بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەموو ڕێگاکان دەچنه‌وه‌ سەری ڕەش!

Wednesday, 15/06/2011, 12:00


چاکسازییەکەی بارزانی چۆڵکردنی سەری ڕەش و دادگایی جاشەکانی تێدا نەبوو!
دوای ڕووداوەکانی 17ی شوباتی خوێناوی، لە جیاتی ڕێگا! کەسایەتییەکان ڕوویان لەسەری ڕەش کرد و دواتر پەیام و بابەت و گۆڤارەکانیان کردە خزمەتکردن بۆ سەری ڕەش.
سەری ڕەش ، هاوینەهەواری داگیرکروای شاری هەولێرە، بەعس و سەدام بە دێژایی میژووی دیکتاتۆریەت و خوێناویی خۆیان. به‌ڵام شوێنی گەشت و گوزاریان لەخەڵکی کوردستان داگیر نەکرد، بەڵکو و بەپێچەوانەشەوە، پارەیان تێدا سەرف کرد وەک شوێنێکی گەشت و گوزار خزمەتگوزاریان تێدا ئەنجام دا، کەچی دوای گەڕانەوەی بنەماڵەی بارزانی لە ئێران لەکاتی ڕاپەڕینه‌ جەماوەرییەکەی بەهاری 1991 ئەو شوێنە بۆتە مۆڵگای ئەم بنەماڵەیە، بەبێ گوێدانە هیچ یاسای ده‌وڵه‌ت و ڕێسای خەڵکی کوردستان داگیریان کرد.
ئەگەر پلانی هێرشە بەربڵاوەکەی یەکێتی لەساڵی 1996 سەری گرتبا و بارزانی پەنای بۆ هێنانەوەی بەعس نەبردبا لە 31ی ئاب بۆ داگیرکردنەوەی هەولێر، ئەوا دەبوایە بنەماڵەی بارزانی لە بلە و بارزانەوە بە دووربین، سەیری سەری ڕەشیان کردبا، ئەوسا دەبوو بە مۆڵگەی جەلالییەکان، واتە لە هەردوو حاڵەتەکە هەر داگیر دەکرا، بەڵام ئازاد کردنەوەی ڕەنگە ئاسانتر بوایە.
ئێمەی کورد لەوەتەی هەین بە دەست زوڵم و زۆری داگیرکەری تورک و عەرەب و فارس دەناڵێنین، هەمیشە بەوە گۆشکراوین کە دژ بە داگیرکەرانی خاک ونیشتمانمان خەبات بکەین، بەدرێژایی مێژوو دەریایەک خوێنمان بۆ ڕشتووە، کەچی ئەمڕۆ داگیرکەری خۆماڵی هەرچی گرد و چیاو شوێنی سترایژی و گەشتو گوزار هەیە لە جیاتی موڵکی گشتی بن ، هەموو خەڵک بەئازادی پیاندا گوزەر بکات و سودیان لێ ببینێت، که‌چی هەردوو بنەماڵە مافیا دز و جەردەکەی کوردستان داگیریان کردون، کەواتە دەبێ دژ بە داگیرکەرانی ناوخۆ بجەنگین.

بۆ رزگار کردنەوەیان:
ماوەیەکە بەدوای سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان، پڕۆژە و پڕۆژەکاری چاکسازی و کۆبونەوەی بێ ئەنجام و گاڵتە ئامێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات، کەهەر یەکە لەلای خۆیەوە پڕۆژەی چاکسازی پێشکەش دەکەن، لەوانە : پڕۆژە 22 خاڵیەکەی ئۆپۆزیسیۆن، پڕۆژە تازەکەی بارزانی، پڕۆژە وەهمیەکەی ئازاد جوندیانی، کە هەمووشیان جگە لەچاو بەستنی خەڵک هیچی تر نین، جگە لە گۆڕینی هەندێک دەموو چاو کە ژمارەیان لەپەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات.
کاتی خۆی سەدام لەسەردانێکیدا بۆ لای پارێزگارێک ڕاشکاوانە پێی دەڵێت : توو شەرەفت لە وەته‌ی وەک پارێزگا دەست بەکار بووی چەند پارەت دزیوە؟ پارێزگا دەمی دەبێت تەڵەی تەقیو هیچی پێ ناوترێ پاشان سەدام سزای نادات و دەڵێت، هیشتا ئەم کۆنە باشترە، چونکە ئەگەر تازەیەک بهێنم تا ئەویش بەقەدەر ئەو دەدزێت زۆرمان لەسەر دەکەوێت. لەسەردەمی سەدامدا گەندەڵی بە شێوەیەک بوو، کە هەر خۆی دزی نەدەکرد، چونکە هەموو شتێک موڵکی خۆیان بوو.
ئەگەر بارزانی ڕاست دەکات؛ بۆ ئەوەی برادەرانی لڤینیش شەرمەزار نەبن، کە هەر لە ئێستاوە کەوتوونەتە دەهۆل کوتان و بانگەشە بۆ چاکسازیەکەی بارزانی، با مه‌سعود بارزانی لە خۆیانەوە دەست پێبکات:
یەکەم چۆڵکردنی سەری ڕەش.
دووەم: ڕادەستکردنی تاوانبارەکانی لقی 4
بۆ ئەو هەموو سەروەت و سامانە لەبن نەهاتووەی ئەم چەند ساڵەی خۆیی و بنەماڵە، کە کۆیان کردۆتەوە ده‌گاته‌ ملیارەها دۆلار، دواتر قسەیەکی لەسەر دەکەین.
لە کۆتایدا دەڵیم پڕۆژەکەی بارزانی زۆر تێرو تەسەل بوو بەقسە هیچی نە‌هێشتۆتەوە، بەڵام دیسان دادگایی جاشەکانی لە بیر کردبوو، هەرچەندە باسی لە سەروەریی یاسا کردبوو، با وەزیری نوێی شەهیدانیش وەک ئەوای پێشوو تر خۆی سەغڵەت نەکات و سویندە یاسایەکەی لەپەرلەمان بەوە دەست پێنەکات، کە کار بۆ دادگایی جاشەکان دەکات، وەزیری پێشوو تر تەنانەت هەڕەشەی دەست لە کارکێشانەوەشی ڕاگەیاند، خۆ لە سه‌رده‌می وەزیری پێشوتردا لە کابینە زێرینەکەی نیچیر بارزانی لیستی شەهیدانیش پڕ بوو لە جاش و ئەنفالچی. بەکورتی تا بارزانی لەسەری ڕەش بێت نە گەندەڵی چارسەر دەکرێت، نە تاکە جاشیک و ئەنفالچییەک دادگاییش دەکرێت، چونکە بارزانی بۆ خۆی لەلوتەکی گەندەڵی و جاشایەتیدا وەستاوە.
ئەوانەی که‌ خۆیان یان قەڵەمەکانیان دەچنە سەردانی و خزمەتی سەری ڕەش ده‌که‌ن، دڵنیا بن دەچنە خانەێ ڕەشی گەلەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە