کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەک.. لە بزوتنەوەی قەڵەمەوە ..

Wednesday, 13/04/2011, 12:00





لەژێر دروشمی ... ئەقڵ و قەڵەم ، فێڵی لێناکرێت .
بۆسەرای ئازادی خۆڕاگر، بۆ ڕای گشتی ..
بەڕێزان ..

* ئێمە وەک ، چەند نوسەرێک ، بڕیارمان دا ،کە لەنێو بزوتنەوەیەکی سەردەمی ومەدەنیدا .
خۆڕسکی ، خۆمان ڕابگەیەنین بەناوی، بزوتنەوەی قەڵەم ،ە وە.

* ئەویش دوای پەیوەندی کردن، لەنێوان چەند، لەنوسەرانی بەهەڵوێست و بوێردا، لەهەرێمی کوردستان و لەدرەوەی وڵاتدا.
* بڕیارمان دا ، کەئێمە وەک ، بزوتنەوەی قەڵەم ، کاربکەین،وە لەڕێگەی چاوگی قەڵەمەوە، گورزەی نوسینەکانمان،لەسەردۆسێی ڕوداوەکانی ئێستاو، دواهاتەکانی ئەم هەرێمە وئایندەی بڕیارەکانی سەرای ئازادی بخەینەڕو.

وە لێرەوە، بەپێویستی دەزانین، وەک ڕەوتێکی سەربەخۆ،
پێشنیارەکانی خۆمان، بەدەرلە هەموتوندو تیژیەک، بخەینەڕو، بۆسەرجەم هاونیشتمانیانی بەڕێز.

* بەتایبەت لەم هەلومەرجی ئێستادا،کە ئەوشەپۆلە بەهێزە ، لەناڕەزایی و،لەوگۆڕانکاریە تیژانەی، کەسەرجەم،ڕۆژهەڵاتی ناوەندی گرتۆتەوە. دیارە کەهاونیشتمانیانی ئێمەش ،بەدەرنین،
لەوناڕەزاییانەی کەهەیانە ، لە بەرامبەر دەسەڵاتی بەبەردبوی ، دوبنەماڵە و دوحزبی دا.

* وەک لای هەموان ئاشکرایە،ئەوە بەرەو دومانگ هەنگاو دەنێین، کەئەم ھێزە گەنجە ناڕازیە
ئاشتی خوازە،لەشەقامی کریستاڵی کوردستان، ئیرادەیەکی گەورە وبەھێزی، نیشانی ئەم دەسەڵاتە
بێ خەمەی داوە، ئەویش بۆبەرگریکردن لە داواکاری و، گەیشتن بە خواست و مافی هاونیشتمان بونیان.  لەبەرامبەریشدا، هیچ هەنگاوێکی عەمەلی وجدی، بەدیناکەین لەم دەسەڵاتە خەمساردە. کەتەنها ، پیادەکردنی سیاسەتی عەمالەتی دوژمنان نەبێت ، دەرهەق بەهاونیشتمانیانی خۆی .
ئەوەی لای ئێمە ئاشکرایە ، فۆڕمۆڵی شکست خواردوی ئەم دەسەلاتە ، ئەوەیە کە بۆهەمو
شکستێک ڕەزامەند بونێک دەهێنێتەوە و، بۆهەمو بێ ئیرادەبونێکیش، پاساوێک دەهێنێتەوە .

بۆیە ئێمە وەک بزوتنەوەی قەڵەم . لەیەکەمین ڕاگەیاندنماندا، بڕیارماندا

* سۆزگیری و پاڵگیری تەواوی بڕیارەکانی ،
بەڕێزان: ئەنجومەنی کاتی ، سەرای ئازادی دەکەین .

بڕیارەکانی سەرای ئازادی بڕیارێکی ڕاستەقینەی شەقامن،دەرخستەی ماهیەتی هەقیقەتی، ئەم واقیعە موزەییەفەیە، کەئەم دەسەڵاتە خولقانوێتی لەم هەرێمەدا، ماهیەتی هەقیقەتی ئەم دەسەڵاتە ، لەناعەدالەتی، و لەحورمەت نەگرتنی ڕای هاونیشتمانیان، بۆتە بڕیاری ڕاستەقینەی شەقام و بڕیاری ڕاستەقینەش . هەردەبێت بگاتە ئەنجامی خۆی .

* ماهیەتی هەقیقەتی، چۆنێتی حوکومڕانی بیست ساڵەی ئەم دەسەڵاتە،کە بەلای ئێمەوە خۆی
لەسێ تەوەردا دەبینێتەوە ..

١- سیاسەتی تاکڕەوانەی تۆتالیتاری..
کە چەندین ساڵە، لە ژیر چەتری ئەم سیاسەتە، قێزەون وپڕلەستەم وپڕلەناعەدالەتیەدا، بێحورمەتی بە ماف وبەئازادیەکانی هاونیشتمانیان دەکرێت. چەندین ساڵە،لاوازی ئەم سیاسەتە،لە دبلۆماسیەت و لەبەهای سیاسەت ، لەچەسپاندنی دەستۆرێکی دیموکراتی ،لەغیابی پلانی ئابوری ولە ئیدارەدانێکی مۆدێرن،  کەبۆتەهۆی شکست لەدوای شکست و، قەیران بەدوی قەیران لەم هەرێمەدا.
پیادەکردنی ئەم جۆرە لە (حوکمی موتڵەق) لەدکتاتۆریەت، ئێمەدەپرسین،کەچ شەرعیەتێک مافی پێداون ...!
دەبێت ئەم دۆسێیە بکرێت بە دەعوایەک ودادگای ئایندە، قەرەبوی ڕۆحی ، بۆهاونیشتمانیان بگێڕێتەوە..

٢- سیاسەتی شاراوەو سیاسەتی عەمالەت..عەمالەتی دەرەوەی سنورەکان،لەپێناو مانەوەدا ، کەئەمە بەلای ئێمەوە، بێحورمەتی وسوکایەتی پێکردنێکی گەورەیە ، بەرامبەربە ئاسایشی هاونیشتمانیان ، کە ئەم جۆرە لەڕەدوکەتن ولە سیاسەت کردن ، دەچێتە بابی خیانەتی نیشتمانیەوە ..
سیاسەتی عەمالەت، خیانەتێکی گەورەیە،دەرهەق بەنیشتمان،چ یاسایەک مافی پێداون ...!
بۆیە دەبێت دادگای ئایندە ، بەجدی ، لەسەرئەم دۆسیە خەتەرناکە بڕیاری یاسایی خۆی دەربدات..

٣- ئابوری شاراوە ،هەرلە پارەی وشکە و هەرلەموڵکی گشتیەوە ، تادوایی ..
وەک ئاشکرایە ، گەرتەنها لە٢٠٠٣وە ،ژمارەکان ربگرین، دەبینین کەساڵانە ١٢بۆ ١٤ملیار دۆلار هاتۆتە ئەم هەرێمەوە، بەتەمویل کردنی هەرێم بە ١٧% و بەداهاتەکانی نێو خۆشەوە .
لەکۆی زیاتر لە١٠٠ملیاردۆلار، گەرجادەو پارک وپڕۆژە کرابێێت بۆ هە رسێ شارەکە ، کە سەرجەم تێچوی پڕۆژەکان لەهەرسێ شارەکە ، ناگاتە ١٠ملیاردۆلار ، ئێمە دەپرسین باقیەکەی کوا...؟!،  گەر ٢٠ملیاردۆلاریشی ، لەنێوان موچە خۆران و حوکومەتدا ، تەداولی پێکرابێت ، وەک هاونیشتمانیەک مافی خۆمانە کە بپرسین ، باقیەکەی تری کوا...؟!
وەک تێبینیەک : بەلای ئێمەوە،گەڕانەوەی موڵک ماڵی خەڵکی ،
واتا گەڕانەوە بۆداتاکانی ساڵی ٩١ ی هەرسێ شارەکە ، شارەوانیەکانی ،دهۆک،هەولێر، سلێمانی .

*وە لەدیدگای ئێمەدا ، چەند فۆڵدەرێکی نهێنی ئابوری شاراوەو سیاسەتی شاراوەهەیە ، وەدەمانەوێت کە بەهاوکاری کەسانی بەهەڵوێست و بوێردەستیان بۆ بەرین و، لەئێستاوە مەێیریان یەک لایی بکەینەوە. تاهەمولایەک ، بێ دودڵی هەوڵی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە بدەین .تاوەک ، تونسی دوای بن عەلی و میسری دوای موبارەکمان لێنەیەت ، کەنەدادگا سەروەری تەواوی خۆی وەرگرتوەو ، نە داواکاریە بنەڕەتیەکانی ، خۆپیشاندەرانی میسرو تونسیش جێبەجێ کراوە،هەرلەدادگایی کردنی گەندەڵکاران وچەسپاندنی دەستورێکی دیموکراتی و، گێڕانەوەی سەروەت وسامانی میللەت .
وەک دەبینین کەبەئێستاشەوە، میسریەکانی دوای موبارەک، لەخۆپیشاندان بەردەوامن ،
بۆجێ بەجێکردنی داواکاریە بنەڕەتیەکانیان،وە لەبەرامبەردا حوکومەتی نوێش،بە ئاژاوەگێڕناویان دەبات و،
هەربەتەهدیی یاسا کۆنەکەش، دەیەوێت خۆپیشاندانەکانی ساحەی تەحریر ڕابگرێت.
بۆیە لێرەوە پلان دانان، بۆ پێشبینی دواهاتەکان ، ئەرکی کەسانی هوشیاروخاوەن قەڵەمە بوێرەکانە.

*وەدەست بردن بۆ، مەێیری سیاسەتی شاراوەو کەسێتیە ڕەزیلە ، بەبەردبوەکانی نێو سیستەمی
بەمیراتە سیاسەت.کە بەشەرعیەتی هێزی چەک ، پیادە دەکرێت .
ئیدی لەمەودوا قسەکردنیی ئێمە ، لەسەر دوای گۆڕانکاریەکانە...! واتا مەێیری ، بەرپرس و خانەوادە و کۆمپانیاکانیان . چاوەڕوانبن ...! ئەمە ئەرکێکی گشتگیرەو دەبێت کاری بۆبکەین .
* سەرکەوتوتربێت شەقامی کریستاڵی..
دوبارە ، ێەدای شەپۆلەکانی سەرای ئازادی ، بەشا فاکتەری پەرەسەندن ، و دیاری کردنی سیستەمێکی دیموکراتی ، وکۆمەڵگایەکی سەردەمیانە وئاشتی دۆست دادەنێین ..
(گەر لەبری چەک ، بە‌قەڵەم بجەنگێین هەمو دوژمنەکان لەناو دەبەین)
بزوتنەوەی قەڵەم . ١١- ٢- ٢٠١١
تکایە ڕای خۆت بنێرە ، لەسەریەکەمین ڕاگەیاندن ،
.......................
[email protected] [email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە