لەیادی ٢٩ساڵەی شەهید بوونی موحەمەدی برام دا، پەیامێک بۆ خێڵێ بارزانی!!
Sunday, 22/07/2012, 12:00
دوێنی یادی چوار ساڵەی ، یەکەم شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بوو، کە جاشەکانی مەسعود بارزانی تیرۆریایان کرد!
ئەمڕۆ یادی ٢٩ ساڵەی شەهید موحەمەدی برامە جاشەکانی بەعس و پێشمەرگەکانی ئەمڕۆی بارزانی شەهیدیان کرد.
شەهید موحەمەدی برام تەمەنی حەڤدە ساڵ دەیویست ببێە پێشمەرگەو لەهەشتاکانی سەدەی ڕابوردودا کونە مشکی کردبۆ قەیسەری لەجاشەکانی بەعس و پێشمەرگەکانی ئەمڕۆی تۆ، دەزانی ئەوسا خۆتۆ خێڵەکەت لەکەرەج خەریکی چی بوون؟
ئەوە مامە ڕیشەکان و حەمە ڕەشەکانی ئێمە بوون، شەڕی دەستەو یەخەیان لەگەڵ بەعس دەکرد
تۆش لەو دیو سنورەوە پەیامەکانت بۆ تەحسین شاوەیسەکان و حەمە خانەکان و قالە فەرەجەکان وعەباس بایزەکان دەنارد، تا باوک و برای پێشمەرگەی ئێمە شەهید بکات، ئەوان مووچەیان لەبەعس و دەستخۆشیان لەتۆوە وەر دەگرت.
وەک چۆن قوربانیەکان یەکن، بکوژەکانیشیان هەر هەمان بکوژن. ئاخر خێڵی بارزانی لەشەستەکانی سەدەی ڕابوورەدووە کورد دەکوژن و بەناوی شۆڕش و کوردایەتیەوە کوڕی خەڵک بە کوشت دەدەن.
سۆرانی مامە حەمە لەسەر نوسینی ئەم چەند دێڕە شەهید کرا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5aa32d62 ئەم نوسینە گەر بۆ سەرۆکی بزوتنەوەی تاڵیبان و چەتەکانی سۆماڵیش نوسرابا، دڵنیام کە نوسەرەکە ی سزاکەی مەرگ نەدەبوو؟؟
کەواتە سەرۆکی خێڵێ هەرێم چەتەکانی سوماڵیاو ڕیش ژەنگاویەکانی ئەشکەوتەکانی ئەفغانسانیشی تێپەڕاند!
ئەم ئێوارەیە بەدەم بینینی هەواڵ و گۆرانکاریەکانی خۆرئاوای کوردستانەوە، خەریکی نوسینی ئەم چەند دێڕە بووم.. کە هاوڕێ و هاوکارم کاک ڕزگار ساڵح داهێنانێکی تری لە نوسین داهێنا ئەویش یاساغ بونی شەیتانی بوون بوو پێتانەوە فەرموون لەگەڵ لینکی بابەتەکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ad224f85 من لەو نوسینەمدا نایەمە سەرباسی کچ و ژنەکانی خێڵی سەرۆک، بەڵکو داوای مافێکی ڕەواو حەقێکی بێ ئەملاو ئەولای خۆم دەکەم و پێت ڕادەگەیەنم کەتۆ نەک هەر سەرۆک نیت بەڵکو من وەک هاوڵاتیەک وەک تاوانبارێک لێت دەڕوانم، دەزانی بۆ ؟ بە پێی هەموو یاساو ڕێسا جیهانی مرۆڤی و ئاینە جیاوەزاکانی دونیا، هەر کەسێک تاوانبارێک داڵدە بدات نەیەڵێت دەستی یاساو دادگا بیگاتێ ئەو کەسە توشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت، تۆش چەندین ساڵە دەیان تاوانبارت لە جاشوو ئەنفالچیەکان داڵدەداوە، دەزانم کەلە هەرێمەکەی من ، تۆی سەرۆک و برازای سەرۆک حکومەت و کوڕی سەرۆک ئاسایش ، یاسا بوونی نیە، بەڵام بەو یاساو ڕێسایانەی هەرێم کەتۆو دارو دەستەکەت هەموو ڕۆژێک سوکایەتیان پێ دەکەن ، ڕۆژێک دەبێت هەر بەهەمان یاسا دادگاییت بکەین.
جەنابی نا سەرۆک ببینە ئێمە کێ بووین؟
کاتی ئاشەبەتاڵە ئابڕوبەرەکەی بنەماڵەی بارزانی تەمەنم تەنیا ١٣ ساڵ بوو، بەو تەمەنە کەمەشمەوە بیرم لەوە دەکردەوە خۆم بکوژم لەداخی شکستی شۆڕش، لەهەر کوێ وینەی شای ئیرانم دەدی لە ئۆردوگای سەرئابی گەرم بەدزیەوە تف بارانم دەکرد..ئاخر بڵێم چی هەموومان ئەوسا دەمان ووت شۆڕش!!
مامۆستا ئەمینی برام ئەو ئێوارەیەی کەهەواڵی ئاشەبەتاڵی بیستبوو، بەگریانەوە هاتە ماڵەوە، ئێمە وامانزانی خزمێکمان یان کەسێکی نزیکمان لە کوردستان مردوە، یاخود کاكم شەڕی کردووە، کەچی لەپڕ دایە پڕمەی گریان وووتی شۆڕش ڕوخا!!
هەموومان دەستمان بەگریان کرد، باوکم و دایکم شەهید محەمەدی برام کە ئەوسا لە ئۆردوگای سەرئابی گەرم لە ئێران بووین. هاوسێکانمان بەکۆمەڵ هاتن بۆ لامان و پرسیان چی بووە؟
ووتمان خزمێکی پێشمەرگەمان شەهید بووە، بۆ ئەوەی کەس جارێ هەواڵی ئاشبەتاڵ نەزانێت.
چەند ڕۆژێک پێش ئاشەبەتاڵ هەواڵی شەهید بوونی، عەبدڵای مام حەمەدەمینمان بیست، هەمومان چوین بۆ ماڵیان، پیرە دایکی کڵۆڵ کە بەبێ بێوەژن کۆشی و هەژاری و گاوانی لەسەنگەسەر ئەم کوڕەی بەخێو کردبوو، لەخەمی لەدەستدانی کوڕەکەی وەها تاسا بوو، بەبێ ئەوەی فرمێسکێک لەچاوەکانیا بێتە خوارەوە ڕووی لە ئێمە کردوو ووتی..کوڕەکەم بەقوربانی کوردستان بێت، ئێوە هەموتان کوڕی منن..
خەڵکی کوردستان ئاوا ڕۆڵەکانیان پێشکەش بەبنەماڵەی بارزانی دەکرد بەناوی شۆڕش و پێشمەرگایەتیەوە..لەولاشەو لەکاتی ئاشبەتاڵدا دوای کوشتنی دیلەکانی زیندانی ڕایەت و بردنی هەموو سەروەتو سامانی شۆڕش کە ١٥ ملیۆن دۆلاری، ئەوسا بوو بردیان و چونە ئێران..
کاری بارزانی باوک تمام شد!!
شێرکۆ بێ کەس بۆ ئەم ڕۆژانە دەڵێت:
ڕایان کردوو ماڵیان چۆڵکرد
ئابڕو سەرپۆشی کێوان بوو
دایان بەسەر تەرمەکداو بردیان بۆ شا!
ئەوسا هەرچی هەبوو بردتان بۆشا!!
دواتر شای ئێران نەماو بوونە پاسدار موقەتەو ئەنفالی لادێ کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانتان کرد
دواتر ٣١تان تۆمار کرد
ئێستا دەستان گرتوو بسەر هەموو سەروەتو سامان و ئاسایشی خەڵکی کوردستانی باشور داو
لەدوا هەوڵی جاشایەتی و خیانەتکردنتا لەکاتێکیدا ڕۆژ ئاوای کوردستان خەریکە ڕۆژ بەڕۆژ شارو شارۆچکەکانی لەدوای ٦٠ ساڵ لە داگیرکەری بەعسی سوری ئازاد دەکرێن، دەتانەوێ بەفیتی سەرسەخترین دوژمنی کوردان، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دەست تیوەردان بکەن و هێز ڕەوانەی سوریا بکەن..بەڵام هەیهات بتوانن ئەمکارە بکەن، لەوێ هێزێک هەیە بەناوی گەل، من چەندین ساڵە لەسەرکردەیەکی بەرزی پەکەکەم بیستووە کەدەیووت تا بنەمەڵای بارزانی مابن، کورد خێرو خۆشی لەخۆی نابینێت.کەواتە هەموومان پێش ئەوەی ڕۆژێک لەڕۆژان شەیتانی بین و تیرۆرمان بکەن،
با کار بۆ نەمانی ئەم دەسەڵاتە ڕەشەی سەری ڕەش بکەین.
بۆ بینینی بەشەکانی تری ژیاننامەی شەهید موحەمەدی برام کلیکی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە:
بەشی یەکەم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e3ad60da بەشی دووەم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9812bca2 بەشی سێهەم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b49626cb
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست