گەندەلیەكى ترى قەراسینەكانى بنەمالەى بارزانى لە شارى سۆران
Tuesday, 05/07/2011, 12:00
شاودەنگ
لەمانگى ئایاریدا لە ژێر فشارى شێخە قەراسینەكانى بنەمالەى بارزان و بەچكە تازەپێگەیشتوەكان و مەكتب مسرور و مەكتەب سەرۆك و ......هتد بریارى دابەشكردنى 206 پارچە زەوى بەناوى دابین كردنى زەوى بۆ فیتەرانى شارى سۆران كە هاوشانى بریارە چاكسازیەكەى گەورە قەراسینەى سەرۆكى هەرێمى كوردستانە ,لەسالى 2010 زیاتر لە 1300 پارچە زەوى لە ێناعەى نوێ ى شارى سۆران دابەشكراوە بەناوى گواستنەوەى فیتەران بۆ دەرەوەى شارى سۆران بۆ رێگایى باپشتیان رواندوز لەم شارە لەت لەت كراوە كەسى وا زەوى وەرگرتووە لە بنەمالەكەشیدا فیتەریكیان نیە لەم باریەوە فیترانى ئەم شارە رایدەگەینن كە ژمارەى گشتى لە 120 فیتەر تى پەر ناكات ,دواى لەكار لادانى تەحسین مزورى سەرۆكى شارەوانى سۆران لەسەر گەندەلى دانانى حەكیم پەناهندە كە پەیوەندیەكى ژێراوژێرى لەگەل ئیتلاعاتى ئیران دا هەیە وەكو سەرۆكى شارەوانى سۆران بەوەكالت ئەم گۆرانكاریەش لەم روەوە كراوە كە رۆژ دواى رۆژ گەندەلی ودزی بەچكەكانى بنەمالەى بارزانى دەردەكەون لادانى سەرۆكى شارەوانى سۆران پەردەپۆشیەكى تربوو لە هەولێكى چەواشەكارانەدا بەرامبەر بە نارازی جەماوەرى رەسەنى شارى سۆران لەسەر داگیر كردنى زەوى خەلكى هەژار لە ناو سەنتەرى شار و گوندەكانى باپشتیان و دێلزیان و رێگایى سۆران- دیان و سۆران - رەواندوز , دواى فشار و نامە تایبەتەكانى قەراسینەكانى بنەمالە بۆ بەرپرسى لق و قایمقام و سەرۆكى نوى شارەوانى سۆران بۆ پێدانى زەوى بۆ كەسە نزیكەكانى بنەمالەى مسعودى گەندەل بەمەش بریارى دابەش كردنى 206 پارچە زەوى درا لە مانگى ئارى سالى 2011 رابردوو لە ێناعەى نوى شارى سۆران ئەم زەویانەش جارێكى تر بەناوى زەوى بۆ فیتەر دابەش كراون دراون بە خزمەكانى قایمقام و سەرۆكى شارەوانى و ئاوارەكانى ئێران و بەرپرسانى پارتى و كەسایەتیەكانى نزیك بنەمالە و پاسەوانى شێخەكانى بارزان .........هتد . ئەم فەلسەفە نویەى پارتى و بنەمالە بۆ دابەش كردنى زەوى لە سۆران زۆر سەیروسەمەرەیە كەسانیكى بەفیتەر داناوە كە شوفیر و خزمەت كارى كەسایەتیەكانى بنەمالەن بەمەش سەرۆكى قەراسینەكانى پارتى و بنەمالە جارێكى تر سەلماندیانەوە كە نەك چاكساز نین بەلكو چەواشەكارەن .
/ شارى سۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست