کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خێڵی بارزانی شانازی جاشایەتی و خیانەتمان بەسەرەوە دەکەن!!

Wednesday, 01/08/2012, 12:00








من وەک تاکێکی کور ئەگەر بە حەوت پشتیش چوبامەوە سەر ئەم خێڵ و بنەماڵە خیانەتکارە هەرگیز لە ڕووم نەدەهات نەک هەر باسی سیاسەتو کوردایەتی و نیشتمان پەورەری بکەم، بەڵکو بۆ هەتا هەتایە سەری خۆم کز دەکردو ، دەستم بە کوڵاوەکەی خۆمەوە دەگرت..
جاشەکانی ڤێتنمام ئەوانەی هاوکاری سوپای ئەمریکایان کرد دژی گەل و شۆڕشی خۆیان تا ئیستاش کوڕو نەوەو نەوە زاکانیان ،باجی ئەم خیانەتە دەدەن، لەکاتێکدا خەڵک و شۆڕشی ڤێتنام لەحەفتاکانی سەدەی ڕابوردوا گەورەرتین شانازیان بۆخۆیانو بۆ تەواوی مرۆڤایەتی تۆمار کرد و سەریان بە ملهوڕترین ئیمپریالیزمی جیهانی و هێزێکی گەورەو زەبەلاحی وەک ئەمریکا شۆڕ کرد.
جاشەکانی وڵاتی جەزایریش بۆ هەتاهەتایە دور خرانەوە لەولات و سوپای داگیرکەری ئەوسای فەڕەنسا ناچار هەموویان بەرێت لەگەڵ خۆیدا، چونکە شۆرش و خەڵکی جەزایزی قبوڵیان نەبوو جاش و خیانەتکاران وەک هاوڵاتیش بمێننەوە لەگەڵیاندا!!
لەم کاتوو ساتەدا بارزانی باوک کە خاوەنی زیاتر لە١٠٠ هەزار پێشمەرگە بوو، بەیەک فیکەی شای ئێران ئاشبەتاڵێکی ئابڕوبەرانەیان ڕاگەیاند، لەکاتێکدا سوپای عێراقی ئەوسا بەتەواوی شپرزە بوو بوو، نەیان دەتوانی لەتاکە شەڕێک و ڕووبەروونەوەیکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن!!
زۆر شت لەسەر ئەم ئاشبەتاڵە نوسراوە، سەرۆک خێڵی بارزان و مەسینە هەڵگرەکانیا بە نوشستی شۆڕش، یاخود کارەساتی ناو دەهێنن، بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە میژو بۆمان دەنوسێتەوە.ئەم ئاشبەتاڵە لەمێژووی هیچ گەلێک و بزوتنەوەیەک ڕووینەداوە.
ئەگەر کورد گەلێکی هوشیاربا، ئەوا دوای ئاشەبەتاڵ هەرگیز کەسێک نەدەبوایە ئاڵا شڕەکەی بۆ پێشەوە بارزانی بەرز کاتەوەو، وەک جاشەکانی ڤێتنام و جەزایر سزدرابان، دەبوایە ئەوانیش ئاوهەوای کوردستانیا پێ حەرام کرایە.
کەچی ڕێک بەپێچەوانەوە کوڕو کوڕەزاکانی پاڵەوانی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کە ئێستا تەواوی کوردستانیان لەبەر دەستدایەو هەرچی پلەو پایەو خێرو خۆشی هەیە لەنێوان خۆیاندا بەشیان کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژیک نەبووە خیانەتێک ، کارەساتێک بۆ ئەو گەلە ستەم دیدەیە تۆمار نەکەن، سەرباری ئەوانەش هەڕەشە دەکەن و خەڵک و لایەنی تر بە بەکرێ گیراو دەستی داگیر کەر لەقەڵەم دەدەن..
لەمڕۆژانەی ڕابوردوو مەسینە هەڵگرێکی بنەماڵەی پارتی، ئەرکی کێشاوەو نامەیەکی ناردوو بۆ کوردستان پۆست و گلەیی و گازندەمان لێدەکات کەبۆچی ئێمە ٣١ی ئاب بە خیانەت لەقەڵەم دەدەین و زیاتریش دەڕواو دەڵێ کە گوایە ئێمە یەکڕیزی ماڵی کورد تێکدەدەین، ئەو قەلە بێ ئاگایای پارتی لەسەر خیانەتی ٣١ی ئاب دەفەرموێ:
کەگوایە ئەوان واتە پارتی نادیموکراتی نا کوردستانی(سەگیان(بە(سەگ(دەرکردوە، واتە
بەعسیان هێناوە وەک)سەگێک(، یەکێتیان وەک)سەگ (لەهەولێر دەرکردووە!!
ئێمەش لەوەڵامدا بۆمان نوسیەوەکە: نەک هەر ٣١ی ئاب بەڵکوو هەموو مێژووی بنەماڵەی بارزانی پڕە لەخیانەتی نیشتیمانی و ٣١ی ئاب دڵۆپێکە لەدەریای خیانەتی ئەم بنەماڵەیەو بۆشمان نوسی:)سەگ (، بە)سەگ(،)سەگی(دەرکردوە لەهەولێر بەتۆی مەسینە هەڵگریشەوە..هەرچەندە چواندنی ئەمانە بەسەگ، بێ ڕێزی و زوڵمێکی زۆر لەسەگ دەکەین بەڵام، دەبوایە بۆ وەڵامی ئەم پارتیە خوێن زەردە هەر ئاوا بدوێین.
داخەکەم ئیمەی کورد نەمانتوانی بچوکترین دەرس و پەند لەخەباتی گەلانی تر وەر بگرین ، بۆیە تائێستاش ئەم بنەماڵەیە حوکم دەکەن، کەم کوردیش هەیە لەهەر چوار پارچەی کوردستان پریشکی خیانەتی ئەم بنەماڵەیان بەرنەکەوتبێت.
تازەترین گەمەی خیانەتیش دوای شکستی لێسەندنەوەی متمانە لە مالیکی ئەمجارەبە دەست تێوەردانی راستەوخۆی پارتی لە خۆر ئاوای کوردستان بەهاوکاری تورکیا. هەم دەیانەوێت ئەم شکستە بیر خەڵک بەرنەوە هەم خیانەتیکی تریش بخەنە سەر خەرمانی میژووی پڕ شەرمەزاریان.
دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە ئەم بنەماڵەیە فرێ بدرێتە زبڵدانی میژووە، نیشانەی وەدەرنانیان ڕۆژ بەرۆژ زیاتر دەردەکەوێت، هاکا بینیمان، قەڵای زوڵم و زۆرداری ئەوانیش وەک دیکتاتۆرەکانی تری ناوچەکە تێک ڕوخا!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە