کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لەهەر باغێک..چەند دڕکێک!! بەشی دووەم

Saturday, 05/04/2014, 12:00






یەکەم:
بارزانی دەڵێ:
هەرێمی کوردستان لە ڕووی سەربازی و داراییەوە زۆر لە بەغدا بەهیز ترە!
دەشڵیت:
کارتی مووچە چۆکمان پێدا نادات!!
ئەگەر بارزانی سەرۆکی نەک هەرێم بەڵکوو سەرۆک خێڵێکی هۆشیارو خاوەن کەرامەت بوایە
لەسەر ئەولێدوانە ناڕاست و ناواقیعیانە و ئەو بەڵێنە بێ کردانەوەیدا.. بێ گومان لێی دەهاتنە دەنگ!!
کەچی لێرە هەموو ئەو کارەساتانە بەبەرچاومانەوە گوزەر دەکەن....ئێمـە جگە لە تەماشاکەرێکی ترسنۆک و بێ هەڵوێست چی تر نین..
دەربارەی بەهیزی ئابووری:
منیش لەگەڵ ڕای جەنابیانم، ئەوە هەرێم و سەری ڕەشن مووچە فەرمابەرانی بەغداو پارێزگاکانی تر دەنێرن..
هێی سەرۆک ئەوە بۆ ناوەڕستی مانی ٤ دەچین. هێشتا مووچەی مانگی ئازار نەدراوە!!
بۆ پرسی بەهێزی سەربازیش:
دەڵـێم... ئەوە سەربازانی سوپای عێراقن ئەڵقەو شتە پیرۆزەکانیان دەفرۆشن لەبەر بێ مووچەیی.. نەک پێشمەرگەکانی ئێمە!!
ئەوە کۆپتەرو فڕۆکەکە جەنگیەکانی هەرێمن بەسەر ناوچە داگیرکراوەکاندا دەسوڕێنەوە ، نەبادا خێزانێکی کورد ناحەقی بەرامبەر بکرێت..
ئەوە تۆپ و تانکەکانی ئێمەن..لە ڕۆژ ئاوای کوردستان دژ بە داعش شەڕ دەکەن و بەرگری دەکەن..
ئەرێ سەرۆک ئاگات لێ بوو.. هەر دوێنی ڕێگاتان نەدا شاندێكی ڕۆژ ئاوای کوردستان کە بۆ کڕینی دەرمان و خواردەمەنی ویستیان بێنە سنوری باشوری کوردستان ڕێگەتان لێ گرتن..رێگا!!
لە کۆتایدا..دەڵیم:
نەشتێک هەیە بەناوی ڕوخسارو نەڕەنگێکیش هەیە بەناوی ڕەش..
دەنا.....؟؟؟
حیزب و کاندیدەکانیان!!
حیزبەکان تێکڕا بوونەتە فریاد ڕەس
کاندیدەکان پەپولە ئاسا مامەڵە ئەکەن لەتەکتا!!
بەرنامەی هەڵبژاردنی هەر لیستێک پڕ یەتی لە جوانی، خۆشەویستی، خۆشگوزەرانی، ئاوادانی، سەربەستی ، سەربەخۆیی..کورتو کرمانجی گەر لەسەدا دەی بەڵینەکانیشیان بەرنە سەر: هەرێم دەبێتە بەهەشتێکی نموونەیی لەسەر زەمین..
دەسەڵات دەڵێ ئەوەی ئەو ٢٣ ساڵەی ڕابووردو نەمان کردووە، لەچاو ترۆکانێکدا هەر دوا بەدوای ٣٠ی نیسان.. ئۆتۆماتیکی هەمووی بەزیادەوە دەکەین..ئێوە بەس دەنگمان پێ بدەن....باقیەکەی بۆ ئێمە جێ بهێڵن!!
ئۆپۆزسیۆن دەڵێی تازە لەشاخ دابەزیوون..مانۆرێ سەربازی سرودی شۆڕشگێری جمەی دێت...
داماوانە ، وەک چوار ساڵی ڕابوردوو،،،شەش مانگی چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەت دەستیان بەسترا بێت.
هەردوولا و دەزگاکانی ڕاگەیاندکانیان و دەزگاکانی سێبەریان و بەناو ئەهلی و ئازادەکانیش:
دەنگدانیان کردۆتە ئەرکێکی نیشتیمانی وئاینی و ئەخلاقی وا پیرۆز ..واوەیلا لەو کەسەی بە ئاشکرا دەڵێت دەنگ نادەم..حەتمەن لیس تڕین دەکرێت..گەر دەسەڵاتیش فریای نەکەوێت..ئەوا بەدڵنیایەوە لەشەقی ئۆپۆزسیۆن ڕزگاری نابێت.

سێهەم:
دەڵێن!!
پارتی..پێکهێنانی حکومەت دەکاتە شیرینی هەڵبژاردن!!
زۆرمان لە شیرینی گرێ بەستی نەوت هەڵکراند...
نۆرەی گرێ بەست و شیرینی هەڵبژاردنە..
هەڵبژاردن لە پێناوی هەڵبژاردندا!!
سوڕانەوە لە بازنەیەکی داخراو
چۆن پێشتر کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوە دابوو
ئێستا گەمەکە کەمێک گەورەتر بووە
ئەوەی جێگای سەرنجە.. ئەم ئەندام دۆستانەیان چۆن متمانەیان پێیان دەمێنێت؟؟
زیاتر لە ٦ مانگە ناتوانن حکومەت پێک بهێنن
ئۆپۆزسیۆن لەو ماوەیەدا نەک هیچ کارتێکی فشاری بەکار نەهێناوە
بەڵکوو بە تەشیەکی زۆر باریک ڕستوویانە
بەتایبەت بەرامبەر پارتی...
ئەمە خۆی لە خۆیدا گەورەترین سووکایەتیە
بەدەنگی دەنگدەرانیان، بەتایبەتی ئەو هێزانەی لافی ئۆپۆزسیۆن بوون لێ دەدەن
هەڵبژاردنی پێشوو تر
برادەرانی گۆڕان بانگەشەی گۆرانیان دەکرد!!
ئەمجارە چی دەگۆڕن؟؟
گەر بردیانەوە..چۆن کورسی و ئەو پلەو پایەکان وەردەگرن
بە کۆبوونەوە، بەهاوئاهەنگی،بەزۆر،
بە جوڵاندنی شەقام؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
گوایە ئەمجارە قسەیەکی تریان دەبێت؟

چوارەم:
دەنگتان پێ نادەم...
ئەو پەنجەیەم دەبڕم بیکەمە مەرەکەبی شینەوە بۆ ئێوە
کاندیدەکان، چەند ڕوو خۆش و هەست ناسک و دڵ گەورەن ئێستاکێ؟؟
لەهەر شوێن و کۆڕو کۆبوونەوەو شین و شایین..
لەدوورەوە سڵاو دەکەن و خەریکە بەدەمدا دەکەون بۆت، هێندە بەڕێزەوە
دەچەمێنەوە بۆت...دەڵێی ئەکتەری زنجیرەیەکی کۆرین!!
چەند زوو زوو وێنەی خۆیان بەنامەو ژمارەی لیستەکەیان دەنێرن بۆت
با..با هەیە چەندین ساڵە لەو فەیس بوکەی حازریە هاوڕێین...
هێشتا لەتە لایکێک و نوکەیەکی کۆمێنتاری نەناردووە
کەچی ئێستا ئامادەیە حەوت لاپەڕەت بۆ پڕ بکاتەوەو
لەوەش زیاتر.. دۆست و هاوڕێیەکت بکا بە گژداو
بێتە ماڵەوەو زەرەری قاوەو یان چایەکیشت لێ بدا..
دەنگتان پێ نادەم...
با تاکە دەنگێکیش بیت..
هیچ نەبێت ویژدانم ئاسودیەو
بەشداری ئەم گاڵتەجاریەی چەند ساڵەتان نابم..
دیقیش بکەن ، دەنگتان پێنادەم
لەوادەی درۆکانی دەسەڵات تێر بووین
لە سازش و بێ هەڵوێستی ئێوەش تێرمان خوارد
ئۆپۆزسیۆن..
شەش مانگە پارتی درۆ دەکات بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشت
ئێوەش پینەی دەکەن..
هیچ جیاوایەک نابینم..لە نێوانتان..
ڕەبی ئەو پەنجەیەم هەڵوەرێ گەر بیکەم بەمەرەکەبی شیندا بۆهەر کامێکتان بێت!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە