بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەیرو سەمەرکانی هەڵبژاردن....

Saturday, 14/09/2013, 12:00








(١)
بوکێکی پارتی خۆی هەڵدبژێریت و خەزوری ئیحراج دەکات!!
لەمڕۆژانە لەگەڵ هاوڕیەکم باسی شتە عەنتیکە کانی پارتیمان دەکرد. من وتم بنەماڵەی بارزانی ناحەقیان نیە هەموو کورد بە قەرزداری خۆیان دەزان، چونکە ئەوان هەر وانەی جاشایەتی و نۆکەرایەتی و ئاشبەتاڵ و خیانەتی ٣١ی ئابیان نیشان نەداین..
بەڵکو سەدان نوکتەو دەرس و پەندیان فێر کردین.. بۆ نموونە لەم ڕۆژانە پەندێکی نوێ کوردیان داهێناوە کە دڵێت(ئەگەر گوڵ نیت، دڕکیش مەبە،، ببورن پەندەکە ئاوایە : ئەگەر گوڵ نێت پارتیش مەبە)
یاخود کەسێک لەسەر پەیجەکەی خۆی نوسیویەتی دەڵێ(من بیر دەکەمەوە کەواتە پارتی نیم)
بۆ ئەوەی زۆرلە بابەتەکە دور نەکەومەوە..
بە کورتی ژنێک خۆی کاندید کردووە لەسەر لیستی پارتی..کەچی بۆ بانگەشەیەی لە ژێر وێنەکەی خۆیدا نووسیویەتی
فڵانی کچی فڵان بیکا شێخ فڵان
ئەو ژنە خۆی خاوەنی بڕوانامەیەکی بەرزیشە، کەچی پەنا بۆ ناوی خەزوری دەبات..خەرمان بەرەکەت پارتی بۆخۆتوو کاندیدەکانت...





کەواتە:
هیچ دوور نیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بوک و زاواکانی پارتی پەنا بەرنە بەر ناوی خەسووشیان...

(٢)
یەکێتی و گۆڕان هەر خەریکی یەکترین ..پارتیش هی هەمووان!!
شەڕی مەلایی و جەلالی کە تائێستاش بەجورێک لە جۆرەکان درێژەی هەیە.و بۆ چەند نەوەی داهاتوش درێژەی دەبێت، تا قوتابخانەیەکی نوێ لە سیاسەت بنیات دەنرێت و ئەم قوتابخانەیەی مەلای باوک توڕ هەڵدەداتە زبڵدانی مێژوو...
جیابوونەوەی باڵی بەناو ڕیفۆرمیش درێژە پێدەری هەمان ڕێبازو قوتابخانە بوو. ئەوشەرەی کە دەبوایە دژ بە پارتی بیکەن،، خۆ بەخۆ دەستیان داوەتە یەخەی یەکتر. گەرچی ئەو دو هێزە شەڕ لەسەر دووەم و سێهەم دەکەن، شەر لەسەرشاری سلێمانی دەکەن،، کەچی ڕۆژ بەرۆژ شەڕەکەیان گەمتر دەبێت،، ئەو بۆ چەند جارێکە دەسترێژی تەقەو بریندار وقوربانیشی لێ دەکەوێتەوە..
لە کاتێکدا پارتی بەهەر شیوەیەک بۆی دەکرێت،، دەیەوێ ئاستەنگ لەبەردەم حیزبەکانی تر دروست بکات لە بادینان تەنانەت لە هەولێریش....کەچی گۆران و یەکێتی کەمێک بە ئاگا نایەنەوە،، واز ئەم شەڕە دۆڕاوە ناهێنن...
جاران دەیان ووت، هەموو شتێک خەتای پارتیە، ئێ با یەكیتی باشتر بوایە، ئێستا دەڵێن ئەم شەڕە خەتای یەکێتیە ئێ با گۆڕان باشتر و پشو درێژ تر بێت!!
کاتێک لە سلێمانی لەکاتی بانەگەسێ هەڵبژاردندا سەیری دۆستو لایەنگرانی هەر دوو پارتە دەسەڵات دارەکەو و ئپۆزسیۆن دەکەیت .. هیچ جیاوازیەک بەدی ناکەیت لە نێوانیاندا..گەر بەشێکی کەم کوڕی پەروەردەی حیزبەکان بێت، بەشێکی گەورەشی پەیوەندی بە هوشێاری خەڵك و تاکی کوردەوەیە.......
بەو هیوایەی ئەم چەند ڕۆژەی ماوە بەبێ کێشەو خوێن ڕژان تێپەڕ بێت!
(٣)
پارتی یەکەمە...

یەکەمە لە ساختەکاری دەنگەکان،لە دزینی سندوقەکان.لە کردنەوی ڕوح بە ئێسک و پروسکی مردووەکان..لە کڕینی دەنگە بێ دەنگەکان...
پارتی یەکەمە` گەر لەگەڵ وڵای چینیش بیکا،،،بەڵام گەر لەگەڵ کوێرە دێیەکی کوردستانیشدا بیکات بە مەرجێ ساختەکاری نەکات نایباتەوە..ئاخر سەدانجار ئەو چیرۆکانەمان بیستووە،، تەنانەت ئەندام و موچەخۆرکانی خۆشیان دەنگیان بە پارتی نەداوە ..کەچی هەر یەکەم دەبێت.
گەر کەمێک لە پارتی بگەڕێن و بێینە سەر رکا بەرەکانی و گۆڕان بە نموونە..
کەمێک بەر لە ئێستا پەیامی کاندیدێکی گۆڕانم خوێندەوەو دەڵێ" گەر پارتی ساختەکاری نەکات ئەوا لە هەولێر گۆڕان یەکەم دەبێت..باشە گریمان وابوو..بەڵام سبەی گەر پارتی ساختەکاری کرد (کە دەشیکا بە دڵنیایەوە) ئێوە قبوڵی مەکەن. ئەنجامەکەی ڕەت بکەنەوەو.. (لە هەموو دونیاشژا هەر ئاایە کاتێک حیزبی دەسەڵاتدار ساختەکاری دەکات، ئۆپۆزسیۆن ئەنجامەکەی قبوڵ ناکات)
بڕێژێنە سەر شەقام....
ئەوسا من دەڵیم ئێوە دەیگۆڕن!!!

(٤)
پارتی و کۆمۆسیۆن گەیشتنە ڕێککەوتن دەربارەی دەنگدانی مردوەکان!!

هەر وەک پێشوو تر قسەمان لەسەر داواکەی پارتی کردبوو، دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوە چوونی دەنگدانی مردووەکان....ئەمڕۆ کۆمۆسیۆن پارتی لەسەر ئەوە ڕیککەوتنکە ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی ٩ دوای تاریک بوون،، تیمی هاوبەشی پارتی و کۆمسیۆن..بەرەو گۆڕستانەکان دەجن و بە میکڕۆفۆن بانگی مردوەکان دەکەن"
دەنگ دەدەن بە پارتی و ڕیبازی بارزانی...بێ ئەوەی کەسێک بیتە دەنگ...خۆیان
کارتەکان پڕ دەکەنەوەو.. ڕەنگە سەردانی چەند گۆڕستانێک بکەن و پاشێن دەڵێن..هەموویان ڕازین دەنگ بە پارتی بدەن....
لێدە پارتی.. نزیکەی ١٠ کورسی مردوەکانت مسۆگەرە..کەسیش مقەی لێوە نایە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە