کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ كۆنە تەواریەكى دوێنێ و عەدۆ بارزانیەكەى ئەمڕۆ، ئەوە عەرز و ئەوە گەز

Sunday, 06/12/2009, 12:00


تەنزى سیاسیى:
بەخێر بێی، سوپاستەكەم، بەدەموچاوتا دیارە ماندووى، ئەرێوەڵڵا، چیە كوڕى باش ماوەیەكیشە تەنك دەرەكەوى و ئەڵێى كولێرە بە رۆنت دەسكەوتووە، یان خوا پێم نەگرێ مەشغوڵى كۆكردنەوەى وەسڵى بەتاڵى، ماشەڵڵا كە تۆش قسە بە توێكڵى، نایەینە لات ئەڵێن دیار نی، یەیین ئاوا ئەڵێى، خۆت شلوێ مەكە قابیلە هیچمان وتووە؟! نەوەڵڵا هیچت نەوتووە، خوابتكات بە قوربانى ئەو پەرداخە ئاوەى كە رژا پیاتا و قسەكەت بڕى، ئەگینا ئەتكردم بە گەندەڵ ترین كەسى ناو فەرمانگە، كورە بابە تۆ بۆ ئەوەنە لە خۆت بەشكى من كەى باسى ئەوەم كردووە، من ئەمویست بڵێم پیرۆزە و لەوانەیە ئەم چەند ماوەیە كە كەم دەرەكەوى بووبێتیت بە ئەندامى چەند لیژنەیەك لە دائیرەكەتان، هەرچۆنێ بێ بەملا و بەولا چەند كونێكى خۆت پڕ بكەیتەوە! پف ئەندامى چى و تەڕەماشى چى؟! بە حەیاتى نایبینى من لە لیژنەكانى دائیرە ئەندام بم! بۆۆ؟! ئەى تۆ فەرمانبەر نی؟! با..بەڵام هەر لە سەرەتاوە خۆم داوام كردووە كە لە هیچ لیژنەیەكا دام نەنێت! ئێ بۆۆ؟! كاكە ئەمڕۆ لە زۆربەى فەرمانگەكاندا ئەگەر ئەقرەب موقەڕیبینى بەڕێوەبەر نەبى؟!.. یاخود چى؟! دەى خۆ ئیشەڵڵا بە نیازیش نیت بۆختانیش بكەیت؟! كورە بابە بوختانى چى من ئەمەوێ بڵێم ئەندامى هەر لیژنەیەكیش بیت لە پانزە هەزار زیاتر وەرناگرى، ئێ دەى هەر وایە، قابیلە نەسریەكە خۆى چەنە؟! ئێ خۆ ئەبێ كابراش تۆزێ پیاوەتى پێوە بكا و هەندێكیش بمێنێتەوە بۆ دەعوەتى شەوانى نادى، ئێ خۆ من نەموتووەو با هەمووى سەرف بكەن، ئاخر قسەم پێ مەكە و با نەڵێم لە فڵان.... دائیرە، نەكەى..نەكەى..نەكەى ناو نەهێنى بە فەخرى عالەم ناو بێنى وەزعت ئەكەن بە تۆزى دەهۆڵ و سێبەرى منارە! بۆ لەبەر چى؟! ئەى برا خۆ تۆ لە نووسینەكانتا ناوى كەس ناهێنى و كەچى ئەچن راپۆرتت لەسەر ئەنووسن و بە سیمكارتى علوج نامە ئەنێرن بۆ بەڕێوەبەرەكەت بۆ ئەوەى فەسڵت بكەن یا نقڵت بكەن، مشكیلە نییە ئەوە دۆزیومەتەوە كە كێیە! بەڵام با جارێ باسى ئەوەت بۆ بكەم كە لە هەندێ دائیرە بەڕێوەبەرەكان ژنى خۆیان كردوەتە ئەندامى لیژنەكان كەچى هەندیكیشیان خێزانەكانیان دووگیانن و بۆ ماوەى شەش مانگیش دەبێ دائیرەكانیان نەبینیوە و ئیمزاى وەسڵەكانیان بۆ دەكەن و مانگانەش 75 هەزار بۆ خێزانەكانیان ئەنووسن وەى بە لیولیویان بم.
ئەوەى بە سیمكارتى علوج راپۆرتى لەسەر من نووسیوە ئەزانى كێیە؟! نەوەڵڵا چوزانم! ئەوە مامە عەدۆیە! كام عەدۆ؟! عەدۆ بارزانى، ئەو عەدۆیەى كە هەرچى قسەى ناشرین و سوك هەبوو بە كەسە سیاسەتمەدارەكانى دەوت، كە تەنانەت هێرشى دەكردە سەر بنەماڵە سیاسیەكان! پاشان هەر خۆیشى دەچوو لە پشتەوە راپۆرتى دەنووسى و ناوى چەند كەسێكى قوڕ بەسەرى دەهێنا كە گوایا ئەوان دەستیان لەو كارانەدا هەیە! بەخوا بێ ئەسڵ و فەسڵ و حەرامزادەیە، تەنانەت جارێكیان تێكەوت و بە سیمكارتى ئەسڵى خۆى قسەى ناشرینى بۆ كەسێكى ئەنجومەنى وەزیران نارد و بەڵام لە پشتەوە ئحم، چیە ئەڵێى ئیسقانى ماسیت لە قوڕگا عاسى بوو؟! نەوەڵڵا مەبەستم ئەوەیە دەزگایەك لە پشتەوە بۆى پینە كرد! ئاخر بۆۆ؟! ئەى هەوشارى خۆیانە و دایاننابوو كە ئایندە حەپە حەپى پێبكەن! دەردى فارس گوتەنى هەندێ كار گوزەشت دوایى هاتن و نەخشەیەكیان بۆ دانا و تێكەڵى ناو گەمەیەكى دیكەیان كرد، ئەویش بۆ ئەوەى پاشەڵە پیسەكەى بسڕێتەوە لە كونفە یەكونێكدا (هاردى) كۆمپیوتەرەكەى شكاند و لەوبەرى زێوە كەوتە ئاوازێ ئەتوت بولبولى خورمایە، لەو فلیمەشدا وەك تەمسیلەكەى عەلیە فەنى لێهات ئاگرى كرد بە خۆیا و كەچى وتى فریام كەون سوتام! باشە هەتویەى زمان شڕەى لە ئۆمەت نەچوو تڕ بێت و بەردەمى رەشەبا بكەوێ ئەم هەموو سەرگوزەشتەیە مەبەستت چیە؟! وەڵڵا كەسى كاكى مەبەستم ئەو دەزگایانەیە كە شەو و رۆژ سەرى زمان و بنى زمانیان ئەوەیە دەڵێن دەبێ یاسا سەروەر بێ، دەفەرموو خۆ كەس دەسى نەگرتوون و شتەكان عەیب نەبێ وەك هێنى بزن دیارە، ئەوە عەرز و ئەوە گەز با كوڕى خەڵكى قوڕ بەسەر تووش نەبێ، هەرچەندە خۆشتان راستیەكانتان لایە و خاوەنى گەمەكانن بەڵام قیر و سیا هەرچەندە بۆ من قورسە گەر بیانڵێم لەوانەیە لە دواییدا منیش ببمە هەورامانى مامە حەمە، بەڵام چش ئەوەى نەتان كردووە بیكەن، گرنگ ئەوەیە دوو روویى ئێوە و كۆنە جاش و تەواریەكانى دوێنى كە ئەمڕۆ پۆشاكى پارتیان پۆشیوە لافى شۆڕشگێڕى سەردەم لێ ئەدەن و ئەیانەوێ لە پێناو بازرگانى شەخسیدا یارى بە چارەنووسى هەرێمەكە و كەسایەتیەكانى كۆمەڵگا بكەن.


سه‌رنجی کوردستانپۆست: له‌ دوو ساڵی پێشوودا که‌سێک به‌ ناوی (عه‌دۆ بارزانی) چه‌ند هه‌واڵ و نووسین و زانیاریی بۆ کوردستانپۆست ده‌نارد، تێیدا نهێنی زۆری له‌ سه‌ر به‌رپرسه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ده‌درکاند، ئیستا ماوه‌یه‌که‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌نگی نه‌ماوه‌ و هیچ نانووسێت، لێره‌شدا کاک هه‌ورامان موحه‌مه‌د، گومان ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌م که‌سه‌، گوایه‌ ئه‌و عه‌دۆ بارزانی ئه‌مه‌، کاتێک ئێمه‌ ده‌ڵیین گومان ،مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه‌ که‌ به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌واو له‌ ده‌ستدا نییه‌، تا ئه‌و ڕاستییه‌ بسه‌لمێنێت، لێره‌دا که‌ ئێمه‌ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ ده‌نووسین، داو له‌و کاک عه‌دۆ بارزانییه‌ ده‌که‌ین که‌ په‌یوه‌ندییمان پێوه‌ بکات، تا به‌ دوای هه‌ندێ ڕاستییدا بچین، هه‌روه‌ها داوا له‌ کاک هه‌ورامان موحه‌مه‌دیش ده‌که‌ین که‌ زانیاریی و به‌ڵگه‌کانیی بخاته‌ روو، ئێمه‌ ڕێگای تایبه‌تیی خۆمان ده‌بێت بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، دیسان ئێمه‌ عه‌دۆ بارزنیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ ئه‌و هه‌ر که‌سێک بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بێت که‌ ئه‌م مه‌به‌ستێتی، وه‌ک ڕه‌وشتێکی  ڕۆژنامه‌گه‌ریی، که‌ زیاد له‌ حه‌وت ساڵه‌ کاری له‌ سه‌ر ده‌که‌ین، ئێمه‌ ئه‌و نهێنییه‌ له‌ لای خۆمان ده‌پارێزین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە