کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەم جارە پارتە کوردییەکان بازرگانییەکی حەڵاڵ لەگەڵ دراوسێیەکی تازەدا دەکەن

Wednesday, 19/11/2014, 12:00


چیرۆکی هاتن و هێنانی دراوسێ تازەکەی هەرێم، نەهێندە کۆنە و نە لێدوانی بەرپرسەکان چوونەتە ئەرشیفی ڕاگەیاندەنەکانەوە..دراوسێش وەک لە باسی دین و دونیادا هاتوە ئەرکیان بەسەر یەکەوە هەیە.
کەواتە گەر بەم پێوەرە بێت دەبێت بازرگانیکردنی لەگەڵیاندا وەک گەزۆ و مازوو تەنانەت شیری دایکیان پێیان حەڵاڵ بێت. چەند ساڵە بۆهەر پرسێکی مەترسی دارو چارەنوس ساز، لەبەر ئەوەی یاسا سەروەر نییە، بۆیە خەڵکی کوردستان رازی دەکەن بەوەی پەنا بۆ پێکهێنانی لیژنە بەرین.
بۆ نموونە: لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە خیانەتی ٣١ی ئاب/ سەرۆکی لیژنەکە پارتییە:

لیژنە بۆ لێکۆڵینە لە تیرۆری سەردەشت عوسمان/ سەرۆکی لیژنەکە هەر پارتییە
لیژنە بۆ دەرکردنی سەربازگەکانی جەندرمە لە بادینان/ سەرۆکی لیژنەکە پاراستن و میتی تورکە.
لێژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەساتی شەنگال و دەوربەری/ سەرۆکی لیژنەکە هەڵاتوەکانی پارتین لەو ناوچەیە.
لیژنە لە بۆ لێکۆڵینەوە لە بازرگانی لەگەڵ داعش/ سەرۆکی لیژنەکە ئەم جارە فراونترە بەشێکی بەرچاو لە حکومەتی بنکە فراوانی تیدایە و لەگەل ئەو کەسانەی ناویان هاتووە، تەواویی بەرپرسی میحوەرەکان و شۆفێری تانکەر و غازیشی تیدایە.
نووسەرو چالاکوان و ڕۆشنبیر و رووناکبیر و هەموو قەڵەمبەدەستە دەربارەکانی دەسەڵاتیش تەنها بۆ رابورادن ئەوەیان لەسەرە بەیاننامەیەک دەربکەن و داوا لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکە (هەریم، پەرلەمان، حکومەت) بکەن، تا لێکوڵینەوەی بەپەلە بکەن.

داخی گۆڕان وا لە دڵی مندایە، بۆیە زۆر کەس وا دەزانێت من تەنها بە گۆڕانەوە گرتوومە و رقی شەخسیمم لێیان هەیە، نازانن ئەمانە لە دەسەڵات ترسناکترن، چونکە دەسەڵات دەستی خۆیان خستۆتە روو و هەموو کەس دەیان ناسێت، واتە درۆزن نیین لە گەڵ پەیامی پیسخۆری و خیانەت و هەموو شتێکی تردا، بەڵام گۆڕان لەپاڵ ئەمانەشدا درۆ دەکات و خۆی بە روویەکی تر پیشانی خەڵکی دا، گۆڕان نەک هەر فێڵی لە خەڵک کرد، بەڵکوو ناپاکیان لەدەنگی دەنگدەرانیان کرد!
دروشمی گۆڕان گوڕێنی سیستێمی حوکمڕانی بوو لە هەرێمی کوردستان! کەچی دوا بەدوای ڕیکەوتنە دوو قۆڵیەکەی نەوشیروان مستەفا و مەسعود بارزانی کە پێشتر نەوشیروان بەزەردەخەنەوە بە بارزانی ڕاگەیاندبوو، کە هەرێمی کوردستان لە دەستێکی کەسێکی ئەمین دایە، تەنانەت ئیسلامییەکانی هاوپەیمانیان کە لەوێ دانیشتبوون واقیان لەم قسەیە نەوشیروان وڕمابوو، بۆیە خۆیان نەگرت، کە هاتنە دەرەوە یەکسەر ئەو هەواڵەیان بۆ کوردستانپۆست ئاشکراکرد، چونکە لەوە بەدواوە کاک نەوشیروان بەڵینی "٤" ساڵ ئارامی شەقامی بە کاک مەسعود دا و هەموو ئەو پەیمان و سۆزانەی بەخەڵکیان دابوو پێچەوانە بۆوە لە پیناو چەند وەزارەتێک و پلەو پایەو پۆست و چەند گاڵۆن نەوتێک.
ئەوەی ئەمڕۆ بڕوا بەمانە دەکات یان گەمژەیە !یان هیچ لە دونیای سیاسەت حاڵی نییە، یاخود بەرژەوەندی لەم ڕێکەوتنە وای لێ دەکات بێ دەنگ و هەڵوێستی نەبێت.
گۆران و گۆرانخوازان چاک دەزانن !چ زیانێک دەکەن لەم ڕێککەوتنەیان لەگەل پارتی ، ڕەنگە دلخۆشی خۆیان بەوە بدەنەوە کە هێشتا زووە چەند مانگێکە حکومەتی بنکە فراون پێکهاتوە،ئەنجامەکەی دواتر دەرئەکەوێت. هەندێکی تر دەڵێن دوای سەرەتای ساڵ "٢٠١٥" گەر هیچ پێشکەوتنێک لە ئەدای حکومەت نەبێ لەم کابینەیە دەکشێنەوە!
ئەوەی ئیستا دەگوزەرێت ئەوەیە،کە گۆران کار بۆ ئەوە دەکات جاریکی بەهەر بروبیانویەک بیت، بارزانی بکەنەوە سەرۆکی هەرێم. بەم کارەش گۆران کارێکی خۆکوژی تر دەکات، با ببینین و چاوەڕوان بین چی دەگوزەرێت دواتر..
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە دوای ئەم گەمەو خیانەتە ئایا جارێکی دەتوانن فریوی خەڵک بدەن و دەنگدەرانیان بهێنەوە سەر سدنوقی دەنگدان؟ ئەگەر نەوشیروان کۆمەڵەکەی دەوربەری بە مەرامی سیاسی و مادی خۆیان گەیشتبن، بەڵام گەورەترین گورزیان لە ئۆپۆزسیۆن داو خەڵکیان تووشی نائومێدی کرد.

تاکەی ئەم سوکایەتیە قبوڵ ئەکرێت"
کێشەی نەبوونی غاز و گرانبوونی هەر ئەوە نیە، کەچەند هەزار بوتڵیک بۆ داعش و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بەڕێکرابێت. بەڵکو لەبەر ئەوەشە، بازرگانە ئێرانیەکان لەم چەند ڕۆژی ڕابووردو زیاتر لە ٥٠٠ تەن غازیان کڕیوە، کە لە ڕیگای ئیرانەوە بۆ ئەفغانستان دەچێت.
بۆیە من ناچارم دووبارەی بکەمەوە" مووچە دوا دەکەوێت هیچ کاردانەوەیەک نابێت، بەنزین گران دەبێت هیچ ناڵێێن، غازیش نەما دیسان هیچ ناوترێت، بە ئاشکرا بازرگانی لەگەڵ داعش دەکریت کەس نقەی لێوە نایەت..ئیتر چی ماوە پێتانی بکەن هەی کۆیلە مۆدێڕنەکانی ئەم سەر زەمینە؟

"کاتێک مرۆڤ ئەڵێت نا ، دەتوانێت چۆک بە مەحاڵیش دابدا"
کوبانی بەنموونە:
ڕەنگە زوربەتان ئەو ڕاستیە نەزانن، کە زیاتر لە سەدا" ٧٥ "ی شاری کوبانی کەوتبوو ژیر دەستتی تیرۆرستانی داعش، تورکیا لەسەر سنورەوە سات بەسات چاوەروانی بوونەکەی درێژەی ئەکێشا.
ئێمە دەستمان لەسەر دڵ و چاومان لەسەر هەواڵ و بیرمان هەر لای شەرڤانان بوو.
بڕیار و سۆزی کۆتایی کوبانیەکان، ئەو خاکەی کردنە گۆرستانی داعشەکان، سەرنجی هەموو دنیایان بۆ لای خۆیان راکێشا.
کاتێک مرۆڤ دەڵی: نا
کاتێک" نا"کان دەبنە کۆمەڵ
ئیتر وەک پێویست ڕێک دەخرێن ، ئەگەر مەرگی بە کۆمەڵیش بێت، ئەوا بێ گومان مەرگێکی شەرافەتمەندانە و جێگای شانازیی دەبێت.
کاتێک مەترسی کەوتنی کوبانی نزیک بوویەوە..شەرڤانان بریاری کاری خۆکوژیان دا و دەیان کاری لەو شێوەیان ئەنجامدا توانیان پێش بە داعش بگرن، بەڵام دواتر ئەم بڕیارە وەستێنرا و بەجێ ئەوەی بۆ کوبانی بمرن دەبێ بۆ کوبانی بژین. ئەوانە گیانیان فیدای کوبانی کرد، بۆ هەتاهەتایە لەناو ویژدانی مرۆڤایەتدا زیندوون.
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم..
هەی نووسەر و شاعیرەکانی باشوور و هونەرمەند و گۆرانیبێژەکان دەڵێم: ئەی ئەوانەی لە باوەشی دەسەڵاتان، دێن و دەچن، مووچە و خانەنشینی و پارچە زەوییان لێوەردەگرن. نەکەن شیعر بە کۆبانی بنووسن! نەکەن گۆرانیان پێد هەڵبدەن! ئێوە ئەگەر راستگۆبوونایە، دەبوو لە پێش کوبانییەوە، هەموو باشورتان بکردایە بە کۆبانی، چونکە لە داعش دەسەڵاتێکی زۆر مەترسیدارتر لە ناوتاندا دەژی! ئێوە هیچتان نەکرد، ئیتر بەم گۆرانی و شیعرانە جوان نابن! بۆیە هەرچییەک دەکەن و دەیڵێن تامی ترسنۆکی و هەلپەرستی لێدێت! من زەوق لە هۆنراوە و گۆرانیی و سرودەکانتان نابینم!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە