چاودێرى سیاسى... یان چودێرى گیرفان؟!!
Saturday, 23/07/2011, 12:00
تەنزى سیاسى
- بەم حسابەى ئێستا بێت جەنابیشت ئیفلاست كرد
- لەچى ئیفلاسم كرد؟
- كوڕە لە نوسین لەهەڵوێستى جوانمێرى، تۆ بزانە ئەم ماوەیە ئەم هەموو گۆڕانكاریانە سەرى هەڵدا یەك ورتەت لێوە نەهات
- وەڵا راست ئەكەى ماوەیەكى زۆرە بە رۆژووم
- جا خێرە خۆ ئێستا رەمەزان نەهاتووە؟
- كوڕە گەمژە رۆژووى نوسین و قسە كردن، نەك رۆژووى .......!!؟
- جا كارێكى باشت كردووە؟
- بەڵێ چونكە من لە پێناو گیرفان و كەیسی پەناهندەیى بۆ سەر بردن لە وڵاتێك نانوسم و وە لە وڵاتەشدا ناچم هەر جارەى هێرش بكەمە سەر لایەنێكى سیاسى و لە ژێریشیشەوە بە رێگاى "سیغە"ى كاتى مارەكردنى خۆم دیارى بكەم لە لایەنێكى تر
- نانا... بیستومە تۆش بە بەڵقسیەیەك دەمیان چەور كردى
- بەخوا دایكم یەكجار باوكمى ناسیوە و یەك برای حەقیقیشم هەیە ئەوەى وەرەسەبێ لە ماڵى ئێمە تۆزى لێ هەڵناسێ
- ئەى كە وا ئەزانى بۆ نایەیت وەك چاودێرێك جار جارە لەسەر رووداوەكان قسە بكەیت
- بەخوا بلێم چی ... بییری لێدەكەمەوە كورە دە بیر كردنەوەى بۆ چییە
- كورە ئاخر كوری باش ئەبێ هەر هیچ نەبێ نەفەرێك بە دوان ببینم
- تۆ مەبەستت لەم قسەیە چییە ؟
- وەلاهى چیت لێ بشارمەوە ئەگەر وەك هەندێك لەم چاودێرانەى ئێستا قسە لەسەر رووداوەكان بكەم ئەوا رۆژوو گرتنەكەى خۆم زۆر شەریفانەترە لە قسە كردنى ئەو جۆرە چاودێرانە
- بۆ ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!
- ئێ برا بروات بێ چاودێری وا هەیە كێشەى ناو خێزانى خۆی پێچارەسەر ناكرێت كەچی شەوانە وەك "كەڵەشێری بلقاسم" بە كەیفی خۆی بە ئاوازى چەند وەرەقە دۆلارێك ئەكەوێتە شیتەل كردنەوەى رۆژهەڵاتى گیرفانى.. پێش ئەوەى لە شاشەى تەلەڤیزیۆنەكان دەركەوێ بە چەند كارتێك نامە بۆ تەواوى خەلك ئەنوسێ وئەلێ ئەم شەو بەرنامە و چاوپێكەوتنم هەیە ئاگادار بن تەماشاكەن بزانن چۆن (..............)م وێرانیان دەكەم بەلام خۆشیەكەى لەوەدایە زۆر كەس نازانێت ئەم جۆرە چاودێرانە پێش ئەوەى بچنە ئەم جۆرە بەرنامانە پرس بە سەرووى خۆیان دەكەن و یان بەتەلەفۆن لەگەل بەرپرسی سەرووى خۆیان قسە دەكەن ئەلێن قوربان ئەم شەو چاوپێكەوتنم هەیە حەز دەكەم ئاگادارت بكەم كە لەسەر فڵان تەوەرەیە جەنابت چ پێشنیارێكت هەیە ئاماژەى پێبكەم
- لەم رۆژانە هەندێك شتنمان پێكەوە باس كرد ئەگەر لە بیرت مابێ و مێشكت وەكو چاوت نەفەرێ بە دووان نەبینێ بەو زمانە بێ ئابروویەى خۆت كە بەكاری دیًَنى ئاماژەى پێ بدە ....
- خەمت نەبێ "من یاریەكە ئەزانم" بەسەر چاو هههههههههههه
- ئەگەر ئەزیەت نەبی ئەگەر ئیمەیلەكەت بكەیتەوە نامەیەكم بۆ ناردوویت لەبیری مەكە چونكە زۆر زەروورم حەز دەكەم سەفەرێك بكەم و هاوكاریەكەم بەڵكو زوو بۆ سەرف بكەیت
- ئەرێ تۆ بویت بە حوت بیست رۆژ ئەبێ، هەزار و پێنج سەد دۆلارمان بۆ ناردوویت
- وەللا راست دەكەى بەلام هەمووى لەسەرفیاتى دەعوەتى یەك دوو برادەر سەرفم كرد كە هەواڵى تایبەتیان پێبوو
(دواى حەدەس) -
- جا باشە تۆ ئەمانە كاری گەرییان لەسەر تۆ هەیە نابیتە چاودێری سیاسی ؟ئێ برا هەموو شتێكى ناشرین كاریگەری درووست دەبیًَ كە نەتوانى وەكو پێویست كارى خۆت بكەى
- جاران رادیۆیەك ئەگەر بەردەوام ئیشی بكردایە ئەچوون پیلی نور زەهەبییان بۆ ئەكڕی بەلام ئێستا هەندێ بەناو رۆژنامەنووس لە جیاتى نوور زەهەبی(نوری)یان لێ ئەبارێ ،بۆ چاودێرییەكەش ئەوەندە بێ ئابرو نیم من ناتوانم وەك وەزیری سێیەمى جەنگ هەولسوكەوت بكەم و لەژێریشەوە دژى خاوەن شكۆ ئیش بكەم
- كورە دە بەم قسانەى تۆ بێ جورئەتت تیا نەماوە و ناتەوی هیچ هەلوێستێك دەربری
- بەقەولى قەدیمى قەلادەزەیی هەتا ئەو فس كەلەبابانە چاوگێری گیرفان و غۆرێللای دەسەلات بم لە ژێرەوە ئامادە نیم وەك ئەوان خۆم بە خەلكى خۆ پیشاندەرى ئەمرۆ كۆمەلانى خەلك بەبێ لایەن بناسێنم ، با لە ئێستادا بەس بێت بۆ جاری ئایندە هەوڵدەدم بتبینم
- بێگومان ئیتیساڵمان دەبێ..................!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست