كامیان؟بۆ چەند سیخوڕ هەیە؟ئەى ماڵت ئاوابێ یەعنى نازانى؟!نا بەسەرى تۆ! شەیتان بە نەعلەت بی، جا بۆ ناڵێى خەریكە دەستم شل ئەكەم و بە نیازم بماڵم بە دەم و دانیا، بۆ ئەوەى هەتا ماوە هەر خەریكى محەلەبى خواردن و شۆرباى برنج بێ، جا بۆنا، ئەى كەوا ئەزانى بۆ هیلاكم ئەكەیت و راستیەكەم پێ ناڵێى؟! ئاخر بە گۆڕى مەرحوم...
بێ ئافات بێ خوایە! چیبوە؟ خەریكە خۆتمان لێ ئەكەی بە بەرپرسى كەشناسى خۆ ئیشەڵڵا بەو دوو تنۆك باران بارینە ناڵێى شەپۆلێكى باران بارین لە دەریاى ناوەڕاستەوە هەڵدەكات و ئاسمانى هەرێمیش بە پێى میزانیەى لە 17%ى فیدراڵى عێراق كاریگەرى لەسەر دەبێت، بۆ ماوەى دوو هەفتە شەپۆلى بارانبارینەكەى بەردەوام ئەبێ و تەواوى...
جیا لەوەى دوژمنانى گەلى كورد لە هەوڵى كپكردنەوەى جوڵانەوە سیاسیى و رۆشنبیریەكانى كورددابوون و هاوكات مێژووى جوڵانەوەكانیشیان پێچەوانە نووسیوەتەوە، لێ كەسە كوردەكانى خۆشمان بەدەر نەبوون لەو شێوە بیركردنەوانەى دوژمنەكان، ئەمە لە لایەك، لە لایەكى ترەوە دەتوانین بڵێین كە گەلى كورد هەردەم شانبەشانى ئەو وڵاتانەى...
راپۆرتى شیكارى له سهر حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران لە جەنگى جیهانى دووەمەوە تا ئەمڕۆ و دەستێوەردانەكانى بارزانى لە ریزەكانى ئەو حیزبەدا مێژووى خەباتى پارتە كوردیكانى كوردستانى ئێران لە پێناو مافە رەواكانى گەلى كورددا و لە سەردەمى دەسەڵاتى (شا)وە تا سەردەمى دەسەڵاتى ئیسلامى، بەدەر نەبووە لە دەستتێوەردانى...
چەپەكە.. چەپ.. چەپ.. دەى.. دەى، ئۆخەیش خوایە كە جوانە، ئەرێ ئەوە تۆ خەریكى چیت؟ وازبێنە جارێ مەشغوڵم مەكە! بەخوا پیست لێقەوماوە! من وتم ژن بێنیتەوە وەزعت خراپتر ئەبێت و ماجالت نابێ وەك جاران خەریكى خوێندن و نووسین بى! سەد خۆزگە بەوكاتەى كە بە تەنیا لە شوققە ئەژیاى، چونكە هەر هیچ نەبێ ئەوكاتە جار جارە...
راپۆرتى شیكارى: هۆكارى نەگەیشتنى كورد لە توركیادا بە مافە رەواكانى خۆیان، جیا لەو كۆكنەبوونى نێوان كوردانى ئەو وڵاتە لە لایەك و لە لایەكى ترەوە لەمپەررى هەرە گەورە وڵاتانى زلهێز بووە، كە هەردەم بەرژەوەندیەكانیان وایانخواستووە پشت لە كورد بكەن و روو لە تورك بن، دواجار كۆكبوونى داخوازى و رەوتى سیاسیى لە...
ئەگەر خوێندنەوەى دوێنێى بروسكەكان لە رادیۆ بە دەنگى زوڵاڵى فەرهاد سەنگاوى بۆ راپەرین لە شانە چەكدارەكانى شاڵاو و بروسكەوە هێما بوبێ بۆ خۆسازدانى مەفرەزە نهێنیەكانى ناوشار و كۆمەڵانى خەڵك بەرامبەر بە دەسەڵاتى دیكتاتۆریەتى بەعس بۆ هێنانەدى ئازادى ئەم گەلە ستەمدیدەیە، ئەوا هاتەدى و هەر ئەو خەڵكە هەژار و...
ڕاپۆرتی شێکارییپێگەى شار و شارۆچكە لە نەخشەى سیاسییداگەر بە وردى خوێندنەوەمان لەسەر نەخشە و پلاندانانى تەواوى وڵاتان هەبێت، دەبینین هەر وڵاتەى بە پێى رووداوە مێژووە سیاسییەكەى خۆى و دواى ئازاد بوونى لە بن دەستى، توانیویەتى لە رووى شێوازى پێكهاتە جوگرافیەكەى وەك ئابوورى، كشتوكاڵ، پیشەسازى...هتد گرنگى...
ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆكایەتى بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران لە نێوان (مەحمود ئەحمەدى نەژاد) باڵى (محافزكاران) و (موسەوى) باڵى (ریفۆرمخوازان) ناڕەزایەتیەكى زۆرى لە ناو گەلانى ئێراندا لێكەوتەوە، كە تا ئێستاش خۆپیشاندانەكان بەردەوامن، ئەمەش بەو پێیەى كە كارى ساختەكارى لە دیاریكردنى ئەنجامەكانى هەڵبژاردندا لە...
راپۆرتى شیكارى: هەڵدانەوەى بەشێك لە ناعەدالەتیەكانى رابردووى هەردوو حیزبى دەسەڵاتدارى سیاسیى ئەمڕۆى كوردستان، لە ئاست كۆمەڵگا و شوێنكەوتەكانیان ئەركى سەرشانى ئێمەی رۆژنامەنووسانە كە هەر جارە و بە بەشێك لە نووسین بیخەینە بەر دیدى خوێنەران و میللەتەكەمان، چونكە ئەداى كاركردنى هەردوو حیزب لە هەریەك لە بوارەكانى...
سهلام و ئیحترام و موحیبەت لە قەزاتەنووس و بەندە و موریدى خۆتان، كە تا دوێنێ سەر بە باڵى بەلشەفى جەیشى ئەحمەڕى هاوڕێیان بوو، ئەمڕۆش ریفاقى سەر بە تەریقەى نیزالى قەومیە و بەردەوامیش شیعارى قدوەى كورد.....! دەڵیتەوە قبوڵ بفەرموون. مەوزوع/ تەحلیل لەسەر ئەوزاعی موجتەمەع جەنابى عالیول مەقام، گەر ئیستغلالى...
كاتێك دەسەڵاتى سیاسیى لە كەناڵى راگەیاندنەكانیەوە هەق بەخۆى دەدا، كە بە هەموو شێوازێك باس لە ئیجابى كاروبارەكانى سیاسیى و ئیدارى خۆی بكات، هەمیشە ئاوێنەیەكى دوو روو بە كار دەهێنێت، بە تایبەتى ئەو رووە پیشانى كۆمەڵگا دەدات كە بە گەورەیى خۆى بنوێنێت، كارە نێگەتیڤەكانیشى بە رووە بچوكەكەیدا دەهێڵیتەوە، تاكو...
گەر مێژووى گەڕان بە دواى كشتوكاڵدا دیارترین و دێرینترین نموونەى ماخۆلیاى مەخلوقاتى ئەمڕۆى سەر زەوى بێت، ئەوا دەبێت بە ناچارى لەبەر ووشكە ساڵى و كەمى خزمەتگوزارى ئەمڕۆ، لە حەوزە بێ ئاوەكەى مزگەوتى (حاجى حان) دوو ركات نوێژى سوننەت و چوار ركاتى قەرزیش بە (قەڵڵا) بگێڕینەوە و وەك ئافرەتى سك پڕیش بێ چوونە...
له بهرهی خیانهتهوه بۆ بهرهی نیشتمانی بهرهی جوقهد وهك باسمانكرد سهرههڵدان و بوونی یهكێتیی نیشتمانی لهو سهردهمهدا ههم خوازیار و مژدهی تهواوی ئومێدهكانی گهلی كوردبوو، لهلایهك و لهلایهكی تریشهوه ههمیشه جێگای چاوتێبڕینی پیلان و ململانێی نێوان پارتی و حیزبی شیوعی عێراقی بوو،...
راپۆرتی شیكاری_ [email protected] گهر بیرۆكهی شۆڕشی ئۆكتۆبهر له پێناو رزگاربوونی مرۆڤایهتی قۆناغهكانی فیوداڵی و ئابووری و سیاسیی، رهنگدانهوهی زوڵم و ستهمی دهسهڵاتی قهیسهری رووس بوبێت بۆ گهلانی رووسیا، ئهوا دهتوانین بڵێین جوانی سهركهوتنی ئهو شۆڕشه بۆ گهلانی رووسیا...