆڕش، لێزمەی فرمێسکەکانی باوکی شیرزاد بەسەر ڕیشە سپیەکەیدا چیمان پێ دەڵێت؟؟
ساڵی پار لە ٢٧ی ئازاردا ئەم بابەتەم نوسی هیشتا بۆ ئەمساڵیش دەشێت،لە جیاتی بانگەواز بۆ خۆ پێشاندان، با هەوڵی ئازاد کردنی برایمی کاکە ئەحە بدەین. قوربانیەکانمان لەناو زیندان و تەقەکەرو جەلادەکانی دەسەڵات ئازادن...
هۆکاری سەرکەوتنی خەڵکی ڕاپەڕیوی میسرو تونس دەگەڕیتەو بۆ نەبوونیحیزب و ڕکخراوێکی سیاسی بەناوی ئۆپسزیۆن تا مفاوەزات و مامەڵە بە داوانی خۆپێشاندەرانەوە بکات.
دەبێت لە کوردستان رێکخرواێکی سیاسی ئۆپۆسزیۆنی ڕاستەقینە بە دروشمی ڕوخان و بارکەن بڕۆن جەلال و مەسعود ڕابەرایەتی ئەم خۆن پێشاندان و نارەزایەتیانە بکات. تاکە هێڵیکی سووریش گفتۆگۆکردنه‌ لەگەل ئەم دەسەڵات.
کەس ناتوانی نکوڵی لە دوری ئیجابی ئەو کۆمەڵە کەسە بکات کە ڕۆژانە لە سەرای ئازادی کۆدەبنەوە، بەڵام ئایا هەر ئەوەندە بەسە؟ ئایا رێی تێده‌چێت بەرپرسانی دەسەڵاتی کوردی خۆیان بێن و بڵێن فەرموون ئەنجومەنی سەرای ئازادیی، ئەوە کورسی دەسەڵات، فه‌رموون ئه‌وه‌ ده‌ستی ئێمه‌ و که‌له‌پچه‌؟ ئه‌وه‌ سه‌ری ئێمه‌ و تاوانه‌کانمانی پێدا هه‌ڵوسان؟ فەرموون هەموومان ڕادەستی دادگا بکەن!؟ بێگومان شتی ئاوا لەخەونیشدا ڕوونادات! بەتایبەت لەم زەمەنە هەستیارەدا کە رۆژ بە رۆژ ڕەشەبای گۆڕان و مەرگی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە نزیک دەبێتەوە.
لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو، لەیەکێک لە ئۆرگانەکانی یەکێتی بابەتەکێم خوێندەوە بەناوی سەرکەوتنی سەربازی هێزی پێشمەرگە و دەستکەوتی سیاسی شۆڕش کە کتومت بۆ ئەم بارودۆخەی ئێستا دەبێت، بابەتەکە باسی لەسەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە دەکرد لە ڕووی سەربازییەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ دەستکەوتێکی سیاسی بەدوای خۆیا ناهێنێت، پێشمەرگە تووشی ڕوخان و تەسلیم بوونەوە دەبن. سلێمانی کە گەورەترین مەیدانی ناڕەزایی ڕووبەڕوو بوونەوەی خەڵک و دەسەڵاتە، دوای زیاتر لە مانگێک بچوکترین دەسکەوتی سیاسی بەدەست نه‌هێناوه‌، هەموو ئەو ناڕەزایی و خۆ پێشاندانەکان بەیانیان دەست پێ دەکەن و شەوانە ده‌چنه‌وه‌ ماڵی خۆیان.
هەر کەسێک دێت قسەی خۆی دەکات، نوسەر شاعیر بەناو ڕۆشنبیر هوتاف دەدات هاوار دەکات. هەندێکیان بۆ خۆ دەرخستن و هەندێکی تریان بۆ پاک بوونەوە لە قوڕ و چڵپاوی گەندەڵی دەسەڵات

بۆ زیاتر زانیاری سەیری ئەم لینکە بکەن په‌یامی کوردستانپۆسته‌ بۆ خه‌ڵکی راپه‌ڕیوه‌ی به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی ته‌واویی قسەی ئەندامانی کوردستانپۆستە، هەرچەندە ئێمە لەسەرەتای دروستبوونی سەرای ئازادیەوە پەیامێکمان ڕاگەیاند، کە بەداخەوە لە لایەن مایک بەدەستەکانی سەرای ئازادییە و ڕیگری لە خوێندەنەوەی کرا!

(په‌یامی کوردستانپۆست بۆ خه‌ڵکه‌ تووڕه‌ و ئازاکانی شاری سلێمانی)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dfe6a661
 
ڕێگە گرتن لە پەیامی کوردستانپۆست ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ڕاستە لاوە توورەکانی بەردەرکی سەرا ئازادن، بەڵام مایک بەدەستەکانی سەر مینبەرەکە نەک هەر ئازاد نین، بەڵکوو ڕیگربوون لە دەنگی ئازادیی ده‌ربڕیین.

حیزبە سیاسییەکانی بەناو ئۆپۆسزیۆن خەریکی کۆبوونەوە پێنج قۆڵی سێ قۆڵی و بن قۆڵی و بێ قۆڵین. لەلایەک ولە لایەکی تریشەوە هەوادار و ئەندامەکانیان دەنێرنە بەر دەرکی سەرا یان بۆ نوێژ کردن یان وتارێک و شیعر خویندنەوەیەک ، وەک چۆن چەندین ساڵە جارێک لەمبەر و جارێکی لەو بەر بوون ، دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان یان بەشەرمەوە یان بێ لایەنانە باس لە ڕووداو خۆپێشاندانەکان دەکەن، گەرچی رۆژانە کادیرەکانی ڕاگەیاندنی ئەم سێ گروپەی (گۆران و یەکگرتوو کۆمەڵ) توشی سوکایەتی و لێپێچینەوە دەبن، بەبێ ئەوەی هەڵوێستێکی جیدی وەربگربن، هێشتا بەتەمای چاکسازین لەو دەسەڵاتەی کەخۆشیان چەندین ساڵە به‌ ئاگاییەوە کاریان بۆ جوانکردنی کردووە، نەک ڕیسوا کردن و ڕووخانی.
دەبێ دروشمی ئەم سێ گروپە کە بەشیکی بەرچاویان لەجەماوەر لە دەور کۆبۆتەوە بگۆرێت، لە چاکسازیەوە بۆ ڕوخان، ئەگینا لەم کاروانەی گۆڕان دوا دەکەون.
ئەوە دەمێنێتەو لاوانی توڕە و خەڵکی بەشمەینەتن کە سەر بەهیچ لەو سێ گروپانە نین جوانترین و پیرۆزترین نموونە شەهید شێرزاد تەها شەهیدی دووەمی ڕاپەرێنی ئەمجارە لە کاتی شەهید بوونیدا تەنیا ٣٠٠٠ دینار لە گیرفانی دابووە، سەیرکەن لاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵە کە تا ئێستا لەبەر کەمدەرامەتی نەیتوانیوە ژیانی خێزانی پێک بهێنێت، چۆن ئامادەی گیان فیدایە لە پێناو نەمانی ئەم دەسەڵاتەدا.
گۆڕان بە توڕەیی شیرزادەکانەوە دەکرێت نەک بە وتاری بەختیار عەلی و شیعرەکانی شێرکۆ بێکەس!
ئەگەر ئاوڕیکی کورت لە تاقیکردنەوەی مەیدانی ئازادی قاهیرە بدەین، سەیر دەکەین چەند ئێمه‌ لە دواوەین. کاتێک مانگرتن دەستی پیکرد، نەوەستان وەک بەردەکی سەرای سلێمانی بەیانیان دوکانی مایکەکانیان بکەنەوە و ئێواران دایبخەن. جگە لەوەش شەو رۆژیان دایە دەم یەکتر و کاتێکیش زانیان موبارەک ناڕوات
لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئەو هیزی ملیۆنیەی خەڵک ڕوەو کۆشکی سەرۆکایەتی کشا، هەڵبەتە ناشبێت دەوری ئیجابی سوپای میسر لەبەر چاو نەگرین ، کە گاریگەیەکی زۆر هەبوو لە پێشخستنی پرۆسەی سەرکەوتن.
کەواتە بوونی ئەو سێ هێزە بەناو ئۆپزسیۆنه‌ی کوردیی تائێستا زیانیان زیاتر بووە لە سود.
ئەوەشی دەمێنێتەوە قسەی لەسەر بکەین ئەنجومەنی سەرای ئازادیە کە بەدەنگ و ڕەنگە جیاوازەکەنەوە کۆپیەکی ئەو سێ گرۆپیە و لە شکڵێکی فرانتردا.
خاڵیکی تری ئەم چەق وەستانەی سلێمانی و دەوروبەری چاوەڕیی جوڵان و ڕاپەڕینی خەڵکی هەولێرە، که هیچ دوور نییە لە چاوەڕوانی هەولیردا سلێمانیشمان لە کیس نەچیت..هەولێر بە فەیس بووک ڕاناپەڕێت.
ڕاستە سەرکووتی پارتی لە هەلێرو دهۆک ڕووی بەعسیشی سپی کردۆتەوە بەڵام، لە گۆڕانکاریەکی گەورە لە سلێمانی خەڵکی هەولێریش دەرژێنە سەر شەقام، دیورای ترس و تۆقاندی پارتی تێک دەشکێت.
دەبێت لەکاتێکی زەمەنی کورت و دیاریکرودا لە هەموو ئەو شار و شارۆچکه‌کان کە خۆپێشاندان تییدا بەردەوامە داواکاری دەست لەکار کێشانەوەی بارزانی بکرێت بە پەرلەمان و حکومەتیشەوە، ئەگینا مەیدانەکانی ئازادی شارەکان ڕوە و بارەگای حیزبی و حکومیەکان دەکشێت.
دیسانەوە ئەگەری خوێن ڕشتن و توندو تیژی شتێکی چاوەڕوان کراوی ئەم دەسەڵاتەیە، بەڵام هیچ ڕێگا چارەیەکی ترمان لەبەردەمدا نییە..دەبێ ئەم دەسەڵاتە برۆخێت و برۆخێت و بڕۆخێت.
کێش لە سەرانی دز و مافیای هەردوو بنەماڵە فریای ڕاکردن کەوت بەخت یاریەتی ئەگینا یان دەکەونە بەر ڕقی توڕەیی خەلک یان لە دادگایەک دا کە تائیستا بوونی نەبووە خۆیان لەناو چوا دیواری تاوانەکانیاندا دەبیننەوە.
سەرکەوتنیش هەر بۆ داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستانە.
مستەفای حەسەنە گەورە
٢٧/٣/٢٠١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە