گه‌نده‌لَييه‌كى وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ئاشكرا ده‌كەم
Friday, 18/07/2014, 12:00
ئه‌م وتاره به پله‌ى يه‌ك وه‌ك نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى خاليد دۆسكى كراوه وه‌ك به‌رپرسى يه‌كه‌م له وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئينجا بۆ خوێنه‌ران و راى گشتييه.
كاك خاليد سڵاو
ئه‌م نامه‌يه له رێگه‌ى كوردستان پۆسته‌وه بۆت ده‌نێرم چونكه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى سايتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ت له‌كاركه‌وتوه‌و ئه‌دمينه‌كه‌ى خه‌وتوه له هه‌مان كاتدا كوردستان پۆست خوێنه‌رێكى زۆرى هه‌يه‌و هه‌رچۆنێك بێت نامه‌كه‌ت پێده‌گات. ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ت پێ بلَێم كه ماوه‌ى چه‌ند سالَێكه يه‌كێك له وه‌زاره‌ته گه‌نده‌لَه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌زاره‌تى رۆشنبيرييه كه له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌موو وه‌زيره‌كانى پێشووى كابينه‌كانى تر‌ى حكومه‌ت ئه‌و گه‌نده‌لَييانه به‌رده‌وام بون و رۆژ به رۆژ زياتريش ده‌بن و گوێ له هيچ خه‌مخۆرێكيش ناگيرێت كه باسى گه‌نده‌لَييه‌كتان بۆ ده‌كه‌ن. تكام وايه له‌سه‌ر ده‌ستى ئێوه‌دا كۆمه‌لَێك چاكسازى ببينين.
سه‌باره‌ت به يه‌كێك له‌و گه‌نده‌لَييانه‌ى تا ئێستا به‌رۆكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئێوه‌ى گرتوه ئه‌مه‌وێت پێت راگه‌يه‌نم كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌تاندا به‌شێكتان هه‌يه به ناوى كتێبخانه كه ئه‌و به‌شه گه‌نده‌لَترين به‌شى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌رِێزته‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانى به هيچ جۆرێك ده‌وام ناكه‌ن و موچه‌ى سفت و مۆلَيش وه‌رده‌گرن و به‌هۆى ده‌وام نه‌كردنيانه‌وه له چه‌ند شوێنێكى تريش ده‌وام ده‌كه‌ن به‌تايبه‌ت ئه‌و كتێبخانه‌يه‌ى له شارۆچكه‌ى عه‌ربه‌ت-ه كه ئێستا هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانى تر له سلێمانى به ته‌مه‌لَ خانه ناوى ده‌به‌ن و هه‌مووى له خواى ده‌وێت خۆى نه‌قلَ بكات بۆ ئه‌و به‌شه گه‌نده‌لَه له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رى هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانى تر تا كاتژمێر سێى پاش نيوه‌رِۆ ده‌وام ده‌كه‌ن و به په‌نجه مۆرى ئه‌ليكترۆنى مامه‌لَه ده‌كه‌ن. تكايه ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌نده‌لَييه چاره‌سه‌ر ناكه‌يت ئه‌وا منيش كه له وه‌زاره‌تى كشتوكالَ ده‌وام ده‌كه‌م ئۆتۆماتيكى خۆم نه‌قلَى ئه‌و ته‌مه‌لَ خانه‌يه ده‌كه‌م و به‌خوا وه‌عد بێت لاى كه‌سيش باسى ناكه‌م. ئه‌م گه‌نده‌لَييه‌ى به‌شى كتێبخانه ئه‌و برينه‌مان ده‌كولێنێته‌وه كه ساڵانێكه ژماره‌يه‌كى زۆر له خوێندكاره ده‌رچوه‌كانى زانكۆ و په‌يمانگاكان دانه‌مه‌زراون له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و به‌شه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى موچه‌ى به‌لاش وه‌رده‌گرن ده‌چن له چه‌ند شوێنێكى تر چه‌ند ئيشێكى تر ده‌گرنه ده‌ست و زولَم له‌و ده‌رچوانه‌ى زانكۆ‌و په‌يمانگاكانيش ده‌كه‌ن. له كۆتاييدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت پێ بلَێم كه هه‌ندێك فه‌رمانبه‌رى به‌شى كتێبخانه‌كانى وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى له دوو هه‌فته‌دا ته‌نها دوو كاتژمێر ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌وانه باشترن كه هيچ ده‌وام ناكه‌ن. هيوادارم ئه‌و گه‌نده‌لَييه چاره‌سه‌ر بكه‌يت و په‌نجه‌مۆرى ئه‌ليكترۆنى دابنێيت ئه‌گه‌ر نا ئه‌و به‌شه هه‌ر دابخه‌يت باشتره‌و ئيلاڵاو برِايه‌وه ئه‌گينا دلَنيابه هه‌لَمه‌تێكى گه‌وره له دژت به‌رِێوه‌يه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست