"گۆڕان کارێکی چاك ناكات ئەگەر مجامه‌له‌ی پارتی بكات"
Thursday, 29/04/2010, 12:00
عوسمان بانیمارانی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی گۆڕان له‌سلێمانی له‌نانبڕین بترسن ئه‌وا له‌هه‌ولێر له‌گیانی خۆیان ده‌ترسن، ئه‌و ده‌ڵێت "گۆڕان چاك ناكات گه‌ر مجامه‌له‌ی پارتی بكات".
هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عوسمان بانیمارانی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی له‌هه‌ولێردا له‌زه‌بروزه‌نگی پارتی ده‌ترسن، له‌سلێمانی به‌و ئه‌ندازه‌یه خه‌ڵك له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ناترسن، ئه‌و وتی "له‌سلێمانی جۆرێك كرانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ولێر داخراوترو پارێزگارتر‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی توندتره".
وتیشی "ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مجامه‌له‌ی پارتی بكات كارێكی چاك ناكات، ده‌بێت پارتی‌و یه‌كێتی پێ وه‌كو یه‌ك بێت، ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتن ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، پارتی لایه‌كی له‌ئۆپۆزسیۆن نیه، تاكو پارتیمان پێ‌باش بێت، پارتی ده‌سه‌ڵاتیشی له‌یه‌كێتی زۆرتره. ئێمه جیاوازی له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی ناكه‌ین، چونكه هه‌ردووكیان ئه‌م ئیداره‌ییه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست