بیستون سابوراوایش دەبێتە پاریزەری ئەنفالچیەکان..
Monday, 02/07/2012, 12:00
لەوەڵامی بێستونەکانی ئەنفالدا: هەرکەسێک ئەگەر بەتەنیا وشەیەکیش بەشداری ئەنفالی کردبێت، دەبێت دادگایی بکرێت!
بەرگری کردن لەجاش و ئەنفالچیەکان بۆ ئێمەی کەسوکاری قوربانیانی ئەم جاشو جحوشە هێڵی سوورە، ئەوەی ئەم هێڵە سوورە ببەزێنێت دەکەوێتە بەر بەر نەفرەتی ئێمە، هەیهات ڕۆژی توڕەبوونی ئێمە و ڕیسوایی ئێوە وەک سێبەرتان نزیکە لێتان..
پرسی دادگایی جاش و ئەنفالچیەکان زۆری لەسەر وترواوە ونوسراوەو کەمیشی بۆ نە کراوە، بەڵام هەر جارە ناجارێک بەرپرسێکی گەندەڵستانی لای خۆمان، بەبێ گەڕانەوە بۆ بریندار نەکردنی هەستی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان، نابەرپرسانە بەکەیفی خۆیان، لێدوان یاخود بابەتێک دەنوسن، لەوماوەیەی پێشوودا عیماد ئەحمەدی جێگرە گۆی ڕایەڵەکەی نێچیر بارزانی، ئەو نێچیرەی بەخەڵکی کوردستان دەڵیت، گەندەڵی کلتورە، منیش دەڵیم جاشایەتی و خیانەتیش لە نیشتیمان بۆتە کلتوری ئێوە. لە لێدوانیکدا دەلێت، گوایە ئەم جاشانە بەر لێبوردنەکەی ساڵی ١٩٩١ کەوتون بۆ عیماد ئەحمەد کاتی خۆی بە بابەتێک وەڵامێکی کورتم دایەوە، کە بەشێکی کاکە بیستونیش دەگرێتەوە،بۆ بینینی وەڵامێک بۆ عیماد ئەحمەدەکان سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3c530702 دۆسیەی ئەنفال بەو گەورەیەی کەئەم دەسەڵاتە، نەک هەر کارێکی وای بۆ نەکردوە کە شایەنی باس و دەستخۆشی بێت، بەڵکو وەک بازرگانی و سواڵی سیاسی بەکاریان هێناوە، ساڵی دوجارێکیش رۆژانی ٢١ی ئازارو ١٤ی نیسان وەک دوو دوکانی سیاسی دەیکەنەوەو بە کۆمەڵێک وادەی درۆینە خەڵکەکەی بەڕێ دەکەن، هەرچەندە ئەم دوکان و بازاڕەیان تاسەر بۆناچیتە سەر، ڕۆژێک دێت جامی توڕەیی پڕبێتو ، چارەنوسی دەسەلاتداری کوردستان بە عیمادەکان و بێستونەکانی پارێزەرانیەوە هەمان چارەنوسی سەدام و موبارەک و بن عەلیان هە بێت...
بێستون سابوراوەیی باس لەدەوری پێشمەرگایەتی خۆی دەکات، وەک تازە لەشاخ دابەزیبێت وایە، ئەم ٢١ ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی کوردی نابینێت کەچ دۆزەخێکیان بۆ کۆمەڵانی خەلکی کوردستان داخستووە..
ئاغای سابوراوەیی و هاوسەنگەرەکانی هەر ساعاتێک پێشمەرگایەتیان ١٠٠٠ دۆلار لەسەر خەڵکی کوردستان کەوتوەو هێشتا ئامادە نین دەست لەیەخەمان بەردەن، تازە بەتازە دێ دەبێتە پارێزەری ئەنفالچیەکان و فرمێسک بۆ کەسوکارو کوڕو نەوەکانیان هەڵدەڕێژێت و دەڵێ:
لهمێژووی ژیانی ههر یهكێك لهو تاوانباره كوردانهی ئهنفالو كوشتو كوشتارو سوتاندنی كوردستانیان ئهنجام داوه دهیان كورو كچو نهوهو براو خوشكو خزمو كهسوكاری نزیك وجودیان نییه؟ ئهی ئهوان تاوانیان چییه كه بههۆی لهسێدارهكانی باوك و براو كهسه نزیكهكانیانه تووشی ههڵوێستی دژه كوردستانی ببنهوه.
سابوراوەیی هێندە بە پەرۆشە بۆ کەسوکاری ئەنفالچیەکان وەک ئەوەی ئەو هەر هەموویان لەقەڤەزی تاوانباری بن و چاوڕێی پەتی سێدارە بکەن..دیارە کاک بێستوون ئەو پەندیەی نە بیستووە کە دەڵێت هەرگیز جاش جاش دادگایی ناکات و ئەگەر ئەو جاش و ئەنفالچیانەی کەکاک بێستون بۆتە پارێزەریان جاشی نێو خۆیی بوون، بەڵام سەرانی حیزبەکەی بێستون و هاوپەیمانەکەیان جاشی ئیقلیمی بوون.
هەرچەند زۆ سەرزارەکی دەڵیت دەبێ کەسوکارەکانی ئەنفالیش ڕازی بکرین. واتە هەستو نستو موعاناتی لەدەست دانی باوک و براو ڕۆڵەکانمان، بکەینە قوربانی ئەم ئەزمونەی کاک بێستون کە ئەنفالچیەکانی ئاغای زۆرترین سود مەند بوون..
بێستونی سابوراوایی باس لەسەردەمی ڕاپەڕین دەکات و دەڵێ، گوایە ئەو سەرکردەیەکی ڕاپەرێن بەشداری کردوە، دەوری جاشەکان وا دەنەخشینیت، کەگەر پاڵپشی جاشەکان نەبوایە، کە ڕاپەڕین سەری نەدەگرت،
منیش لەوەڵامی ئەم ماستاوە خەستەیدا دەڵیم:
منیش یەکێک بووم لەڕابەرانی ڕاەپەرێن، نەک بەشداری بەڵکو ڕابەیاتیو سەرکردایەتیم کردوە، جیاوازی من و ئێوە ئەوە بوو..
ئێوە لەودیو سنورەوە ئاگات لە واقیعی کوردستان نەمابوو، نامەتان دەنارد بۆ سەرۆک جاشەکان و داوای پاڵپیشتیان لێ دەکردن، من کاتێک نامەی ئێوەم دیت کە بۆ تاوانبارێکی ناوچەی پشدەر ناردبوو، بیراستی توشی شۆک بووم...
ئیم لەناو خەڵکی کوردستان بووین و داوامان لەخەڵک دەکرد لەکاتوو شوێنی خۆیدا پەلاماری بنکەرو بارەگای بەعسیەکان بدەن
خاڵێکی تر کە کاک سابوراوەیی بیری نەبووە ئەوەیە:
١/ لەخوارووی عیراق ڕاپەرێن پێش کوردستان دەستی پێ کرد، لەوێ جاش نەبوو، ئەوە سەربازو خەڵک بوون پەلاماری بەعسیەکانیان داو لەچەند ڕۆژێکدا دۆزەخێکی ڕاستەقینەیان بۆبەعسیەکان داخست، من خۆم وەک شاهید حاڵێک دوای ڕاپەڕین سەردانی شاری ناسریەم کرد، لەگەڵ زۆرێک لەو خەڵکانە کە بەشداری ڕاپەڕینیان کردووە قسەم کرد دەیان چیرۆکیان دەگێڕایەوە کەچۆن لە چاوترۆکانێکدا تەواوی مونەزەمەو بنکە ئیستخبارات و پارێزگایان گرتووە..تەنانەت لەناوەڕاستی شار پارێزگایان دادگایی کردبوو..بەبەر چاوی خەڵکەوە...
٢/ لەکوردستان جاشەکان بەشداریشیان نەکردایە، ڕاپەڕین هەر سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا، چونکە خودی ئەم جاشانە بەکریگیراوی ئاغا بەعسیەکانیان بوون..کاتێک ئاغاکانیان نەمان چۆن بەکرێ گیراوەکان دەتوانن بەرگری بکەن..تاقە جیاوازیەک کەتۆ هەستت پێ نەکردوە، لەکاتی بەشدار نەکردنی جاشەکان، ڕەنگە قوربانی زیاترمان دابا، چەند ڕۆژێکیش پاککردنەوەی کوردستان دواکەتبایە..
خۆ دەیان سەرۆک جاشێس هەبوو کە نەک هەر بەشداری ڕاپەڕینی نەکرد، بەڵکو شەڕیان دژ بەخەلک کرد نمونەی قاسم ئاغای کۆیە...دەیانی تر، بەڵام بینیمان چۆن بەرگەی چەند سەعاتێکی خەڵکی توڕەو ڕاپەڕیویان نەگرت..
سەد خۆزگە ئەوندە جاشەس بەشداریان نەکردایە..میللەتێک بەرگەی کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفالی بگرێت، بەرگەی چەند قوربانیەکی ترمان دەگرت..
بەڵام بۆ هەتاهەتایە کوردستان پاک دەکرایەوە لەجاش و خۆفرۆشەکان، هیچ دوور نەبوو کارەساتی شەڕی ناوخۆش ڕووی نەدابا، یاخود ژمارە قوربانیەکان زۆر لەوە کەمتر بوایە، چونکە بەپێی ڕاپۆرتێکی بەعس کەلەسای ٢٠٠٣ لەدوای ڕوخانی بەعس دەست خەڵک کەوت، زوربەی ئەو کۆنە موستەشارو جاشە ئەنفالچیانە هەر دوای ساڵێک لە لێبوردنە ئابڕو بەرەکەی بەرەی کوردستانی، پەیوەندیان کردۆتەوە بەبەعس و ئاگر خۆشکەری ئەم شەڕە نەگریسە بوون، کەژمارەی قوربانیەکان زیاتر لە دەهەزار کەسەو ئیستاش چارەنوسی بەشێکیان دیار نیە!!
لەکۆتاییدا دەڵێم وەک چۆن ڕووی دەمم دەکەمە کۆمەڵیك سایت و ڕۆژنامەو ڕۆژنامەنووس کەناو بەناو لێدوانی کۆنە موستەشارەکان بڵاو دەکەنەوە، ئێوەش واز لە و یاری کردنە سەخیفە بهێنن.
هەستو موعاناتی هەزاران لەکەسوکاری ئەنفالکرەوەکان لەبەر چاو بگرن، ئەو کەسوکارانەی کە تائێستاش چاوەڕێی هاتنەوەی ئێسک و پروسکی کەسوکارەکانیان، بۆ نایەی کاک سابوراوەیی ڕەخنە لەم دەسەڵاتە بگریت کەلەدوای ٩ ساڵ تائێستا ڕوفاتی ٩٠٠ وقوربانی نەهاتۆتەوە...
هیوادارم ئەم وەڵامە کورتەم بەس بێت.
لینکی بابەتەکی بێستون سابوراوەیی:
http://www.hawlati.co/babetekan/19917
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست