کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سیاسه‌تی باشوری كوردستان پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن

Tuesday, 24/03/2015, 12:00


پارتی به‌ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كه‌می حیزبه‌كان بوو، به‌ڵام ده‌كرا حیزبه‌كانی تر خۆیان هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن و پارتی ته‌ریك بكه‌ن. گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد بۆچی هاوپه‌یمانی و حكومەتی به‌ناو بنكه‌ فروانتان پیاده‌كرد، كه‌ئه‌مه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر له‌ هاتنی داعش و كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال و نه‌بوونی مووچه‌، ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌ی كه‌ پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا دروستیان ده‌كات سیاسه‌تی چه‌وتی پارتیه‌..ئێوه‌ش نه‌ك هه‌ر بێ ده‌نگن به‌ڵكو شه‌ریه‌كه‌ به‌شی پارتین و ئۆباڵی گوناهه‌كانی خه‌لك و خاكی نیشتیمانی ئه‌تك كرواتان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ..

كه‌واته‌ پارتی به‌ته‌نیا تاوانبار نیه‌.. ئێوه‌ هه‌مووتان..
خه‌ڵكیش چی تر ناتوانێ به‌رگه‌ی بێ مووچه‌یی و سوكایه‌تی كردن بگرێت!
ئه‌مجاره‌ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قام گۆران و دۆڕاوه‌كانیش ناتوانن خه‌ڵك سارد بكه‌نه‌وه‌ و سه‌رو سه‌ودا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن..بۆ ئه‌وانه‌شی كه‌ بوونی مه‌ترسی داعش ده‌كه‌نه‌ به‌هانه‌..پاساوێكی لاوازه‌ و ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ درێژتر ده‌كاته‌وه‌..ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ گیانفیدایی ده‌كات پێشمه‌رگه‌ كرێچییه‌كانی ئه‌م نیشتیمانه‌ن ‌ كه‌ كه‌سوكار و منداڵ و هاوسه‌ره‌كانیان له‌چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی ٣ مانگیدا دۆش داماون.

خه‌ڵك له‌ چاوه‌ڕوانی مووچه‌ و چاره‌نوسی نادیاری هه‌رێمن كه‌چی حیزبه‌كان بێ جیاوازی سه‌ر‌قاڵی سه‌ر و سه‌ودای درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانین، كه‌ هیچ پاساوێكی یاسایی نیه‌،ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایشی به‌ ملهور خۆیی و حیزبه‌كه‌یی و بێ هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی تر برده‌ سه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو تاكێكی كورد ئه‌م ڕاسته‌ی باش ده‌زانن، كه‌ بارزانی بۆ تاكه‌ ساتێكیش وه‌ك سه‌رۆكك ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، به‌:كو سه‌رۆكی پارتی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ی كردوه‌.

ئێستا قسه‌و باسی ئه‌وه‌ گه‌رمه‌ كه‌ بارزانی ڕكابه‌ری نیه‌، هیچ حیزبكی دیاریكراو كاندیدی نیه‌؟ ده‌كرێت مه‌ردوم بپرسێ ڕكابه‌ر له‌ چی؟
له‌ تیرۆر كردنی سه‌رده‌شت عوسمان، له‌ تاڵانی كوردستان و پاوانكردنی بادینان و ساخته‌كردنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرسی نه‌وت و دژایه‌تی كردنی شۆڕشی ڕۆژواوا به‌ده‌یان شێوه‌ی جۆراو جۆراو جۆرو، پیاده‌كردنی سیاسه‌تی توركیا..و ده‌یان مه‌رگه‌ساتی تر كه‌به‌ر تاك و كۆی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی داهاتوون..
گه‌ر ڕاستیتان ده‌وێ ڕكابه‌ری نیه‌ له‌لایه‌نی نێگه‌تیف و كاره‌ستابار بۆ گه‌ل و نیشتیمان نه‌ك بۆ سەرۆكایه‌تی و خزمه‌تی خه‌ڵك.
گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ٣١ی ئابیشیان بیر چوبێته‌وه،،خۆی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی شه‌نگال و بێ سه‌روشوێن بوونی زیاتر له‌ ٤٠٠٠ كوردی دانیشتووی شه‌نگال و ده‌ورو به‌ری ته‌نیا چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕیوه‌..
ئه‌رێ كه‌سێك حیزبێك ناپرسێ..لیژنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌كامه‌ ئه‌نجام گه‌یشت له لۆكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قه‌ نه‌كردنی پارتی و چه‌كداره‌كانی له‌شه‌نگال ڕاكردنێكی مێژوویی كه‌نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت چه‌ن كاتژمێرێك به‌رگری له‌شاره‌كه‌ بكه‌ن.
به‌جێی ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان كێبڕكێ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیەكه‌ی بكه‌ن..ده‌بێت بێین و لێپجینه‌وه‌ له‌و هه‌موو ناهه‌قیانه‌ بكه‌ن كه‌ده‌ر حه‌ق به‌خه‌ڵك كراوه‌ له‌سه‌ر ده‌می حوكمڕانی بارزانیدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە