کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئه‌و کچه‌ قاره‌مانه‌ی مێژوویه‌کی جوانی بۆ خۆی تۆمارکرد، نه‌ک سه‌رانی کورد

Thursday, 29/10/2009, 12:00


هه‌میشه‌ خه‌یاڵی ئه‌وه‌ ده‌که‌مه‌وه‌ ڕۆژێک له‌ کۆڕوکۆبونه‌ویه‌کدا که‌سه‌رانی کورد تێیدا به‌شدارن، شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ ببنڕێت نه‌ک یه‌کێک هه‌ردوو پێڵاوه‌که‌مینا تێ بگرم بیانکه‌مه‌ په‌ندی زه‌مانه‌.

ئه‌مشه‌و ژیاننامه‌ی گه‌ریلای ژن بێریتان بوو به‌هه‌وێنی ئه‌م چه‌ند دێره‌و چه‌ند بیره‌وه‌ری زیندووم له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکان.
بێریتان دوای ئه‌وه‌ی فیشه‌کی پێنامێنێت چه‌که‌که‌ی ده‌شکێنێت، له‌و کاته‌دا سه‌رانی که‌رد له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ سه‌دان پارچه‌ چه‌ک وه‌ر ده‌گرن بۆ کوشتنی جه‌سته‌ و روحی کورد.
دیمه‌نی شکاندنی چه‌که‌که‌ی بێریتان هاو ئاهه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ست ماچ کردنی جه‌ندرمه‌و پاسداراو به‌عس له‌لایه‌ن سه‌رانی کورد له‌ باشور .
خۆ هه‌ڵدانه‌ خواره‌وه‌ی بێریتان له‌سه‌ر ئه‌وتاشه‌ به‌رده‌ بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی جاشه‌ حه‌لالی و مه‌لایه‌کانی هاوئاهه‌نگه‌
هێنانه‌وه‌ی ده‌بابه‌کانی به‌عس بۆ پیره‌ هه‌ولیرو تۆپخانه‌کانی پاسداران بۆ کۆیه‌..

سێ بیره‌وه‌ری په‌یوه‌ند به‌ شه‌ڕی خیانه‌تی 1992 که‌ بێریتان و ده‌یان گه‌ریلای تێدا شه‌هید بوون ، له‌ملاشه‌وه‌ ده‌یان ڕۆڵه‌ی کوردی باشور ته‌نانه‌ت چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دێرین که‌له‌ده‌یان شه‌ڕی به‌عس به‌شدار بوون له‌وێ بوونه‌ قوربانی سیاسه‌تی گڵاوی داگیرکه‌رانی کوردستان و جاش و نۆکه‌رکانیان..

بیره‌وه‌ری باوکی گه‌ریلایه‌کی شه‌هید
له‌کاتی ئاواره‌بوونی کوردانی باشوری وڵات، کوڕه‌که‌م هه‌موو کاتی خۆی ته‌رخان کردبوو بۆ کۆمه‌ک کۆکردنه‌وه‌و یارمه‌تی ملیۆن ئاواره‌ی کوردستانی باشور، ڕۆژێک به‌دیار شاشه‌ی تی ڤیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه‌ ناخۆشانه‌م ده‌کرد، ورد ورد فرمێسک له‌چاوه‌کانما ده‌هاته‌ خوارێ له‌ پر کوڕه‌که‌م هاته‌ ژوره‌وه‌و فرمێسکه‌کانی منی بینی.. ووتی بابۆ نه‌گریه‌ ئه‌ز ده‌بمه‌ گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی چی تر باوک و دایکانمان فرمێسک نه‌ڕیژن
هێنده‌ی نه‌برد کوڕه‌که‌م گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان چه‌کی گه‌ریلای کرده‌ شان.. که‌چی سه‌د مخابن له‌هه‌مان شه‌ڕی خیانه‌تی 1992 شه‌هید بوو..
بیره‌روه‌ری دوه‌م له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ عاکیفه‌وه‌

هه‌ڤاڵ عاکیف کوردی باشوری بچوک بوو، خه‌ڵکی کوبانی بوو، له‌ساڵی 1992 دوای ئه‌وشه‌ڕه‌ له‌ڕانیه‌ یه‌کترمان ناسی، ئه‌ویش باسی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌کرد، گه‌رچی ئه‌و له‌قۆڵێکی تری شه‌ره‌که‌وه‌ بوو، ئاوا ده‌یگێڕایه‌وه‌
سه‌ره‌تا هێزه‌کانی پارتی هاتن هێرشیان بۆ هێنانین، به‌ڵام پارتیه‌کان هیچ تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی شه‌ڕیان نه‌بوو
هه‌موو هێرشه‌کانمان تێک ده‌شکاند خۆیان له‌به‌رده‌م وره‌ی گه‌ریلا نه‌ده‌گرت.
به‌ڵام دواتر هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی هاتن که‌ئه‌وان شه‌رکه‌ری باشییان له‌گه‌ڵدا بوو، گه‌رموو گوڕتر شه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌کرد، پارسه‌نگی هێزه‌کان پشتیوانی تۆپ و تانکی تورکیا زۆرنابه‌رامبه‌ر بوو بۆیه‌ بڕیاری شه‌ر وه‌ستاندن دراو، ناچار باره‌گاکانمان گۆسته‌وه‌ بۆ زه‌ڵێ له‌سه‌ر سنوری ئیران /عێراق..

هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر که‌مپی زه‌ڵێ
28 فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا له‌ مانگی یه‌کی 1994 له‌هێرشێکی چه‌ند سه‌عاتی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی په‌که‌که‌

چه‌ند گه‌ریاله‌یه‌ک شه‌هیدو بریندار بوو.
سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌نامه‌یکی نهێنی داوا له‌ لقی 11ی پارتی ده‌کات، که‌ زه‌ره‌رو زیانه‌کانی بۆردومانه‌که‌ ی زه‌ڵێ ژماره‌ی شه‌هیدو برینداره‌کان ، بنێرن بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ڕاسته‌ خۆ ڕه‌وانه‌ی تورکیای بکه‌ن..
نامه‌که‌ له‌ شه‌ری ناوخۆدا له‌کاتی گرتنی لقی 11 ی پارتی ده‌ست که‌وت، که‌ڕاسته‌وخۆ نێچیر بارزانی ناردبووی...

تا داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌ست له‌ دژایه‌تی کردنی خواستی ڕوای گه‌لی کورد هه‌ڵنه‌گرن
ده‌یان و سه‌دان گه‌ریلا په‌نا بۆ چه‌ک و چیا ده‌به‌ن..
تایه‌کیتی و پارتی حاکم بن ده‌یان کاره‌ساتی جه‌رگ بڕی وه‌ک بێریتان له‌دایک ده‌بن..

مسته‌فا حه‌سه‌ن
دانیمارک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە