کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


كاك نه‌وشیروان یاری تۆم و جێری له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی ده‌كات..

Saturday, 12/12/2009, 12:00


بۆ جاری دوهه‌مه‌ كاك نه‌وشیراون بیره‌وریه‌كانی یان كۆمه‌ڵێ ڕاستی ده‌رباره‌ی سه‌رانی یه‌كێیه‌تی ده‌دركێنێت، سه‌ره‌تا له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، پاشان بیره‌وه‌یه‌كان وه‌ستان. جارێكی تر دوای كۆمه‌ڵێ تۆمه‌ت له‌ پلینیۆم جارێكی تر بیره‌وه‌ریه‌كان بڵاو كرانه‌وه‌ و جارێكی وه‌ستانه‌وه‌..

ده‌ڵێن هێشتا زووه‌ سینگ کوتان له‌ گۆڕان، ده‌ڵێن ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ نه‌وشیراوان سوکایه‌تی كردنه‌‌ به‌ ئیراده‌ی خه‌ڵک، چونکه‌ خه‌ڵک هه‌ڵی بژاردوه‌، داوا ده‌که‌ن کۆسره‌ت بگه‌رێته‌وه‌ ناو به‌ره‌ی خه‌ڵک...
ئایا به‌ڕاست هێشتا زوو نیه‌ به‌ گۆڕان بڵێین به‌ره‌ی خه‌ڵک؟
گوایه تاکه‌ ده‌ستکه‌وتێکی‌ پیلیۆنۆمه‌که‌ی یه‌کێیه‌تی نه‌مانی کوتله‌و کوتله‌ بازی بوو، که‌ چی ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دوای چه‌ند ڕۆژێک داده‌ هێرۆ ده‌رگا شڕه‌که‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی کرده‌وه‌، زه‌ڕبه‌ قازیه‌کیان سراونده‌ کۆتله‌که‌ی کۆسره‌ت. کۆسره‌تیش نه‌یتوانی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه‌ بشارێته‌وه‌ له‌جیاتی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێکی جدی به‌ڕه‌خنه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی پشت ڕاست کردوه‌، که‌ هێرۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به‌قه‌ده‌ر هه‌مویان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌، من ده‌مێکه‌ هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زان به‌وتارێک ڕاشکاوانه‌ ووتم یه‌کێیه‌تی پیاوی تێدا نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ ژنانی زوڵم لێکراوی ناو یه‌کێیه‌تی...
‌لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌ پلیۆنیۆم زۆری ووتو که‌می ده‌رخست، به‌ڵام هه‌ندێک ڕاستی ده‌رباره‌ی به‌شدارای ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌خۆی سه‌رانی کورد له‌مه‌ڕ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دركاند ، جارێ ماویشیه‌تی داخۆ تۆمه‌تی ئه‌نفال ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی کێ ؟ کاک کۆسره‌ت خۆتبگره‌، له‌چاو تروکانێکا تاڵه‌بانی نه‌ک سه‌دو هه‌شتا پله‌ به‌ڵکو هه‌زارو هه‌شتا پله‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ خۆشت ده‌زانی که‌ تاوانی ئه‌نفال گه‌لێ گه‌وره‌ تره‌ له‌ تاوانی کۆمه‌ڵکوژی هه‌ڵه‌بجه‌..
پێش هه‌ڵبژاردنی 25ی 7 کۆسره‌ت ڕه‌سول له‌نیوان به‌رداشی تاڵه‌بانی و گۆڕاندا، تاڵه‌بانی هه‌ڵبژارد، به‌ڕای هه‌موو چاودێرانی سیاسی ده‌بوایه‌ پاڵیدا به‌ گۆڕان، ئه‌وسا هاوکێشه‌کان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕان ، یه‌کێیه‌تی هێنده‌ ‌بێ هێز ده‌بوو له‌چاو تروکانێکدا ڕێكه‌وتنه‌ ستراتیجیه‌که‌ی نێوان تاڵه‌بانی و مه‌سعود تێک و پێک ده‌درا..
ئه‌وسا ده‌بوایه‌ پارتی ڕێکه‌وتنێکی هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رانی گۆڕان مۆر بکردایه‌..
کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پێش هه‌ڵبژاردنی 25 ی ته‌مموز ئه‌و بورکانه‌ پێویسته‌ بوو بۆ گۆڕان، که‌ نه‌ته‌قیه‌وه‌، ئایا سڕی ئه‌وه‌ له‌کوێدایه‌..
ڕای جیاواز له‌وباره‌یه‌وه‌ زۆرن، هه‌ندێک هه‌ر کورتو کرمانجی ده‌ڵێن گوایه‌ له‌به‌ر پاره‌و سه‌روه‌تومان بوه‌!!
هه‌ندێک دورتر بۆی ده‌ڕۆن و ئۆباڵه‌که‌ی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی نه‌وشیروان که‌وه‌ک پێویست گرنگی پێ نه‌داوه‌و نه‌وشیروان وه‌ک که‌سێکی وشک و بێ منه‌ت هه‌ڵسو که‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی خۆیدا ده‌کات، خودی وه‌ڵامی ڕاستی ئه‌و پرسیاره‌ لای خودی كاك كۆسره‌ت خۆیه‌تی..
تاڵه‌بانی لێدوانی داو نه‌وشێروان وه‌ڵامی دایه‌وه‌، لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی گۆمێکی ترسناک و لیخنی سه‌رانی کوردی شڵه‌قاند، که‌سه‌ره‌تا به‌ وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیروان ده‌ستی پێ کردو جارێکی تر کاک نه‌وشیروان خۆی بێ تاوان و فریشته‌ ئاسا نیشاندا له‌مه‌ڕ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوو به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هاتووه‌..
له‌وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیراون کۆسرته‌تیشی هێنایه‌ ناو بازنه‌که‌ و هیوای چه‌ندین ساڵه‌ی تاڵه‌بانی هاته‌ دی به‌وه‌ی که كاك ‌ کوسره‌توو كاك نه‌وشیروان بکه‌ونه‌ شه‌ڕی راگه‌یاندن..
تاڵه‌بانی وه‌ک مه‌لای مه‌زبوره‌ بوو کێ بدۆرێت ئه‌و هه‌ر براوه‌یه‌ یاخود ڕاستر بڵێین، ئه‌و هه‌ردۆڕاوه‌ هه‌م وه‌ک یه‌کێیه‌تی و هه‌م وه‌ک تاڵه‌بانی له‌ كۆتایی ته‌مه‌ن و سه‌د نه‌خۆشی تازه‌ کار له‌کار ترازاوه‌..
بۆئه‌ وه‌‌ی زۆر له‌ناوه‌رۆکی باسه‌که‌ دور نه‌که‌وینه‌وه‌ ، به‌ كورتی ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی وه‌ک که‌سی یه‌که‌می یه‌کێه‌تی ئه‌وا بێ شک گه‌وره‌ترین ئۆباڵی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ..پاشانیش کاک نه‌وشیروان ئا ئه‌وکاته‌ی به‌ ڕه‌سمی خاوه‌ن بڕیار بوو له‌ناو یه‌کێیه‌تی..دواتر کۆسره‌توو ئه‌وانی تر دێن..
له‌هه‌موو حاڵه‌تاکنیشدا ئه‌م تۆمه‌ت گوستنه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌کتر خزمه‌ت به‌هیچیان ناکات به‌ڵکو ماهیه‌تی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌خه‌ن..
ئه‌و ڕوداو ڕاستیانه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن شتێکی نامۆو تازه‌ نیه‌ بۆ ئێمه‌، هه‌موومان دورو نزیک شه‌ره‌کانی ناوخۆمان له‌بیره‌و، ده‌بێت ئه‌و دانپێدانانه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای گه‌ل بێت...که‌جارێ بوونی نیه‌..
به‌ هیوای ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ سه‌رانی كورد له‌به‌رده‌م دادگای گه‌ل زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات ڕاستیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا ده‌كه‌ن..
چاره‌نوسی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی جیهان هه‌ر ئاوا بووه‌..

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە