کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەموو درۆ دەکەین، ئێمەش بەشێکین لەو سیناریۆیە!

Friday, 10/10/2014, 12:00


جاش و جاسوس و میدیاکانی پارتیی، لەگەڵ تورکیا چاوەڕوانی کەوتنی کوبانیین!
پشتیوانی تورکیا بۆ داعش، نەک هەر ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، و دەیان بەڵگە لەبەردەستن، کەچی دەوڵەتانی بەناو هاوپەیمان وهیشتا چاوەڕێی لوتفی تورکیان لە مەر بەشداری کردن لەو هاوپەیمانێتییە.
بەبەرچاوی هەموو دونیاوە، تانک و تۆپی داعش دروستکروای تورکیا هێرش دەکەنەسەر کوبانی و، خەڵکی کوبانی شەڕی دەستەو یەخەو کۆڵانە کۆڵان دەکەن..هیچ سنورێک نەماوەتەوە بۆ خۆراگری و بەرخۆدانی شەروانانی کوبانی.
ئەمەریکا بیەوێت لە چاو تروکانێکدا،، بەر بە پێشرەوی داعش دەگرێت.
فەرەنساش درۆی کرد،،هەموویان چاوەڕوانی کەوتنی کوبانێن
هەموویان دوای کارەسات و مەرگەساتیكی تری فرمێسکی تیمساحی هەڵدەرێژن.
خەڵکی کوبانی و کوردانی لە باکوری کوردستان نەبێت بە پلەی یەکەم..کوردانی تاراوگە!
ئەوانی تر هەموو درۆ دەکەن درۆ.
هەر بۆ نموونە لەو هەموو خۆپێشاندانی چەند ڕۆژەی باشور
کوا یەک هەڵوێستی جیدی بینراوە جگە لە بەیاننامە دەرکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە بۆ فەیس بووک.
بەداخەوە هیشتا ئاستی خۆپێشاندان و نارەزایەتیەکان هیندە لاوازن، دێن داوای هەڵوێست لەهەر سی سەرۆکایەتیەکەی هەریم دەکەن هەڵویست بنوێنن.
هەر ئەم ٣ سەرۆکایەتی ڕەوایی دا بە داخستی سنور بە سەر رٶژئاوادا، هەر ئەم ٣ سەرۆکایەتیە بەناوی پارتیەوە خەندەقی هەڵکەند.
هەر ئەم ٣ سەرۆکایەتیەیە، بۆتە داردەستی تورکیاو نەک هەر پاکانەی بۆ رژێمەکەی ئەتاتورک دەکات، بەڵکو پشتیوانی سەر سەختانەی لێدەکات.
گەر راسست دەکەین
وەرن با بایکۆتی، کەل و پەلی تورکی بکەین
وەرن با نەک هەر سەربازگەکانی بادینانی تورکیا
با کۆمپانیاکانین لە کوردستان وە دەرنێن.
وەرن با میدیاکانی پارتی بێ دەنگ بکەین
بەتایبەت کەناڵەکی رووداو، کە هەر ئیستا زۆر کەس ناویان لێناوە کەناڵی
ئەگەر بێن زۆر شت هەیە بیکەین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە