کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حسیب رۆژبەیانی و ئاسۆ علی فرەج 10 ملیۆنی مانگانەی گۆڤاری 140 بۆ دەخۆن؟

Saturday, 24/01/2009, 12:00


هەولێر
پێش دەسپێک ئەم دوو زاتە پێویستە  وەک خۆیان بناسرێن دواتر باس لە دزینەکانیان بکرێت.
حسیب رۆژبەیانی کەسێکی تابڵێت فاشل بوو لە کەرکوک بۆیە بە زووی دەرکرا و رەوانەی هەولێر کرایەوە و بۆ ئەوەیشی قسە نەکات گۆڤارێکیان بۆ دانا بەناوی 140 و بڕی 10 ملیۆن دیناریش وەک مانگانەی ئەو گۆڤارە دەدەنە دەستە پاکەکانی ئەم زاتە بۆ ئەوەی مانگانە گۆڤارەکەی پێ دەربهێنێت. لە پێناسەیەکی تری ئەم زاتە پچە شپرزەکەیەتی بۆیە ناسینەوەی ئاسانە.
ئەوی تریان کە دەکاتە ئاسۆ علی فرەج یەکێکە لە سووکترین رۆژنامەنووسی نێو دەزگاکانی راگەیاندنی پارتی و زۆر جاریش ئێوەی ئازیز لە کوردستان پۆست ئەوەتان روونکردۆتەوە کە ئەم پیاوە ناموبارەکە سەر بە دەزگاکە سخورەکەی پارتی(پاراستن)ە و کار و پیشەی کۆکردنەوەی زانیاریە لەسەر نووسەر و رۆژنامەنووسەکان.
وەک معلوماتی بەندەش ئەم پیاوە کادیرە کۆنێکی بێ سەروبەری رێکخراوەکەی یەکێتی قوتابیان بووە و لە روانین کە کاری چەواشەکاریی یە کاری کردوە و ئێستاش کارمەندە لە خەبات و بەڕێوەبەری نووسینە لە گۆڤاری 140ی مانگانە کەچی بەدەستی ئەم دوو زاتە بووەتە گۆڤارێکی ساڵانە.
ئەمە ناسینی ئەو دوو زاتە بوون کە پێویست بوون وەک خۆیان بناسرێنەوە.
ئێستا ئەم دوو زاتە ناموبارەکە لە هەولێر دەستیان گرتووە بەسەر گۆڤارێک بە ناوی 140 و مانگانەی ئەم گۆڤارەش بریتیە لە 10 ملیۆن بۆ یەک مانگ لەبەرامبەر دەرچوونی یەک ژمارە، بەڵام زیاتر چەند مانگێکە ئەم گۆڤارە تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچووە و کەسیش ناپرسێت باشە ئەو هەموو 10 ملیۆن دەچێتە گیرفانی کێ یەوە؟
لە ماڵپەرەکەیاندا تەماشام کردو بە دوای ژمارەی نوێ گەڕان تەماشام کرد تەنیا ژمارە 16ی تیدایە کە لە مانگی 9ی 2008 دەرچووە، واتا 4 مانگە دەرنەچووە و پارەکەیشی بە گوێرەی روسومانی خۆی وەرگیراوە بەناوی هەردوو زاتەوە کە بریتیە بۆ هەر مانگێک 10 ملیۆن، باشە ئەم 10 ملیۆنە بدرێتە تەنیا ماڵێک لە مانگێکدا کە بگەڕێتەوە کەرکوک باشتر نی یە ئەم دوو زاتە بیخۆن بۆ خۆیان و حیسابیش بۆ کەس نەکەن؟
ئایا رقابەی مالیە کارتان چی یە ئەگەر نەپرسن کۆا لە کوێ یە ئەو پارەیە جەنابی حسیب رۆژبەیانی و ئاسۆ علی فرەج؟
بەڵگەی ترم زۆرە لەسەریان ئەگەر بە جواب نەهاتن و ئەو پارەیان وەک چلۆن وەرگرتووە ئاشکرا نەکەن ناچارم بڵاوی بکەمەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە