نامەیەكی كراوە بۆ بارزانی لە خێزانی شەهیدی قەڵەم دكتۆر عبدالستار تاهیر شریف
Friday, 01/04/2011, 12:00
نیگار و ڤیان عبد الستار تاهیر شریف بە نوێنەرایەتی خێزانی شەهید
ئێمە خێزانی شەهیدی قەڵەم (دكتور عبدالستار تاهیر شریف) كە لە یادی راپەرٍینە مەزنەكەى گەلەكەمان لە رۆژژى (5-3-2008) بە دەستی رەشی تیرۆرستانی دەسەڵات لە سەر ماف و راستى گەلەكەى بوو بە یەكەم شەهیدی قەڵەمی راپەڕینی نوێی گەلەكەمان بەرەو ئازادی و هێنانەوەى خەونی هەموو كوردانی هەر چوار پارچەى كوردستان كە دەولەتى كوردییە كە ئێوە بە خەونی شاعیران ناوی دەبەن.
لە سەرای ئازادی سلێمانییەوە لە سەراى خەبات و شۆرشگێرانی كوردەوە پێتان ئەلێین ئێمە لە خوێنی باوكمان خۆشنابین و بەردەوام دەبین لە بەشداری كردنمان لە خۆپیشاندان لە سەرای ئازادی , ئێوەش بڕیار بدەن كە ئێمەی خێزانی شەهیدی قەڵەم دەدەن بە دادگا یان تیرۆرستانی ژێر دەسەڵاتی خۆتان؟
نیگار و ڤیان عبد الستار تاهیر شریف بە نوێنەرایەتی خێزانی شەهید
1-4-2011
لە سەراى ئازادی سلێ مانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست