پارتیی و یه‌کێتیی و گۆڕان و شەهید کردنەوەی سه‌ردەشت
Sunday, 19/09/2010, 12:00
پارتیی:پارتیی خۆی لە ئاسامان و ڕیسمان بدات، تاوانباریی یەکەم و کۆتایی هەر خۆیەتی، ئیتر ئه‌م ناز و نووزه سیاسیی و خۆفشکردنه‌وه‌یه‌ی ناوێت، دەیان شانۆگەری قێزەون و لاوازی ئاوا دەربکات، کەس بە پولێکی قەڵپ لێی ناکرێت، پارتیی و بنەماڵەی بارزانی و دەروێشەکانیان هاوپەیمانە ستراتیجیمەکەیان چاک دەزانن، کە ئەو سەردەمە بەسەر چوو، خەڵک تیرۆر بکەن و بە ئاسانی بەسەریاندا تێپەڕ بێت، ڕاشکاوانە دەڵێم ئەگەر ئەمجارە شەهید کردنی کەسایەتی سەردەشت بۆ پارتیی بچێتە سەر یەکە بەیەکەی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و کەسانی ئازادیخواز تیرۆر دەکات و دەشیانکاتە تیرۆریست، وەک چۆن لە کەیسی سەردشتدا بینیمان.
پارتیی پێش ١٥ی ئەیلول و تەواو بوونی ٤٨ کاتژمێرە زێڕینەکەی دوو هەلی له‌بەردەستدا بوو.
یەکەم: دەبوایە سەرۆکی بەناو هەرێم مەسعود بارزانی خۆی بەبێ ئەوەی بگەڕیتەوە بۆ لیژنە کارتۆنیەکەی هاتبا ماڵی سەردەشت و داوای لێبوردنی لە دایک و باوکی بکردایە.
دووم: یان هەر بێ دەنگیی لێبکردایەو هێدی هێدی کەیسەکەی سەردەشتیش وەک سۆرانی مامە حەمە کاڵ دەبۆوە و جار جارە نووسێنێک و ساڵی جارێک یادمان دەکردوە، بەڵام کردنی سەردەشت بە ترۆریست کارێک بووه، گەلێک لە شەهیدکردنەکەی گەورە تر بوو، هیوادارم هەموو لایەک هەست بە مەترسی ئەم هەنگاوەی پارتیی بکەن، کە بە نوێژی نیوەڕۆ ڕۆژنامەنووسێک قوتابیەکی زانکۆ دەفڕێنێت و پاشان شەهیدی دەکات لە دواجاریشدا دەیکاتە تیرۆریست. ئوم کاره‌ی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ناتوانم ناو لێبنێم کاری مافیا یان دیکتاتۆریانه، چونکه مافیا و دیکتاتۆره‌کانیش به‌شی خۆیان موڕاڵیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌و موڕاڵه که‌مه‌ش داشۆراوه.
یه‌کێتیی:سەرەتای شەهید بوونی سەردەست، یه‌کێتییش ئۆتۆماتیکی هاتە پاڵ نارەزایی خەڵک و ڕاگەیاندکانی باش خستە گەڕ، ویستی بەوە تۆڵەی شکستەکانی خۆیانیانی لێ بکەنەوە لە هەردوو هەڵبژاردنی ڕابوردوودا، بەڵام دوای ئەوەی پارتیی داوای یارمەتی لە یه‌کێتیی کرد، ئیدی پارتیی بەجارێک سووک و ڕیسوا بوو، جارێکی تر یەکێتیی بایدایەوە بەلای پارتییدا..ئەگەرچی ئەم بادانەوەیه زۆر لەسەری دەکەوێت.
یه‌کێتیی کەتۆتەوە ناو بابەتەکە، سەرەتا بێ دەنگ و پاشان لە ڕیگای قسەکەری حکومەتەکەی بەرهەمەوە پشتیوانی لەم شانۆگەریەی پارتیی دەکات بۆ ئەوەی یه‌کێتیی ئەوەندەی ماوە لەناو نەچێت و ده‌بێت ئیدانەی ئەم لیژنەیەی پارتیی بکات، دەنا کاری دووەمی پارتیی دژ بە یه‌کێتیی هەڵدانەوە لاپەڕە کۆنەکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆ دەبێت. کردنەوەی مەلەفی تەقینەوەکەی زاخۆ‌و ساغکردنەوە بەسەر کۆسرەت ڕەسوڵدا، کاری داهاتووی پارتییه ئەم شانۆگەریەیە، بەڵام با بزانین چەند ئەمەی سەردەشتی بۆ دەچیتە سەر.
گۆڕان:گۆڕان بەم بێدەنگییه‌ی ئێستای کارێکی خۆ کوژی دەکات، کاتێک سەیری سایتەکەی سبەی دەکەیت دەڵێی خۆڵی مردووی کراوە بەسەردا، ئایا بەڕاست لە سەدا بیست و پێنجی خەڵکی کوردستان دەنگیان به گۆڕان و به‌و نه‌وشیروان موسته‌فایه‌ی دانیشتووی گرده‌که دا؟.
پێم خۆش نیە هیچ ڕەخنەیەکی ئەوتۆ لە گۆڕان بگرم کە قازانجەکەی بچێتە ناو گیرفانی یه‌کێتیی و پارتیی، به‌ڵام کاتیی ئه‌وه هاتووه ئیدی له هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانین خۆش نه‌بین و چاوی خۆمان نه‌نووقێنین، گۆڕان به‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتیی سێیه‌م ده‌چێت، به‌و واتایه‌ی ئه‌مانیش ده‌بنه که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر کورده‌وه و له سێ لاوه ده‌که‌ونه لاکی کورد، ده‌بێت زۆر وشیاربین بزانین ئه‌مانیش ده‌بنه گورگ، یان ده‌بنه فریشته‌ی رزگاریی، به‌ڵام وه‌کو ده‌بینم به فریسته نایان بینم.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا و پێش سەفەرەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئه‌وروپا، گوایە نەوشیروان دەیەوێت هەیکەلی گۆڕان لە خوارەوە بۆ سەروەوە دروست بکات و برادەرە کۆنە جەلالیەکان، کە هه‌قه به پێی خۆیان بچنه ناو موزه‌خانه‌ی مێژووه‌وه و سلاک بوون و که‌ڵکی سیاسه‌تیان پیوه نه‌ماوه، که‌چی ئه‌مانه لە سەرکردایەتی یه‌کێتییەوە هاتوون ڕازی نین، نەبادا پلە و پایەکەیان لە دەست بچیت.
ئەگەر ئەو هەواڵە ڕاست بێت، ئەوا تەواوی گۆڕنخوازانی خوارەوە، جەماوەرێکی زۆری یه‌کێتییش دژ بەم کارە تیرۆریستەی پارتیین، بۆیه کاریگه‌ریی ئه‌مانه له‌سه‌ر که‌یسی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له ناو گۆڕاندا به ئاشکراده‌بینرێت. با نەوشیراون خۆی ساغ بکاته‌وه، ئایا له به‌ره‌ی جەماوە رو خەڵکی ناڕازیی یان له‌گه‌ڵ سیاسەتی کۆنە جەلالیەکان. من پاشه‌ڕۆژی نه‌وشیروانیش به‌باشی نابینم، چونکه پارتییه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ش له بۆسه‌دان و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو نووسیانه‌ی که له سه‌ر مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی نووسیویتیی تۆڵه‌ی لێده‌که‌نه‌وه، پارتی و بنه‌ماڵه که‌ڵه‌گایه‌کن و باڵیان هه‌یه و ده‌فڕن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و که‌ڵه‌گایه به‌و گه‌وره‌ییه نه‌پێکرێت و نه‌یخرته خواره‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز له‌و سته‌م و جه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان کردوویانه و ده‌یکه‌ن، تێرنابێت و به‌رده‌وام ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست