کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پارتی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك و تۆیته‌ری راگرت

Sunday, 10/08/2014, 12:00


هه‌موو كومپانیا كانی گه‌یاندن تایبه‌ت گه‌یاندن به‌ بریاری پاراستن به‌رنامه‌كانی فه‌یس بووك و تۆیته‌ری یان پێرأگیراوه‌
له‌ پاش شكسته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی زیره‌ڤانی و پیشمه‌رگه‌كانی پارتی له‌ میحوه‌ره‌كانی شه‌نگال و زومارو الغروبه‌ كه‌ پارتی تیایدا ریسوا كرا، هه‌موو وینه‌كان له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فهیس بووك و تۆیته‌ر بلاو كرایه‌وه‌و، بووه‌ هۆی تیكشاندنی رۆح و جەستەی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی و له‌لایه‌نی ده‌روونی جه‌ماوه‌ری پارتی و پیشمه‌رگه‌و زیره‌ڤانیه‌كانی، پارتی تووشی هیستریا هاتووه‌و، به‌ناچاری هه‌موو تیكشكاندنانه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك و تۆیته‌ره‌وه‌.
له‌ دوا قۆناغی شكسته‌كانیشی له‌ میحوه‌ره‌كانی خازر و مه‌خمورو دیبه‌گه‌ و گۆیر پارتی به‌ته‌واوی تیكشكاو به‌ بریاریكی به‌ په‌له‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ گشت كۆمپانیاكانی گه‌یاندن به‌رنامه‌كانی فه‌یس بووك و تۆیته‌ر رابرگرن و ئیستا ته‌نها شه‌وانه‌ له‌كاتژمیر یه‌ك سه‌عات له‌ 2 شه‌وه‌وه‌ تا 3 شه‌و ده‌یكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رۆژانه‌ جار جاره‌ به‌ناو ده‌یكه‌نه‌وه‌ بۆ رایكردنی په‌یج و به‌رنامه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها دوو رۆژه‌ بریار دراوه‌ هه‌موو ژماره‌ی ئه‌و سیمكاراتانه‌ی كه‌ علوجه‌ واته‌ بی ناوه‌ راگیراون به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی داعش به‌كاری ده‌هینیت
له‌ كاتیكدا سیروان بارزانی خاوه‌نی كۆره‌ك تیلیكوم به‌ بریاری خۆی علوج ده‌فرۆشریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە